شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!📧|پەڕتووکخانە|📅 18-12
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (8647) پەڕتووک|||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
--
21-11-2017

هاوکاریی پارێزگای هەڵەبجە بۆ لێقەوماوانی کرماشان

باکووری کوردستان
- پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە لەیلا زانا سەندەوە.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورکیای ڕاگەیاند.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە کرماشان و دەوروبەری، سەرما و باران ژیانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سەختتر کردووە.[1]
- پزیشکانی مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی، وێڕای هوشداری سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، داوای گواستنەوەی دەستبەجێی ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە کرد.[4]
باشووری کوردستان
- کەمپینەکانی باشووری کوردستان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵات بەردەوامیی هەیە.[1]
- لە کەمپەینی هەڵەبجە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕی 74 ملیۆن و 486 هەزار و 500 دیناری عێراقی کۆکراوەتەوە.[5]
- لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و دەورەبەری کەمپەینێک بەناوی هەڵوێست بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،‌ ڕادەگەیەندرێت.[5]
- لە کۆتا ڕۆژی کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە لە شاری هەولێر، کاروانی دووەمی هاوکارییەکان، کە پێکهاتبوو لە جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆ گەرم کردنەوە و هاوکاری ماددی، ڕەوانەی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا.[5]
- لە شاری سلێمانی، بڕی 13 ملیۆن دینار و دەیان تۆن کەلوپەل، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی دەربەندیخان و شاری کرماشان، لە ڕێگەی دوو کەمپەینەوە کۆکراوتەوە.[5]
- شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت کردووەتەوە، داواشی کردووە قەبارەی کابینەی حکومەت بچووکبکرێتەوە.[2]
- ئەمڕۆ سێشەممە پاش دووجار دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، دواتر رێژەی یاسای ئەندامان پێکهێنرا و رێککەوتن لە سێشەممەی داهاتوو کۆببنەوە.[3]
- تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لەگەڕەکی حەی عەسکەری شارۆچکەی خوورماتوو روویدا و بەهۆیەوە 20 کەس کوژران و 70 کەسیش برینداربوون.[1]
- دوو کرێکاری نیپاڵی لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[1]
- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یونامی) لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەن لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم و داوا لەهەرێمی کوردستان دەکات پایەندبن پێوەی.[3]
- یەکەم وێنەی کۆسرەت رەسول دوای نەخۆشکەوتنی بڵاوکرایەوە. سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول لە بەرلین بە رووداوی راگەیاند دۆخی تەندروستی نایابە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەماوە.[2]
- لە گەرمیان، بەهۆی زۆری رێژەی بارانەوە، لافاو لە شاری کەلار و شارەدێی ڕزگاری روویدا.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پەرلەمانتار سەڤیم داغدەلەن، یاریدەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی فیدراڵیی ئەڵمانیا کە بە رەچەڵەک کوردە، لەکاتی گوتاری خۆیدا پۆستەرێکی ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی بەرزکردەوە و رەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت بەوەی درووشمەکانی ئەو رێکخراوەی قەدەخە کردووە.[2]

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 19 🎴
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 15
📊60%ی گوندنشین و 95%ی شارنشینان ئاوی پاکی خواردنەوەیان پێدەگات
📝بڕیار‌ی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بەریفراندۆم سیاسییە و هیچ بەهایەکی یاسایی نییە
📊پشکی هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران بەر سلێمانی دەکەوێت
📝پەیامی دەستەی ڕاوێژکارانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
📝حکوومەت و لایەنەکان، پاراستنی یەکڕیزی و تێپەڕاندنی قۆناغهکه دووپات دەکەنەوە
📊دەیان تۆن هاوکاری لە هەڵەبجەوە دەگەیەنرێنە کرماشان
👫سەڤیم داگدەلەن
📝شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیاکانی نالیا و چاڤی لاندی فرۆشت و دەستبەرداری ئێن ئاڕ تی بوو
📊گەرمیان، نەبوونی سایلۆی گەنم گرفتی بۆ جوتیاران دروستکردووە
📊لە ماوەی 3 ساڵدا زیاتر لە 333 هەزار کەس بێکاربوون
📊لە کوردستان زیاتر لە 21 هەزار پاسەوانی بەرپرسان و بارەگاکان هەیە
👫لەیلا زانا
📝من پارتیم؟
📝هەرێم یەک ملیار و 160 ملیۆن دیناری دیکە بۆ زیانەکانی بوومەلەرزەکە تەرخاندەکات
📊وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، 6 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار بۆ دەرچووانی تواناسازی خەرجدەکات
📂[ زۆرتر...]


21-11-2016

ئەحمەد تورک

- ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردینی باکوری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.
- بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: کاتژمێر 1:50خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی (3،3) بە پلەی رێختەر لە دووری 28کم لەپارێزگای هەڵەبجە لە سنووری نێوان عێراق و ئێران بە قوڵی 10کم ڕوویداوە.
- خۆپیشاندانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لەدژی سیستمی پاشەکەوتی موچه دەستیپێکرد.
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامەکەی‌ مەسعود بارزانی لەبارەی‌ دۆخی‌ سیاسی و دارایی هەرێمەوە‌ بە "هەنگاوێکی ئیجابی" دادەنێت بۆ دۆزینەوەی‌ رێگەچارە بۆ ئاڵۆزیەکانی هەرێم.
- وەفدێکی ئەوروپی کە لە سەرۆکی پارتی سۆشیالیستانی ئەوروپاو پەرلەمانتارانی 5 وڵاتی دیکە پێکهاتبوون بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش سەردانی تورکیایان کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئه و وڵاتە رێگەیان نەدا دەمیرتاش ببینن.
- پێشمەرگەیەک ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری داقوق شەهیدبوو، دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەقەناس پێکرا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 9
👫ئەحمەد تورک
📊تائێستا لە میحوەری شەنگال تا چیای زەردەک زیاتر لە 1600 بۆمبی چێندراو لەسەر رێگا سەرەکییەکان پووچەڵکراونەتەوە
📷دز، شەریکە دز، پشتیوانی دز
✌️رەفیق حەمەدەمین
📊زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی‌ فلیپینی لە هەرێمی‌ کوردستان کاردەکەن
📊وەزارەتی خوێندنی باڵا 200 قوتابی رەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات
📝کاری کۆمپانیاکانی پشکنین لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم هەڵپەسێردرا
📝کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر پەیامەکەی بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
📝یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر پەیامەکەی بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
📂[ زۆرتر...]


21-11-2015
21-11-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر کە بەشەقامی گەنجان ناسراوە، شەڕ لەنێوان هەوادارانی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید دروستبوو، لە شەڕەکەدا تەقەش کرا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-2014

بڕی باران بارین

- لە گەڕەکی سەربازی قەزای دوزخورماتو چوار بۆمبی چینراو بەدوای یەکدا لەیەک کاتدا تەقینەوە سەرجەم ئەو بۆمبانەش لە بەردەم ماڵی عەرەبە سوننەکاندا تەقیونەتەوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 3
🚼ئارۆس
📊ئاوێنەنیوز زیانە ئابورییەکانی کۆبانێ بڵاودەکاتەوە
📊نەوتی هەرێم داخوازییەکی زۆری لەسەرە
📂[ زۆرتر...]


21-11-2013
21-11-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- لە سەعدییە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەناوەراستی بازاردا تەقییەوە. بەپێی ئامارەکان تەقینەوەکە 25 کوژراو 50 برینداری لێکەوتۆتەوە و زۆربەی قوربانییەکانیش لەنەتەوەی کوردن.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1 🎴
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
📊دەربەندیخان بەدەریاچەیەکەوە، (2%)ی سەوزاییە
👫عەدنان عەبدوڵڵا رەشید
📂[ زۆرتر...]


21-11-2007
21-11-2007
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
📖سێ کاتژمێر گفتوگۆ لەگەڵ شێخ عەلی (خولە کەشکۆڵ)
📂[ زۆرتر...]


21-11-2004
21-11-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تیرۆرکردنی پۆلیسێکی کورد بەناوی ئەیاد تارق لە موسڵ.
- پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لەسەر ئاستی ئێڕاق و باشووری کوردستاندا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
- کۆمەڵەی زیندانە سیاسییەکانی کورد لە رۆتەردام کۆبوونەوەیەکیان کرد و رەخنەیان لە پارتە کوردستانییەکان گرت کە هیچ هاوکارییەکی نەکردوون.
- تا 22-11: سازدانی ڤیستیڤاڵی دڵدار لە هەولێر.
- پەڕڵەمانی باشووری کوردستان بڕیاریدا ژمارەی ئەندامانی لە 100 ئەندامەوە بکاتە 111 و رێژەی %7یش بۆ هەڵبژاردن و مەرجی ئەندامەتی لاببات. هەروەها بڕیاری ئەوەشیدا رێژەی ئافرەت لە پەڕڵەماندا %25 بێت.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-2003
21-11-2003
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دامەزراندنی کۆمیتەی بەدادگایی گەیاندنی فڕانس فان ئانڕات لە ئامستەردام.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-2001
21-11-2001
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- پۆلیسی ئەڵمانی لە شاری فڕانکفۆڕت بارەگای رێکخراوێکی کوردیی پشکنی، بەتاوانی ئەوەی کە یارمەتیی پکک ی داوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-1995
21-11-1995
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- عەبدوڵڵا ئوجەلان، داوای لە تورکیا کرد، کە گشتپرسێک لە باکووری کوردستاندا بکات لەسەر مەسەلەی سەربەخۆیی، هەروەها داواشی لە تورکیا کرد کە ئەگەر ئەوان رازی بن بگەڕێتەوە بۆ ئەنکەرە، پاشان داوای لە ئامریکا کرد کە بکەوێتە نێوان تورکیا و پکک وە بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-1994
21-11-1994
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، بڕوانامەی هاوپەیمانێتییان ئیمزا کرد، کە بەو پێیە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەمەش سوودی نەبوو و ناکۆکییەکان هەر مانەوە.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-1992
21-11-1992
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دەرکردنی یاسای وەزارەتی دادپەروەری، ژمارە 12ی ساڵی 1992، لەلایەن پەڕڵەمانی باشووری.ک.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 0


21-11-1990
21-11-1990
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 4
✌️حاجی ڕەسوڵ ئەحمەد ئیبراهیم ناسراو بە سەید حاجی
✌️شەماڵ شێخ محەمەد کانی سووری ناسراو بە شێخ شەماڵ
✌️مستەفا عزەدین عەبدوڵڵا حوسێن بەرزنجی ناسراو بە سەید مستەفا
✌️نەوزەر کەریم محەمەد مەحمود بەرزنجی ناسراو بە شێخ نەوزەری شێخ کەریم
📂[ زۆرتر...]


21-11-1976

شەهیدان شێخ شەهاب، جەعفەر و ئەنوەر

- د.ق هەندێک لە رابەرانی کۆمەڵە1 و یەکێتیی لە سێدارەدا، کە بریتی بوون لە شێخ شەهاب، جەعفەر و ئەنوەر، ئەمانە یەکەمین دەستە بوون کە لە بزووتنەوەی نوێدا لە سێدارە بدرێن.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
✌️جەعفەر عەبدولواحید ئەحمەد
✌️شەهاب نوری ساڵح - خاڵە شیهاب
📂[ زۆرتر...]


21-11-1955
21-11-1955
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
📖کورتەیەک لە مێژووی هونەری شێوەکاری هاوچەرخ لە باشوری کوردستاندا
👫کەمال عەبدوڵڵا قادر - کاروان عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]


21-11-1952
21-11-1952
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- مامۆستا عەلادین سوجادی لە نووسینی پەڕتووکی مێژووی ئەدەبی کوردی بووەوە و هەر لەم ساڵەشدا چاپکرا.

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
👫عەلائەدین سەجادی
📂[ زۆرتر...]


دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...


Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.12 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,28 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282 | ☎ +3165471029 +31619975574