لە ساڵی (1985) دەستی بە چالاکی هونەری کردووە، لە ساڵی (1996) لە بواری سیرامیکی گەرم و سارد کاری کردووە و لە ساڵی (2003) بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری بە کریستال و شوشە سەرقاڵ بووە. ئەو هونەرمەندە لە ساڵی (1990) لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، بەشداری پێشانگای کاری هونەری دەستی کردووە.
لە ساڵانی (1992-2005) بە بەردەوامی بەشداری لە سەرجەم چالاکییە قوتابخانە پیشەییەکانی هەولێر کردووە. لە ساڵی (2004) لە ژێر چاودێری "سامی شۆرِش" وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری، پێشانگای تایبەت بە سیرامیکی سارد و مۆمی کردۆتەوە.