ئازاد سدیق لە ساڵی 1970 دا لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووەو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی بڕیوە و کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە.
دواتریش کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی تەواوکردووەو بووە بەپارێزەرو وەک کادیرێکی بەتوانای بواری ڕاگەیاندن لەماوەی تەمەنیدا لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کاری کردووە و یەکێک بووە لە کادیرە دیارەکانی ئەو بوارە.هەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامەی (دیدار) کاری کردووە ماوەیەکیش سەرنوسەری ڕۆژنامەی (ئاسۆ) بووە، دواتریش شانبەشانی پارێزەری لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی (ی.ن.ک) بەردەوامبووە لە خزمەت و بۆ هەتایە چاوە گەش و پڕ لە ئومێدەکەی لێک ناو دڵە پڕ هیواو ویستەکەی لە لێدان کەوت.
(ئازاد سدیق) ی پارێزەرو ڕۆژنامەنووس لە گۆڕستانی شێخ مارفی نۆدێ بەخاک سپێردرا.