لە هۆزی هونەر پەروەری فەیزوللابەگیە و چالاکی هونەری خۆی لە ساڵی 61 هەتاویەوە بە شێوەکاری دەست پێ کردووە و هاوکات لە گەڵ ئەوە دەستی داوەتە شێعر و نووسینی بابەت وەک چیروکی کورتی کوردی. سالی 70 دەستی داوەتە پیکەرسازی و یەکێک لە بنیات نەرانی ناوەندی فەرهەنگی و هونەری موکریانی #سەقز#ە و چەند ساڵ لەو شوێنە مامۆستای شێوەکاری و پەیکەر سازی بووە و ئەمە تەنیا بەشێکە لە ژیانی مامۆستایەتی ئەم ئەدیب و هونەرمەنده. سالی 2005 کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی چارداخێکی بەهەشت و 7 کتێبی چیروکی بۆ منداڵان لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان چاپ کردووە و ئیستا ڕۆمانی (ئامۆژای چاو مەگەشی) ئامادەی چاپە و کتبکی بەناوی (مجسمه، نقش برجستە و قالبگیری) لە ژێر چاپداێه. مامۆستا فەیزنەژاد هەنووکە لە شاری کەرج دەژی و لە چەند فێرگەی هونەری وانەی پەیکەر تاشی دەڵێتەوە و هەروەها لە ئاتولیەکەی خۆی بەردەوام خەریکی کاری هونەریه.