ئەم شوێنە دەکەوێتە ناو شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، (180) کم لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە وە نزیکەی (20) کم لە قەزای چۆمانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا باران و بەفری زۆر لەم ناوچەیە دەبارێت، (2500) م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، شێخی باڵەکان لە لایەن موسڵمانان بە پیرۆز و پیاوچاک ناسراوە، بۆیە بەبەردەوام گەشتیاران سەردانی ئەم مەزارگەیە دەکەن.