پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,073
وێنە 105,423
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سدیق ڕەنجبەر
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سدیق ڕەنجبەر

سدیق ڕەنجبەر
ناوم، سەدیق سالح عەزیزە، بە مامۆستا سەدیق ناسراوم، لەدوای ئەوەی جەمیل ڕەنجبەر شەهید دەبێ، گەلێک لە هاوڕێیان بە سەدیق ڕەنجبەر بانگیان دەکردم، یەکێک لەوانە کاک نەوشیروان، واتە سەدیق ڕەنجبەریش ناوێکی تری منە. لە ساڵی 1954 لە گوندی گۆمەگڕوی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپەی دەشتی #هەولێر# لەدایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی و هەتا ئامۆژگەی مامۆستایانم هەر لە هەولێر لە ساڵی 1974 تەواو کردووە. لە ساڵی 1974 هەتا هەرەسی شۆڕشی ئەیلول، #پێشمەرگە# و مامۆستابووم. لە ساڵی 1975 هەتا 1980 پیشەی مامۆستایەتیم کردووە، لە گوندەکانی دەربەندی ڕایات و پیرئۆمەری دۆڵی ڕوستێ و گوندی گۆمەشین.
لە ساڵی 1969دا پەیوەندیم بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە. لەدوای ئەوەی کە لە ساڵی 1970دا کۆمەلەی مارکسی- لینینی دروستبوو، لە ئەلقە ڕەوشەنبیریەکانی کۆمەلەدا بەشداریم کردووە. لەدوای هەرەسیش لەگەل دەسپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ، هێڵی ڕێکخستنی نوێمان دروستکردووە، بە تایبەتی لە کاتی نەکسەی گیرانەکانی ساڵی 1977 ی هەولێر. دواجار لە ساڵی 1979 لە دروستبوونی یەکەم کۆمیتەی شاری هەولێر، وەک ئەندامی کۆمیتەی کۆمەلەی ڕەنجدەران، کاری ڕێکخراوەییم کردووە.
لە هاوینی ساڵی 1980دا، بە هۆی سیخوڕیکەوە لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەکدا، لە گەڵ سەرداری کاکەحەمە دەسگیردەکرێم لە نزیک شارەدێی هیران. ڕاپێچماندەکەن بۆ دەزگای ئەمنی ئیستیخباراتی مەدەنی لە هەولێر. لەدوای چەندین مانگ ئەشکەنجەی بەندیخانە، کە نەیانتوانی هیچمان لێهەلوەرێنن، بەهۆی پلانێکی تۆکمەوە، توانیم پەنجەرە مۆدێلکۆنەکەی ژووری بەندیخانە بشکێنم، بەبێئەوەی پاسەوانەکان هەستی پێبکەن، لە ئێوارەیەکی مانگی یازدەدا، لەگەڵ داکردنی ڕێژنەی باران، من هاتمە دەرەوە و خۆم دەرباز کرد، ئەو هاوڕێیەی کە لەگەڵ من گیرابوو، لە ژورێکی تر بوو، ئاگاداری هەموو هەنگاوەکانی ڕاکردنەکەمبوو، چونکە بەتەمابووین بە نیشانەی تەپەی دیوار، هەردوکمان پێکەوە ڕابکەین.
لە مانگی یانزە خۆم گەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی نێرەگینی بەستی شەرغە، دواتر بەناوچەکانی دۆڵی نازەنین و بالیسان. بەڕێکەوتم و خۆم گەیاندە سەرکردایەتی لە زەڵێ و نێوزەنگ و تووژەلە. ماوەی نزیکەی هەشت مانگ لە ئێسگەی دەنگی کوردستان لە تووژەڵە مامەوەو دوو بەرنامەم ئامادە دەکرد. کە کۆنفرانسی کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە مالیمۆس تەواو بوو، من خۆم ئامادەکرد، بۆ ئەوەی بچمە خوارەوە، لەگەڵ ئەو قوەتە تازەیەی کە هاوڕێی شەهید شاخەوان عەباس لێپرسراوە سەربازیەکەی بوو. بۆیە لە هاوینەکەی کە دەکاتە ساڵی 1981 هاتینە خوارەوە بەرەو وەرتێ و خۆشناوەتی و دەشتی هەلێر.
لە دەشتی هەولێر وەک لێپرسراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و لێپرسراوی ناوچەی یەکێتی بووم لەهەمان کاتدا. لە ساڵی 1982، گەڕاینەوە سەرکردایەتی و کۆنفرانسی دووەمی کۆمەلە لە ناوزەنگ بەسترا. دوای ئەوە، ئەمجارەیان بەرەو ناوچەی ڕەواندوز بەڕێکەوتم، وەک لێپرسراوی پۆلی هەلگورد و دواتر لە ساڵی 1984 بوومە لێپرسراوی ڕێکخستنی ڕەواندوز..
لە ساڵی 1984 یش، لەکاتی گفتوگۆی یەکێتی و حکومەت، کۆنفرانسی سێیەمی کۆمەڵەی ڕەنجدەران لە پیرەمەگرون گرێدرا. لە کۆنفرانسەکە من یەکیکبووم لەوانەی کە گومانی چالاکی بەشداری ئۆپۆزیسیۆنی ئەوکاتی لێدەکرا، ئەو کاتە ناوی عیراقچیان بۆ ئێمە هەڵبەستبوو، دواتر بووە ئالای شۆڕش، بۆیە لێپرسراوەتی ڕێکخستنی کۆمەلەم لێسەندرایەوە.
وەک پێشمەرگەیەکی سەربەخۆ هەرجارەی لە شوێنێک بووم. تا ئەو کاتەی لە شوباتی ساڵی 1985 هاوسەرگیریمکرد و لە ژوورێکی قوتابخانەکەی گوندی کاموسەکی سەر بە هیران، مانگی هەنگوینیم بەڕێکرد. ئێستاش دوو کوڕو دووکچم هەیە. هەر بەهۆی ململانێکانی ئەوکاتەوە، ناچارکرام بچمە سەرکردایەتی کە لە دۆڵی جافەتی بوو ئەو کاتە، بۆیە بۆ ماوەی دوو سالان، ماڵم لە سەرگەلو بوو. پاشان ماڵم بردە گوندی خەتێ، لەوێش لە هێڕشێکی بەعس و جاشی، ساڵی 1987 دا بۆ دۆڵی بالیسان، لەم هێڕشەدا بەعس چەکی کیمیاوی لە بالیسان و شێخوەسانان و خەتێش بەکارهێنا و کارەساتەێکی گەورەی بەدواوەبوو، بەڵام کیمیاویەکەی سەر گوندی خەتێ بە هۆی بارانێکی بەخوڕەوە پوچەڵبووەوە و کاری لە ئێمەنەکرد، بەڵام مالەکەم وەکو ماڵی هەموو خەڵکی دێیەکە تاڵانکراو و سووتێندرا.
دواجار ماڵم بردە گوندی نازەنین، بۆ ماوەی ساڵێکیش لەوێ بووم، دواتر بە هۆی توندی هێرشەکانی ئەنفالەوە، تووشی پاشەکشە بووین بەرەو ئاکۆیان و وەرتێ و سەرکردایەتی. لەم ماوەیەدا، هەستمکرد توشی نەخۆشی کوشندەی مەلاریا بووم، دواتر زانیم کە ئەوە حکومەتی بەعس میکرۆبی ئەم نەخۆشیەی وەک چەکی بایۆلۆجی بلاو کردۆتەوە.
لە کاتی ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا، کۆمیتەیەکمان دروستکرد بە ناوی کۆمیتەی شەهید جەمیل ڕەنجبەر کە من سەرپەرشتیم دەکرد، دواجار خۆم و خێزانم وەکو ئەو خەڵکە تووشی کۆڕەوەکە بووین، بەرەو پیرمام و شەقلاوەو ناوچەی ڕاوەندوز بەڕێکەوتین، بۆ ماوەی چەند مانگێک لە گوندی هاودیان ماینەوە. دواتر لەکاتی گفتوگۆی بەعس و بەرەی کوردستانی گەراینەوە هەولێر. دوای ئەم دابڕانە زۆرە لە پیشەکەم، سەرلەنوێ لە قوتابخانەی هەژار وەکو مامۆستا دامەزرامەوە. زۆرنەبرد، چوومە زانکۆی سەلاحەددین و لە ساڵەکانی 1992-1996 توانیم سەرکەوتوانە کۆلێجی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیم تەواو بکەم
لەدوای 31 ئاب، کە ڕژێمی بەعس بەهاوکاری پارتی هەولێری گرتەوە، بە خێزانەوە چووین بەرەو ئۆردوگای ئەشکان لەسەر سنووری ئێران، پاشان گەراینەوە بۆ سلێمانی، لەبەرئەوەی هیچ باوەرم بە شەری براکوژی نەبوو، ئەم سەرکردانەشم بە لاواز دەهاتە بەرچاو، وە لەبەرئەوەی دەموچاوم مەرغوب نەبوو لەلای دەسەلاتدارەکان، بەتایبەتی کە ڕابردویەکی باشمان پێکەوە نەبوو، بۆیە بە ناچاری ملی ڕێگای هات و نەهاتم گرت، بەرەو هەندەران، بە ئومێدی ئەوەی لەم بارودۆخە کارەساتبارە دەربازم ببێ کە تێی کەوتووم.
لە مانگی دوازدەی ساڵی 1996 بە قاچاخ ڕۆشتم بەرەو ئێران و تورکیا، ماوەی شەش مانگ بە زەحمەتی لە تورکیا مامەوە. پاشان هەر بە قاچاخ، سنوری وولاتەکانی یۆنان و ئیتالیاو فەرەنساو ئەلمانیام بڕی، دواجار لە مانگی تەموزی 1997 دا گەیشتمە هۆڵەندا، زۆر بەخێرایی ئیقامەم پێدراو و پاشان جنسیەی هۆلەندیم وەرگرت، ئێستاش لە هۆڵەندا نیشتەجێم.
لەدوای ڕوخانی ڕژێم بۆ ماوەیەکی زۆر لە کوردستان مامەوە، بەلام کە تەماشامکرد، ئەو بارودۆخە ئەوە نیە کە من ئاواتم بۆی دەخواست، وەنەبێ هەوڵم نەدابێ کە کارێکی بچوکی حکومی وەگرم، بەڵام دیارە بەهۆی کۆنە قینی هەندێ لە دەسەلاتدارەکان پێیان ڕەوانەدیتم، هەروەها زۆر هەوڵمدا وەکو مامۆستای ئینگلیزی کە پیشەکەی خۆمە دابمەزرێمەوە، ئەویشیان نەکرد، ئینجا زانیم کە ئەم حکومەتە هەرکەس بۆ خۆیەتی و تەراتی تێدا نەماوە. هەرجارەو ئەوەم بەبیردەهاتوە کە دایی ڕەحمەتی بۆچی دەیگوت، جانم لێدە شۆرشە شۆرش. بۆیە لە ساڵی 2014 بریارمدا بگەڕێمەوە لە هۆڵەندا بژیم. هەمیشە بە ئاواتم ڕۆێک لە ڕۆژان کورستانێکی سەربەخۆ ببینم کە یاسا و کەرامەتی تاکی کوردی تێدا بەرقەراربێت و بە ئاسوودەیی بژیم.
ئەم بابەتە 9,802 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-04-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-06-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,802 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 01-04-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
سیراکۆس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,073
وێنە 105,423
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
سیراکۆس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێدا چوونەوەیەک بە نمایشی سیناریۆی شانۆگەریەکی ژەهراوی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!