🔎
ببە هاوکارمان
کوردیپێدیا بەتۆوە پێشدەکەوێت!

🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی
📅 ئەمڕۆ 18-01 لە مێژوودا |💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە | | |
📏 ستانداردەکانزۆر بەداخەوە کە زمانی کوردی نەخۆی و نە رێنووسەکەی ستاندارد نییە و هەریەک بە ئارەزووی خۆی و لەلای خۆیەوە زمان و رێنووسێکی داڕشتووە و بەڕادەیەک راستکردنەوەیان ئاسان نییە.
کوردیپێدیا لە کاتی داڕشتنەوەی بابەتەکاندا رەچاوی ئەم خاڵانە دەکات و هیواداریشە ئەو بابەتانەی کە پێی دەگات بەو شێوەیە بن:
- کوردیپێدیا فۆنتی یونیکۆدی تاهۆما بەکاردێنێت، ئەگەر بەڕێزتان بەو تیپە نانووسن، ئەوا دەتوانن بابەتەکانتان پێش ناردنی بۆ کوردیپێدیا هەر لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیاوە بکەنە تیپی یونیکۆدی تاهۆما، بۆ ئەو مەبەستە کلیک لە لینکی گۆڕینی فۆنتەکان بۆ یونیکۆد بکەن.
- کوردیپێدیا هەوڵدەدات بەدوور بێت له بەکارهێنانی شێوەزمانەکانی هەولێر و سلێمانی و ئەو زمانە نووسینەی کە ساڵانێکە وێژەی کوردیی لە باشووردا پێدەنووسرێت، پەیڕەوی دەکات. بۆ نموونە هاو و ئەبێتن! بەکارنایەن. بەڵکو هات و دەبێت دەنووسرێت.
- پیتی (وو) ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (و) دەنووسرێت.
- پیتی (ڕ)ی قەڵەو ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (ر) دەنووسرێت.
- وشەکانی (ئەبێت، ئەکرێت و ئەچێت و بەوجۆرە ...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە ...) دەنووسرێت.
- وشەکانی (دەبێ، دەکرێ و دەچێ و بەوجۆرە ...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە ...) دەنووسرێت.
- هێماکانی (.،:!؟) لە کوردیپێدیادا دەنووسێنرێت بە وشەکەی پێشییەوە و پاشان هێمای بۆشایی - Space دەنووسرێت، ئنجا وشەیەکی تری بەدوادا دێت. ئەمە ستانداردێکی جیهانییە و بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆر گوێی پێنادرێت.
- پیتی (و)ی پەیوەندی لە کوردیپێدیادا بە وشە دەژمێردرێت و نانووسێت بە هیچ وشەیەکی ترەوە، بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت (من و تۆ).
- پیتی درێژکەرەوەی وشە (ـ) بەکارنایەت، لەجیاتی کـــــــــوردیـــــــــــــــپــــــــــــــــێـــــــــــدیــــــــــــا! هەر کوردیپێدیا دەنووسرێت. لە هەندێک باری نائاساییدا بۆ ئەوەی وشە کوردییەکە نەبێتە الله ی عەرەبی ئەوا ئەو پیتە درێژکەرەوەیە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە وشەی کوللە!ی کوردی دەبێتە کوللـە.
- کەوانە لە کوردیپێدیادا تەنها لە جۆری () دەبێت و هەموو ئەوانەی تر کەوانەی ماتماتیکین و لە کوردیپێدیادا بەکارناهێنرێن.
- هەر بابەتێکی کوردپێدیا دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو دێڕ بێت، ئەگەر نا ئەوا ناتەواوە و هەوڵی باشترکردنی دەدرێت.
- بیۆگرافیای هەر کەسێک دەبێت شوێن و رێکەوتی لەدایکبوون و کارەکانی ئەو کەسەی تێدابێت، ئەگەر لە ژیاندا نەبوو، دەبێت شوێن و رێکەوتی کۆچی دوایی تۆمار بکرێت.
- هیچ بابەتێک بڵاوناکرێتەوە کە پەیوەندیی بە کوردستان و کورد و کوردەوارییەوە نەبێت.
- هەر بابەتێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لایەنگیریی تێدابێت بۆ لایەنێکی رامیاری لە کوردیپێدیادا تۆمار ناکرێت. یان دەبێت ئەو لایەنگیرییەی لێ لاببرێت.
- رێکەوتی رۆژ و مانگ و ساڵی کوردیپێدیا بەپێی کەلێندەری گریگۆر دەبێت، واتە ئەوەی کە تێکڕای هەموو جیهان بەکاریدێنن و تێیدەگەن، لەو رووەوە کەلێندەری کوردی، هیجریی عەرەبی، هەتاویی ئێرانی و هیی تر بەکار نایەت، ئەو ساڵە هەتاویی و هیجرییانەشی لە کوردیپێدیادا هەن، هەوڵدەدرێت وەربگێڕدرێن. رێکەوتەکانیش بەشێوەی رۆژ-مانگ-ساڵ تۆماردەکرێن و بەهەموویەوە دەبێت 10 پیت بکات، بۆ نموونە: 01-10-2000. واتە مانگی رۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000. بۆ وەرگێڕانی رێکەوتە کۆچی، هەتاوی و کوردییەکان دەتوانن لینکی گۆڕینی رێکەوتەکان بەکاربهێنن.
- ناوی مانگەکانی ساڵ بەشێوەی زایینی بەکاردەهێنرێت، لە جیاتیی ئازار، مارت دەنووسرێت و هتد..
- هەوڵدەدرێت بۆ هەر بابەتێک بەلایەنی کەمەوە وێنەیەک ئامادەبکرێت. هەموو وێنەکانی کوردیپێدیا ئەو وێنە ئازادانەن کە لە ئنتەرنێتەوە وەرگیراون یان ئەوانەی کە هاوکارانمان بە سوپاسەوە بۆیان ناردووین.
- قەبارەی هەر وێنەیەکی کوردیپێدیا نابێت لە 50 کیلۆ بایت زۆرتر بێت.
- رێنووسی ناوەکان بەپێی رێنووسی کوردی دەبێت، لەو رووەوە ناوی (محمد)ی عەرەبی بە (محەمەد) دەنووسرێت. ئەمانە هەندێک ناوی عەرەبیی زۆر دووبارە بووەوەن و لە کوردیپێدیادا بەمجۆرە دەنووسرێن: محمود - مەحمود، حسین - حسێن، مولود - مەولود، عبدلرحمن - عەبدولڕەحمان - ابرهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، رووف - رەئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عەبدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سەڵاح، صلاح الدین - سەڵاحەدین، صدیق - سدیق، خضر - خدر.
- ژمارەکانی ناو کوردیپێدیا بەڕێنووسی عەرەبییە، واتە 0123456789. رێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژمارەکان بەکارنایەن. هەڵبەت هێشتا رێنووسی هەموو بابەتەکان بەو جۆرە نییە و لە پاشەڕۆژدا هەموویان بەو شێوەیە دەگۆڕدرێن.

لەگەڵ رێزی هاوکارانی کوردیپێدیا:

📩 👨 هاوڕێ باخەوان، 📩 👨 مانو بەرزنجی، 📩 👨 سەریاس ئەحمەد، 📩 👩 بەناز جۆڵا، 📩 👨 رۆژهات سەعید، 📩 👨 هەڤاڵ نەژاد، 📩 👨 ڕەوەز جەلال ئەمین، 📩 👨 شکۆ حەمەد شێخانی، 📩 👩 نالیا ئیبراهیم، زۆرتر...

دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخه‌وان Tel.: +31 (6) 54710293

2008 - 2017


Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 3.5 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153