لە بەرواری 17 ی 4 ی سالی 1978
بەپلانی دوژمنانی ڕژێمی ئەوکاتەی دەسەلات، کە تیپی مۆسیقای منالانی #سلێمانی# بەرەوە شاری بەغداد بەرێئەکەون بۆ فیستیفالی منالان لەبەغداد !
منالانی سلێمانی ئەودەمە ئەو کاتانە مینبەرێ بوون بۆ خۆنیشاندانی چالاکی و کارە ناوازەکانیان کە لە ماوەیەکی کەمدا ببون بە وێردی چی موسیککارانی ئەو دەمەی #کوردستان# و عێراق !
بەسەرپەرشتی مامۆستای مەزن (کاکە دلێر ئیبراهیم) گەشەی کرد.
ئەمە هەروەک پیشەی هەمیشەی #ڕژێمی بەعس# ! هەموو هیواو مەزنی و پێشکەوتنی ئەو منالانە هەیە بەپلانێک خەیالی جوانیان هەرەس پێ دێنێ و لە #ئالتون کۆپری# زیلێکی عەسکەری خۆی ئەکێشێ بە و پاسەی کە ئەم پەپولە بەهرەمەندانەی تیایەوە چوار لە هەرە سەرەکترین بەهرەمەن گیانیان ئەسپێرن و هاورێکانیشیان زامدارو نزیک لەمەرگ ئەبنەوە !
هەر هەمان ڕۆژ تەرمەکانیا ئەگاتەوە سلێمانی !
شار ئەو ئێوارەیە خامۆش لە سەر چاوەی ڕێگای شارەوە هەموو خەلکی شار بۆ پئشوازی بە نێرگزەوە لە پێشوازی ئەم پەپولانەدا گوول بوون و سەبوریان بە کەس وکاریان ئەهێنا !!
سلێمانی ! چوار ئەستێرەی پرشنگداری هونەری موسیقای لەدەست دا تا هونەر مابێ دەنگ و ڕەنگی ئەوان هەوێنی جوانی شارەو دەنگ و سەدایان تازەیە !
لەسەردەمی شاخیشدا لە بەر مەزنی گەورەیی ئەو یادە تیپی مۆسیقای شەهید کارزان دامەزرا[1]
مەرگی (کارزان و فرمان و ئازاد وڕێبوار) چوار سیمبولە گەورەکەی تیپی مۆزیکی سلێمانی لە چێشتەنگاویی 17-4-1978 و لە 39 ساڵ لەمەوبەردا، سلێمانی و سەرتاسەری کوردستانی پڕ کرد لە گومان و پرسیار، بەرامبەر ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی کە لە نزیکی پردێ سەرشێتانە خۆی دەدات بە پاسەکەیاندا، کە بەدەر لەخۆیان پڕ بوو پڕ بوو لە دەنگی ئەفسوناویی گەروویان. ئەو چوار منداڵە کە هێمای تیپە مۆزیکییەکە بوون مردن و ئەوانی تریشیان بریدندار بوون.!
ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە ئاپۆرایەکی گەورەدا، بەرەو گۆڕاستان بران. بە ئاشکرا و بەدەنگی بەرز درووشم و نەفرەت دەنێرا بۆ بەعسییەکان، خەمی کەسوکار و هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شار، تێکەڵ بوو، لەگەڵ نەفرەت و تووڕەیی ئەو ڕوداوە پڕ لە گوماناوییەی بەعسییەکان، کە پاش ئەو ڕوداوە، بەعسییەکان تەنها ڕونکردنەوەو سەرنجێکیشیان لەسەر ڕوداوە گوماناوییەکەیان نەدا.!
هەر ساتێ کە یادی ئەو چوار(میلۆدی و چوار منداڵە دەنگخۆش و بەهرەمەندە) دەکرێتەوە، کە پێکەوە، لە گەڵ مۆزیک و خەونە ڕەنگاڵەییەکانیان لە گۆڕێکدا نێژران. سەرم پڕ دەبێ لە پرسیار و چاوم پڕ دەبێ لە فرمێسک و قوڕگم پڕ دەبێ لە وتن.! پرسیاری ئەوە دەکەم و دەڵێم ئەو مەرگە نەبوایە، ئێستا ئەوان، چوار دەنگ و چوارمیلۆدی ڕەسەنی نەتەوە بێکەس و بێ خاوەنەکەم دەبوو.! سڵاو لەو ڕۆحتان ئازیزانی دڵ و هاوتەمەنانی ژینم(کارزان و فرمان و ئازاد وڕێبوار) ئێوەم نەبینی بوو، بەڵام هەمیشە دەنگ و ڕووخسارو نیگا پڕ لەخەون و گەشەکەتان، هیندە نزیکن لە ڕۆحم، دەڵێی ڕامانێکی دەمەو ئێوارانمن.! یادتان بەخێر.![2]