ساڵی 1942 لەشاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە، لە سەرەتای لاوێتیدا وەک پێشکەشکاری بەرنامەی (گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکان) لە ڕادیۆی کرماشان هاتۆتە دنیای هونەرەوە، ساڵی 1979 دوای ڕووخانی دەسەڵاتی حەمەڕەزای پەهلەوی، وەک زۆربەی هونەرمەندانی ئێران ڕووی کردۆتە هەندەران و ماوەیەک لە لەندەن نیشتەجێ بووە، دواتر چۆتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تا دوایین ڕۆژی ژیانی لەو وڵاتە ماوەتەوە.
ساڵی 1990 لە تەمەنی 47 ساڵیدا بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە و هەر لە ئەمریکا بە خاک سپێردراوە.