لە زمانی خۆیەوە:
لەدایکبووی ساڵی(1975)م لەشاری وەرکای باشووری عێراق، بەهۆی سیاسەتی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە بنەماڵەکەم ئاوارەی ئێران ببوون، ئەوسەردەمە شای دەسەڵاتداری ئێران خێزانەکەمی ڕادەستی ڕژێمیعێراق کردەوە لەساڵی(1977)لەئۆردووگای باوەنوور لەگەرمیان نیشتەجێبووین. لەساڵی(1988)بەداخەوە دایک وباوکم کۆچی دواییانکردو ئێمەش هاتینە شاری سلێمانی. لەساڵی(1998)وەک بێژەری زمانیعەرەبی لەرادیۆی هەرێمی کوردستان کارمکردووە پاشان لەساڵی(2000)لەکەناڵی ئاسمانی کوردسات ئامادەکارو پێشکەشکاربووم، لەساڵی (2004) سەرنووسەری گۆڤاری تێکست بووم. لەساڵی(2003) بۆکاری ڕۆژنامەوانی کەناڵی کوردسات چوومە بەغدا ولەناوەڕاستی ساڵی(2006) دەستم لەکارکێشایەوە، تائێستا خاوەنی چەندین بابەتی سیاسی وئەدەبیم لەرۆژنامەو گۆڤارەکانیخۆمان ورۆژنامە سوریی و لوبنانییەکان دوو نامیلەکەی شیعریشم بڵاوبۆتەوە. ئێستاش بەڕێوەبەری هەرێمیی کەناڵی(ئەلعالەم)م لەهەرێمی کوردستان.