کاردۆ #بۆکان#ی لە ساڵی 1983 دا لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵتی کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و، دواناوەندی لەو شارە دا تەواو کردووە. لە ساڵی 2007 دا لە زانینگەی “کۆڕک” (UCC، (لە وڵتی ئیرلەند، لە فەلسەفە و سیاسەت دا ناونووسی کردووە و لە ساڵی 2010 دا بڕوانامەی بەکالۆری وەرگرتووە. لە ساڵی 2010 هەتا 2011، هەر لەو زانینگەیە، UCC، ماستەری لە فەلسەفەی ڕامیاری وەرگرتووە. لە ساڵی 2012 دا لە زانینگەی “دابڵین” (UCD، (لە وڵتی ئیرلەند، دەستی کردووە بە نووسینی تێزی دوکتوراکهی لە ژێر سەردێڕی “پێوەندییە کۆمەڵیەتییەکان و ڕێکخستنی ڕامیاری کوردان لە تورکیە و، لە ساڵی 2016 دا تەواوی کردووە. لەگەڵ ئەوەش دا، له ساڵی 2013 هەتا 2016 له زانینگەی UCD له کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان، فەلسەفەی ڕامیاری کوتووەتەوە.