لە 14.ی ئەیلولی1968 لەناوچەی پازارچیکی مەرعەشی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لەبنەماڵەیەکی کوردی عەلەوییە. سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەدیلۆک تەواو کردووە. کۆلیژی حقووقی لەزانکۆی ئەنکەرە خوێندووە. شیعرەکانی لەگۆڤارگەلی وەک ئادام سەنعەت، ئەکین بەلەتەن و یازیت، دا بڵاوکراوەتەوە. تائێستا دیوانگەلێکی شیعری بەناوی"روزگار دولۆ کۆناکلار/1966"،"تانری گورمەسین هارفلەریمی/1999"،"ئاین بۆیۆتۆگو ئوگوللەر/2002" نووسیوە. هەروەها خەڵاتگەلێکی بەناوی"خەڵاتی شیعری هالیل کوجاگوز7/1997" و "خەڵاتی شیعری ئورهان موراد ئاریبورنۆ/1997.ی وەرگرتووە. ئێستاش گۆشەنووسی ڕۆژنامەی زەمانە.