ئەو نەخشەیە لە ژمارەی مانگی مارسی 1911ی دا بڵاوکراوەتەوە. ل.ئۆ.فاسوم کێشاویەتی.
لەنێوەڕاستی نەخشە کە دا نەینەوای کەونارا دەبینن کە لەسەر چۆمی دەجلە هەڵکەوتووە، و لە لای هەرە سەرەوەی باکوور چیای ئاگری وەبەرچاو دەکەوێ کە لە مێژوو دا لەبەر تۆفانی نووح بەنێوبانگە. هەر بەلای ڕۆژهەڵاتی نەینەواوە و 30 تا 40 میل لە باشووری دەریاچەی ورمێ، سابڵاغ هەڵکەوتووە.
زۆربەی هەرەزۆری کوردستان، ئی ترکییەیە، تەنێ ئەو لێوارەیەی لای ڕۆژهەڵات کە بە نوختە چینی زۆر دەستنیشان کراوە و لە چیای ئاگرییەوە بەرەو باشوور- ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە لە ئێران هەڵکەوتووە.