لە کاتێدا بەداخەوە هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وە لەرێگەی هەندێک میوان کە میواندارییان دەکەن بانگەشەی ئەوە دەکەن کەوەزارەتی تەندروستی هەتاوەکو ئێستا کەسی سزانەداوە، لێپرسینەوەی نی یە لەبەر ئەوە سەڕەرای دەست خۆشی وسوپاسمان بۆپزیشکان وکارمەندانی دڵسۆز کە سەڕەرای دواکەوتنی موچە و نەمانی هەندێک لە هاندان بەرامبەر بەئەرکەکانیان بەڵام بوێر و خۆڕاگرانە ئەرکەکانیان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان و بەرەکانی جەنگ هەروەها لەخزمەتی ئاوارەکان بەردەوام بوون بۆیە بە هەزاران سوپاس و پێزانینمان پێداون بەرامبەر ئه و دڵسۆزیی یەیان، هەروەها بەشایەدی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO)دەزگا تەندروستیەکان وپزیشکان وکارمەندان بە باشترین شێوە خزمەتی ئاوارەکانیان کردووە و بەشێوازێکی زانستیانە مامەڵەی دروستیان کردووە، وەرێگەیان گرتووە لەسەرهەڵدانی نەخۆشیە درمیەکان لەنێوئاوارەکان هەرچەندە مەترسیەکە گەورەبووە وەک پێشگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئیفلیجی منداڵان و کولێرا و سورێژە. بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا بەپێویستی دەزانین هەندێک داتا بڵاوبکەینەوە کە بەتەنها هی ساڵی (2014)یە کەتیایدا زیاتر لە(160)لێژنەی لێکۆلێنەوە پێک هاتووەلەوەزارەت و دەزگا تەندروستیەکانی ترکە نوێنەری داواکاری گشتی تیایاندا ئەندام بووە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بەم شێوەی خوارەوە بووە: کۆی گشتی ئەوپزیشک وکارمەندی تەندروستی وکارمەندی کارگێریانەی دراونەتە دادگا ژمارەیان(39) فەرمانبەرە، هەروەها کۆی گشتی ئه و فەرمانبەرانەی کە سزا دراون (67) فەرمانبەرە لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و کارمەندی کارگێری.
لەگەڵ داخستنی دۆسیەی(12)لێژنەی لیکۆڵینەوە بەهۆکاری یاسایی دوای لێکۆڵینەوە،هەروەها چەندەها کۆمپانیای دەرمان دراونەتەدادگاو ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا گیراوەتە بەر،وە چەندەها نەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەری ئەهلی سزادراون هەندێکیان دراونەتە دادگا. هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە وەک وەزارەتی تەندروستی بەردوام دەبین لەئەرکەکانمان لەبەدواداچوونی کارەکان و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە ودەست خۆشی لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی دەست خۆشی وسزا. دووبارە دەست خۆشی لەسەرجەم پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی دەزگا تەندروستیەکان دەکەین.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
7-6-2015