🔎
وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی📧|پەڕتووکخانە|📅 20-09
|💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە|||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
--
13-09-2017
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆنیای تورکیا، هێرش کرایە سەر ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە و ژمارەیەک لەو کەسانە دەستگیرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان 11 کەس دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆنیا.[1]
- ژان کلۆد یۆنکێر، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەندامبوونی تورکیا لەناو یەکێتی ئەوروپادا مەحاڵە.[5]
باشووری کوردستان
- وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هیچ هێزێک ناتوانێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رێگری بکات لە ئەنجامدانی ریفراندۆم.[2]
- ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان ئاشکراکردنی هەڵوێستی خۆی جێدەهێڵێت بۆ کۆبوونەوەی ناوخۆی و تاووتوێکردنی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی لە هەولێر گڕیگرت و بەوهۆیەوە زیانی یەک ملیۆن دۆلار بەر خاوەنی کۆگاکە کەوت.[2]
- دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە بەپێی خەمڵاندنی ئەوان بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە بەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەوتووە، زیانی 650 ملیۆن دۆلار لە ژێرخان و دامودەزگای ئەو ناوچانە کەوتووە.[3]
- راگەیاندنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بە بانگەشەی بەڵێ بۆ ریفراندۆم کرد.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بڕیاری ڕەتکردنەوەی تەواوەتی ڕیفراندۆمی هەرێم دراوە.[5]
- ئەمرۆ دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە، ئەنجومەنی پارێزگاکە هاوشێوەی دیالە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لە پارێزگاکەیان ڕەتکردەوە..[5]
- برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، گەیشتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش بەرەو گردی زەرگەتە بەڕێکەوت و لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش سەردانی هەولێر دەکات.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوکاری وەهاب ئەحمەد (تاقانەی ئەنفال) پێشانگایەکی دۆکیومێنتاریی تایبەتی ژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بۆ سمکۆ سابیر چالاک لە بواری ئەنفال و جینۆساید، کردەوە.[1]
- لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری شەهید عەولە سیس لادرا.[5]
- ناوەندی‌ سەربەخۆیی‌ کوردستان ئیدانەی‌ بڕیارەکەی‌ پەرلەمانی‌ عیراق دەکات بۆ رەتکردنەوەی‌ بڕیاری‌ ریفراندۆمی‌ هەرێمی‌ کوردستان و داوای‌ هەڵوێستیش لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.[5]
- رابون مەعروف، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دوو رێگە دەخاتە بەردەم بزووتنەوەی‌ گۆڕان و کۆمەڵی‌ ئیسلام و دەشڵێت پێویستە گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت بکشێنەوە و گۆڕان رێکەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی هەڵوەشێنێتەوە یان هەڵیپەسێرێت!.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی ڕایگەیاند، کە چەتەکانی داعش لە شاری ئیدلبەوە دەچنە تورکیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتەکانی خۆیان دەچنەوە.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشێکی خۆکوژی داعش-یان لەشەڕی دەورووبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی، و باخی رەشید، لە رەققە تێکشکاندووە، و 33 چەکدار کوژراون و 5 شەڕڤان شەهیدبوون.[4]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی داعش بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە قۆڵی ئەبو فاس-ەوە 60 کیلۆمەتر و لە قۆڵی ئەبو خەشابەوە 40 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد.[1]

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 9
کەشوهەوای: 13-09-2017زیانی یەك ملیۆن دۆلار بەر كۆگایەكی كەلوپەلی كارەبایی دەكەوێتبەهای دراوەکان: 13-09-2017شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی مەکگۆرک لەکاتی گەیشتنیان بە سلێمانییەکێتی دەست بە بانگەشەی بەڵێ دەکاتپێشه‌نگایه‌کى دۆکیومێنتاریی تایبه‌ت به‌ ژنانی ئه‌نفالکراو کرایه‌وه‌په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری عه‌وله‌ سیسی قارەمان لادراوێنەیەک لە ئاهەنگی ریفراندۆم لە هەولێروێنەیەک لە ئاهەنگی ریفراندۆم لە هەولێر
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 13
📊35 هەزار بەڵگەی‌ تاوان لەسلێمانی‌ گەڕێنرایەوە بۆ گەرمیان
📊پۆلیسی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی 12 رۆژی مانگی 9ی 2017ی راگەیاند
📝دابینکردنی ئیمکانیەتی پێویست و ئازادیی رادەربرین لە پرۆسەی ریفراندۆمدا مافی هەموو لایەنێکە!
📊دھۆک.. 400 پارچەیێن عەردی دێ لسەر خێزانێن شەھیدان ھێنە بەلاڤکرن
👫رابوون مەعروف
📝روونکردنەوەیەک لە کۆسرەت رەسولەوە: لە عێراق کۆتایی بە بنەمای شەراکەت هاتووە
💎زانکۆی سۆربۆن لێکۆڵنەوە له ‌شوێنەوارە مێژووییەکانی چەمچەماڵ دەکات
📊سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوانی مانگی 9ی 2017 ئاشکرا دەکات
📝سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە راگەیەندراوێکدا حەوت داواکاریی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد.
✌️عەولە سیسی چایچی
☂️ناوەندی‌ سەربەخۆیی‌ کوردستان
📊نرخی خوێندن لە قوتابخانە ناحکومییەکان کەمکراوەتەوە
📊نرخی‌ دەرمان کۆنتڕۆڵنەکراوە؛ لەکۆی‌ شەش هەزار دەرمان تەنها 1100 یان نرخیان دیاریکراوە
📂[ زۆرتر...]


13-09-2016
باکووری کوردستان
- گەریلاکانی هەپەگە لە شارۆچکەی چەلێی سەربە جۆلەمێرگ، زرێپۆشێکیان بە تەواوی سەربازەکانی ناوییەوە لەناوبرد و لە دوو چالاکی تریشدا لە چەلێ و هەرێمی شەرەفان، چوار سەربازی دەوڵەتی تورکیان کوشت.
باشووری کوردستان
- لەتیف حاجی‌ فەرەج ئەندامی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆچی‌ دواییکرد.
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو 12ی ئەیلول، لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک بەهۆی تەقەکردنەوە پیاوێک بریندا دەبێت و ژنێکیش گیان لەدەستدەدات.
- بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا لەناوچەیەکی نزیک لە جەلەولا چوار پێشمەرگە برینداربوون.
- ئاگر لە دارستانەکانی زاوێتە کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە دارەکان گەیاند.[1]

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
13-09-2016
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 11
📊ئامارێکی "مەترسیدار" لەبارەی هەڵکەندنی بیری ئاو بڵاودەکرێتەوە
📝بێ ڕێزی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەژنان
📊بەهۆی هاتنی گەشتیار لە هەولێر کێشەی نەبوونی شوێنی نوستن دروستبوە
📊پۆلیسی هەولێر ئاماری دوو رۆژی جەژنی ڕاگەیاند
📊روانگەی‌ سوری: ژمارەی‌ کوژراوان لەسوریا 301 هەزار کەسی‌ تێپەڕاند
📊رۆژانی جەژن ڕۆیشتنی گەشتیاران زیاترە لەهاتنیان
📊سلێمانی.. 90% گەشتیاران عەرەبن
✌️شڤان هەنان (شڤان حەسەکە)
📊گەشتوگوزار: 91 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی‌ کوردستان
📊لە گوندێکی 200 ماڵیدا 176 سەر ئاژەڵ دەکرێنە قوربانی
👫لەتیف حاجی‌ فەرەج
📂[ زۆرتر...]


13-09-2015
- ئەو کەسانەی لەجزیرە کەلەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران بەمەراسمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران، لەمەراسیمەکەدا دارەمەیتێکی 70 سانتیمەتر بۆ محەمەد ئەو منداڵە تەمەن 35 ڕۆژانە دروست کرا کە جەندرمەی تورک شەهیدی کرد. 16 کەس لەوانەی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە فەرمانی ئەردۆغان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە جزیرە شەهیدکرابوون بەمەراسیمێکی جەماوری بەشکۆ بەخاک سپێردران.
- لە سنوری‌ داقوقی‌ سەر بە پارێزگای‌ کەرکوک لەلایان ئاسایش و هێزەکانی‌ پێشمەرگەوە ژمارەیەک چەکداری‌ داعش دەستگیر کران کە دەیان ویست دزە بکەنە ناو سنوری‌ ژێر دەستەڵاتی‌ پێشمەرگە.
- لە دەروازەی شرناخ لەدژی بنکەیەکی پۆلیسی تورک چالاکیەک ئەنجامدرا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 2 پۆلیسی تورک کوژراون و 5 پۆلیسیش برینداربوون.
- بەرپرسانی‌ ئیداریی‌ تورکیا بەبیانووی‌ ناجێگیری‌ بارودۆخی‌ ئەمنی‌، قەدەغەکردنی‌ هاتوچۆیان لە "ناوچەی‌ سور"ی‌ سەر بە شاری‌ ئامەد-یان لە باکووری‌ کوردستان راگەیاند.
- تورکێکی رەگەزپەرست لە بێرنی پایتەختی سویسرا بە ئوتۆبیلەکەیەوە چەند خۆپیشاندەرێکی کورد بەخێرایی دەشێلێت و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدەدات و چەندینی تریش بریندار دەبن.
- حکومەتی تورکیا جارێکی تر خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلی داخست‌ و قەدەغەکردنی هاتووچۆشی لەشاری جزیرە راگەیاند.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 11
13-09-201513-09-20150003.JPG0004.JPG0005.JPG0006.JPG0007.JPG0008.JPG0009.JPG0010.JPG0011.JPG
📂 [ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 4
📝بيان الجبهة الفيلية حول إستعادة حقوق المواطنة العراقية المغتصبة تعسفياً إلى المكون الفيلي
📊بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعش
✌️سەردەم پیرانی (حەجی ئەلتورک)
👫محەمەدی دانیش
📂[ زۆرتر...]


13-09-2014
- فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بەهیچ جۆرێک لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەیەکی تری ئەنجومەندا نابین، داواش دەکات کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی دیکە هێزی فشاری خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دەستنیشانکردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
📊سەدا 90ی پێنجوێن لە مین و تەقەمەنی پاک نەکراوەتەوە
📂[ زۆرتر...]


13-09-2013
- بۆمبێکی چێنراو بە نوێژخوێنانی مزگەوتێکدا لە شارۆچکەی قەرەتەپە دەتەقێتەوه و بەوهۆیەشەوە، پێنج کەس بریندار دەبن، کە چواریان کوردن.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-2012
- لە دەڤەری سیدەکان، بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە بناری چیای شەکێو لە دەڤەری سیدەکانی پارێزگای هەولێر 100 سەر مەڕی هاووڵاتییەکی دڤەرەکە لەناو چوون.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-2002
- تا 15-09: بەستنی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی کوردە فەیلییەکان لە ئەڵمانیا، لەم کۆنگرەیەدا زۆربەی رێکخراو و کەسایەتیی کوردە فەیلییەکانی جیهان بەشدارییان کرد.
- دکتۆر کازم حەبیب، نووسەرێکی عەرەبی ئێڕاقییە لەسەر تۆڕی ئنتەرنێت لە ژووی پێشکەوتنخوازان وەک عەرەبێک داوای لێبووردنی لە کورد کرد بۆ ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە لەدژی کراوە، لەوانە ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە. شایانی باسە ئەمە یەکێکە لەو کەمینە زۆر کەمە عەرەبانەی کە تاوەکو ئێستا داوای لێبووردنیان لە کورد کردبێت. دکتۆر عیسام خەفاجیش پێشتر داوای لێبووردنی لە کورد کردووە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-2001
- ینک لە بەیانێکدا ناڕەزایی خۆیی دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشەی کە لە 11-09دا کرایە سەر هەردوو شاری نیۆرک و واشەنتۆن.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1999
- روودانی بوومەلەرزەیەکی تر لە تورکیا لە ناوچەی ئەستەمبوڵ، کە بووە هۆی مردنی زۆرتر لە دە کەس و برینداربوونی سەدانی تر.
- بەستنی کۆنفڕانسی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگەی ینک.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1995
- خولی دووەمی وتووێژەکانی دبلن، پارتی و ینک لەم خولەدا سەرنەکەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، لەسەر گومرگی ئیبراهیم خەلیل.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1994
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️جلال كدو (سمكو)
📂[ زۆرتر...]


13-09-1992
- دۆزینەوەی لاشەی مستەفا عەلی بەرزنجی لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەولێر، کە لاشەکەیان هەنجن هەنجن کردبوو، نێوبراو ئەوە بوو کە پەڕتووکی کلمات اللەی بڵاوکردەوە و وەکو دەڵێن ب. ئیسلامی کوشتوویەتی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️عاكف خبات (خالد سليمان)
📂[ زۆرتر...]


13-09-1989
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
✌️گوڵە قەڵادزەیی
✌️مەحمود خدر محەمەد خدر پشدەری
📂[ زۆرتر...]


13-09-1988
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️حوسێن نەسرولڵا عەلی
📂[ زۆرتر...]


13-09-1987
- هێزی هاوبەشی مەڵبەندی بادینان هێرشیانکردە سەر بنکەی فەوجێک و دەستیان بەسەرداگرت، زیانی دوژمن بریتی بوو 143 دیل 8 ئاڕ بی جی و 15 چەکی جۆراوجۆری تر.
- رزگارکردنی شارۆچکەی کانی ماسی لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە، لەم هێرشەدا 4 فەوجی دوژمن تێکشکا و 70 پایەگاش گیرا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1986
- تیپی 51ی ینک و مەفرەزەیەکی حیزبی شیوعی بۆسەیەکیان لەسەر جادەی قادرکەرەم - دوز دانا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1985
- پەلاماری جاشەکانی زەڕایەن بۆسەر کەرتی تیپی 55ی قەراخی ینک لە گوندی باریکە و لە ئەنجامدا جاشەکان تێکشکان.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
✌️عەتا محەمەد غەفور محەمەد
📂[ زۆرتر...]


13-09-1983
- فڕۆکەکانی ئێڕاق، گوندەکانی بەردەقەل و بەردکەمران و کۆنە لاجانیان بۆمبارانکرد و بووە هۆی شەهیدکردنی 22 کەس لە خەڵکی خۆرهەڵاتی وڵات. لە راستیدا ئەم گوندانە هێزەکانی ئێرانی لێ نەبوو.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


13-09-1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمی 3ی ینک پەلاماری سەنگەرەکانی دوژمنیاندا لە بەردەسپیانی ماوەت.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...


Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.09 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153