ژیاننامە
لە بەهاری
1948 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە و هەر لەوێ ژیاوە و خێزانی پێکهێناوە.
خوێندن
ساڵی
1969 چووەتە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و لە
1973 بەشی کیمیای کۆلیژی زانستەکانی زانکۆی سلێمانیی تەواوکردووە.
چالاکیی سیاسی
لە کۆتایی شەستەکاندا بووەتە ئەندامی
کاژیککاژیک و یەکێک بووە لە کادرە هەرە پێشکەوتووەکانی و بەناوی (ئەزمەڕ) ەوە ناسراوە. سەرەتای هەفتاکان بووەتە سەرۆکی
یەکێتیی قوتابییانیەکێتیی قوتابییانی زانکۆی سلێمانی. لە دامەزراندنی
پاسۆکپاسۆکدا پرسی پێکراوە بەڵام بەشداریی نەکردووە. لە
شۆڕشی ئەیلوولشۆڕشی ئەیلوولدا بەشداری کردووە و لە
هێزی خەباتهێزی خەباتدا بووە. پاشان لە
گەڵاڵەگەڵاڵە بووەتە مامۆستای شۆڕش. ساڵی
1974 لە ڕۆژهەڵات لەلایەن دەزگای
ساواکساواکەوە بەتاوانی ئەندامێتیی کاژیک لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە و پاشان ئازاد کراوە. بەشداریی کۆنفڕانسی خۆتواندنەوەی کاژیکی کردووە لە شاری
نەغەدەنەغەدە لە ساڵی 1975.
کار
ماوەیەکی زۆر فەرمانبەر بووە لە
کارگەی جگەرەی سلێمانیکارگەی جگەرەی سلێمانی. پاشان لە هەمان کارگە بووەتە بەڕێوەبەری بەشی پاککردنەوەی تووتن. لە پاش ڕاپەڕینەوە زۆرتر کاری بازرگانیی کردووە.
کۆچی دوایی
ڕۆژی
14-09-200814-09-2008 بە نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەر لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی ناوەڕاستی شاری سلێمانی نێژراوە.
[1]