وەک پیرترین کەنناسی شاری تاران ناسراوە، دەرکەوت کە پیاوێکی کوردەو ماوەی زیاتر لە 18 ساڵبوو وەک کەنناس لە شاری تاران کاری دەکردو سەرئەنجام بەهۆی برسیەتی تەرمەمەکەی لە یەکێک لە پارکەکانی تاران دۆزرایەوە.
عەبدولڵا مەرحومی خەڵکی شاری سنە بوو، 18 ساڵ لەمەوبەر لە شاری سنەوە ڕوویکردبووە تاران بۆ کارکردن، لەوێ وەک کەنناس دامەزرابوو، کە پاککردنەوەی شەقام و پارکەکانی تاران دەگرێتەوە. ناوبراو لە پێش مردنەکەی لە وتوێژێکدا ڕایگەیاندبوو کە مانگێگ 200هەزار تمەن کار دەکات و منداڵەکانی لە سنەن و خەریکی خوێندنن.
ئەو هەر لەو چاوپێکەوتنەی ڕایگەیاندبوو ئاواتی ئەوەیە کە خانەنشین بکرێ، بەڵام لە تەمەنی 76 ساڵی تەرمەکەی لە پارکی منداڵانی (شهر زیبا)ی تاران دۆزرایەوەو پزیشکەکان هۆکاری مردنەکەیان گەڕاندەوە بۆ لاوازی جەستەیی بە هۆی برسێتییەوە.
ناوبراو کە لە تاران هیچ جێگەیەکی نەبوو، بە ڕۆژ کاری دەکردو بە شەویش لە پارک و مزگەوتەکان دەخەوت.