عەلی حەمە ساڵح
هاوڕییان، هەموومان چاوەڕوانی ئەنجامێکی زۆر باشترمان دەکرد، بەڵام ئەوەی بەدەستهات لە ئاست خواستی ئێمەدا نەبوو بە تایبەت لە هەولێر، بەڵام ئەمە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئێمە کاری گەورەمان لە پێشه و دەبێت بیکەین
زۆر هۆکار هەبوون بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەپێی خواستی ئێمە نەبوو، گرنگترینی ئەوە بوو: نەتواندرا وەک پێویست شیکردنەوە بۆ ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت بکرێت و لایەنێکی دیکەش کەخۆی لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دێتە حکومەتەوە توانی بەدروستکردنی تۆمەت هەستی دەنگدەری ئێمە بجوڵێنێ.
ئەمەی ڕوویدا، بەتایبەت لە پارێزگای هەولێر، من بە حاڵەتێکی ئاسایی دەزانم و دەبێتە وانەیەکی گرنگ بۆ گۆڕان.
گۆڕان هێزێکی نوێییه و پڕە لە ئەزمون و توانای نوێ، ئێستا ئێمە قۆناغێکی نوێمان لە پێشە، گۆڕان سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتەکانی دارایی و پێشمەرگه و ئەوقاف و پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان و چەندین پۆستی دیکەی دەکەوێتە دەست، بتوانین هەموومان پێکەوە نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی پڕ خزمەت دوور لە گەندەڵی و پڕ لەشەفافییەت پێشکەش بکەین بە دڵنیاییەوە دەنگی گۆڕان و هێزی گۆڕان و بیرکردنەوە لە گۆڕانکارییەکان زیاتر دەبێت و گۆڕان دەکاتە هێزێک لە هەموو کوردستان ڕەگداکوتێت.
کەواتە: بانیگەرانییەکانمان بکەین بەکارکردن بۆ چاودێری حوکمڕانی گۆڕان و هاوکاری حوکمڕانییەتێکی خزمەتگوزار.