لەم ڕۆژانەی دواییدا و بەدوای بڵاوبوونەوەی ڕێکەوتننامەی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای پشتگیری کردن و پێشوازی بەربڵاو، شەپۆلێک لە پڕوپاگەنەی ناڕەوای بەلاڕێدا بەری ڕاگەیاندنەکانیش سەبارەت بەم ڕێکەوت نامەیە کەوتە ڕێ کە ڕوونکردنەوەی ئێمە ئیمزاکرانی ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ بیرو ڕای گشتی خەڵکی ئیران پێویستە.
بەشێک لە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنەکان وەها دوور لە ڕاستی و قێزەون و وەها نزمە و ئاوێتەی عەوام فریوییە کە شیاوی ئەوە نییە وڵامێکی جیدی لە لایەن ئێمەوە پێبدرێتەوە. کەسانێک کە داوای تۆبە لە ویلایەتی فەقیه دەکەن وستایشی سەرکوتی گەلی کورد دەکەن و ڕایدەگەیەنن کە ئامادەن بۆ هاوکاری لەم سەرکوتە، دەستی ڕژیمی سەرکوتگەری دەسەڵاتدار ماچ بکەن، تا بەخەیاڵی خۆیان بەر بە لەبەریەک هەڵوەشانی ئێران بگرن، چ وڵامێک دەکرێ بدەیتەوە؟
خەڵکی کوردستان ئەم بێحورمەتی و هەڕەشانەیان زۆربیستووە و لەبەرچاویان نەگرتووە. بەڵام داخی ئێمە لە شەمشیرکێشانی کەسانێکە کە لە بەشێک لە ڕوشنبیر و سیاسیە هەڵکەوتوووەکانی ئیران پێک هاتوون و ئێستا لە بەیاننامەیەکی سەرتاپا ناڕاست کەوتونەتە ترس نانەوە و بەلاڕێدا بردنی بیرووڕای گشتی و کەشی بەدگومانی و دوژمنایەتی لە نێَو خەڵکی ئێراندا بڵاو دەکەنەوە.
ئیمزاکەرانی بەیاننامەکە هەر لە هەنگاوی یەکەمەوە بە درووشمی "دیفاع لە یەکپارچەیی "و "خەبات دژی لە بەریەک هەڵوەشان" واتە چەکێک کە تا ئێستا پەرەپووشکەری گشتیی سەرکوتەکانی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە کوردستان بووە، دێنە مەیدان. خودی مانشێتی بەیاننامەکەی ئەوان واتە پارێزگاری لەسەربەخۆیی و یەک پارچەیی ئیران، سەرەتای هەرجۆرە کارێکی بنەڕەتی سیاسی، لە سەر بنەمایەکی بەراوەژوو و نادێموکراتیک دادەنێ.
بە باوەڕی ئێمە سەرەتای هەرکارێکی سەرەکی سیاسی کە بکرێ ئەمرۆ بنەمای یەکگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی دێموکراسیخواز بێ و لە داهاتوودا یاسای بنەڕەتی لەسەر بوونیادبنرێ، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و فرەچەشنی و بەرەسمی ناسینی مافی نەتەوەکان و ملکەچ بوون بۆ پەنا نەبردن بۆ توندوتیژی لە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی خەڵکی ئێرانە و ڕێک لە بەرچاوگرتن و پابەندبوونی بەم بنەمایە کە دەتوانێ بە باشترین شێوە یەکێتی ئێران و سەربەخۆیی ڕاستەقینەی وڵات، کە ئێمەش بەخاترجەمی پارێزگاری لێ دەکەین، دەستەبەر و دابین بکا. جێی داخە کە دۆستانی دێموکراسی خوازی ئێمە کە لەخاڵی دیکەدا بە ئاسانی ستایشی دیموکراسی دەکەن و سەرمایەیەک لەو بۆخۆیان دروست کەن بەڵام کە دەگاتە کوردستان و مافی نەتەوەیی کوردەکان، دیفاع لە دیموکراسی وەها دژوار دەبینن و لە بەرامبەردا وەها نامەسئوولانە پەنا دەبەنە بەرهەڵخڕاندی هەست و پەنادەبەنە بەر گۆپاڵی هەڕەشە و بێ هیچ ترسێکی ئەخلاقی خۆیان لەگەڵ تیمسارەکانی دوێنێ و سەردارانی ئەمڕۆ یەک دەنگ و هاودروشم دەکەن.
ئەم دیاردەیە بەڕوونترین شێوە دەیسەلمێنی کە لەوڵاتێکی فرە نەتەوەیی ئێراندا هەڵسوکەوتی دروست بەکێشەی نەتەوەکان و بە ڕەسمی ناسینی مافی ئەوان چ سەنگی مەحەکێکی باشە بۆ ناسینەوەی دیموکراسی خوازی ڕاستەقینە.
بۆئێمە بەتایبەت جێی داخە کە ژمارەیەک لە دۆستانی ئیمزاکەری بەیاننامەکە وێڕای ئاشنایی نزیکیان لەگەڵ بزوتنەوەی کوردستان و حیزبە کوردیەکان و زانیاریان لە سەر باوەڕ و هەڵوێست و کردەوەی دەیان ساڵەی ئێمە و دوای تەمەنێک کە خۆیان لە گەڵ خەباتگێڕانی کورد پەیوەندییان بووە و هەروەها لە ڕابردوودا خۆیان بە لاینگری مافی دیاری کردنی چارەنووس و سیستمی فیدڕاڵی بۆ ئێران دەزانی، ئێستا هەموو شتێکیان لە بیربردوەتەوە و لەگەڵ تەرجیع بەندی "جیاخواز دەبێ ئیعدام بکرێ" هاودەم بوون. ئایا ئەم دۆستانە نازانن کە پێکهێنانی ترسی ناراست سەبارەت بەدابەش کردنی ئێران ئاوێکە ڕاستەوخۆ دەچێتە ئاشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە و تەنیا بە پێکهێنانی دووبەرەکی و دڵساردی لە ڕیزی بزووتنەوەی گشتی ئازادی خوازانی ئێران خزمەت دەکا. ئەویش لەهەلومەرجێکدا کە زیاتر لە هەرکاتێکی تر کە نەتەوەکانی ئێران بە مەبەستی ڕووخاندنی ڕژیم کۆماری ئیسلامیی و بوونیاد نانەوەی ئێران پێویستی بە یەکڕیزی و بەرنامەی هاوبەش هەیە.
ئێمە ئیمزاکەرانی ڕێکەتننامەی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای پێداگری دووبارە لە سەر بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە ڕایدەگەیەنین کە مەبەستی ئێمە دابین کردنی خواستە بەرحەقەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئێرانێکی ئازاد و دێموکراتیک و فێدڕاڵ و سێکۆلارە. ئێمە ئەم هەڵوێستە نەک بۆ دڵخۆش کردنی ئەم و ئەو بەڵکو بە پێی باوەڕمان و لە پێناو بەرنامەی سیاسی دەیان ساڵەی حیزبەکانمان وەرگرتووە. ئێمە بەڕاشکاوی لە سەر پێویستی بەرقەرارکردنی نیزامێکی فیدڕاڵ لە ئێران پێداگری دەکەین و پێمان وایە وەها نیزامێک نەک خواستی گەلی کورد و باقی نەتەوەکان ئێران بە باشترین شێوە دابین دەکا، بەڵکو هەنگاوێکی گەورەیە لە پێناو دێموکراسیزەکردنی ئێران و قەوارەی سیاسی دەوڵەت لەم وڵاتەدا و هەروەها بەهێزترین زەمانەتی پاراستنی یەکگرتوویی ناوخۆیی کۆمەڵگای ئێران، پێکەوە ژیانی هێمنانەی خەڵک و پاراستنی یەک پارچەیی وڵاتی ئێرانە. بزوتنەوەی کورد هەرگیز پەرەی بە کینە و نەفرەتی قەومی نەداوە و پێداگری لە سەر نەکردووە، بەڵکوو لە ناوەرۆکێکی تەواو دێموکراتیک و پێشکەوتن خوازانە بەهرەمەندە.
خواستە نەتەوییەکانی کوردیش کە ئەمڕۆ لە دروشمی فدڕالیزم دا بەیان دەکرێ لەشێوازە ستانداردە دێموکراتیەکان و پەسەندکراوە جیهانییەکان پەیڕەوی دەکا و لەدژی هیچ نەتەوە و زمان و فەرهەنگێک نەبووە بەڵکوو دژی ساختاری نادیموکراتیک و تۆتالیتێری دەوڵەت لە ئێران و سەرکەوتنی خۆشی لە پێکهێنانی گۆڕانکاری دیموکراتیک لە وڵات دا دەبینێ، نەک لە ڕێگای دوژمنایەتی هیچ بەشێکی دیکەی کۆمەڵگای ئێران.
ئێمە بە پشت بەستن بە کردەوەی دەیان ساڵی خۆمان تاکید دەکەین کە کوردستان مەکۆی پتەوی ئازادی خوازیی و دیموکراسی خوازی لە ئێران بووە و دەبێ، لەدژوارترین هەلوومەرجیش دا لە هیچ جۆرە دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ خەباتکارانی سەراسەری ئێران دەرێغی نەکردوووە، بەڵکوو هەمیشە پاڵپشتی گشت ئازادی خوازانی ئێران بووە. ئەمرَۆش نزیکی و هاوکاری چڕوپری حیزبە خاوەن پێشینەکانی کورد کە گەورەترین پێگەی جەماوەری و متمانەی جەماوەری بەرینیان لە پشتە، لە چوارچێوەی ئەم ڕێکەتننامەیەدا، بە بەشی خۆمان بەرەی خەبات دژی سەرەڕۆیی حاکم لە ئێران بەهێزدەکا و دەتوانێ وەک بەرەیەکی بەهێز لە پێکهێنانی هەرجۆرە هاوپەیمانییەکی ئۆپوزوسیۆنی دیموکراسی خوازی ئێران دەور ببینێ و هەر بۆیە دەبی لە ڕاستی دا لەگەڵ پێشوازی ئۆپۆزسیۆنی دێموکراسی خوازی سەراسەری بەرەوڕوو بێ و بەسەرەتایەکی باش سەیری بکرێ.
ئێمە وێڕای ڕێزی تەواو بۆ هەموو ئەو دۆستانەی کە لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانەدا دیفاعیان لەگەلی کورد و خواستە بەرهەقەکانی و دیفاعیان لە حیزبە کوردستانییەکان کردووە، ئەو ئاژیتاسیۆنی دوژمنانەیەی کە لە دژی گەلی کورد و حیزبەکانی کەوتۆتە ڕێ مەحکووم دەکەین و لە سەر ئەو باوەڕەین ئەم جۆرە زمان و پڕوپاگەندە، نامەسئوولانە و نادێموکراتیکە، تەنیا فەزای سیاسی ژەهراوی و ئاڵۆز دەکا و لە هەموو لایەکەوە توندڕەوی پەرەی پێدەدا و بزوتنەوی ئازادیخوازی و دژی سەرەڕۆیی گشتی لە ئێران لاوازدەکا. هەربۆیە داوا لەگشت ڕوناکبیران و کەسایەتیکان و هێزە سیاسیەکان دەکەین وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هاتوو هاوارە تەبلیغاتییە ژەهراویە، یارمەتی دابین کردنی فەزایەکی گونجاو بۆ دیالۆگی بوونیادنەر و هێمنانە بدەن.
حیزبی دیموکۆاتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
22ی خەرمانانی ساڵی 1391 ی هەتاوی