$باکووری کوردستان$
- #سەباحەت تونجەل# هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی #لەیلا گیوڤەن# دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کردبوو، بەڵام بەرپرسانی زیندانەکەی لە بەرامبەردا 10 مانگ سزای دیسیپلینیان بەسەردا سەپاند.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161308/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پۆلیس جارێکی دیکە هەڵیکوتایە سەر مانگرتوانی ئامەد؛ 50 کەس دەستگیر کران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پۆلیس جارێکی دیکە هەڵیکوتایە سەر مانگرتوانی ئامەد؛ 50 کەس دەستگیر کران=KTML_ImageCaption_End=
- پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر مانگرتوانی شاری ئامەد کە ئەمڕۆ سەرلەنوێ لە بینای پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوویەوە. پۆلیس 50 مانگرتووی دەستگیر کرد.[4]
- لە دادگای سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە، پڕۆسەی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە# بەڕێوەدەچێت. کەیسی دەمیرتاش لە دادگای سزاقورسەکانی #ئامەد# کرابووەوە، بەڵام بەهۆی ڕەوشی ئەمنییەوە کەیسەکەی بۆ 19ەیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە گوازرایەوە. دەمیرتاش لە ماوەی یەک ساڵدا 33 دۆزی لەسەر تۆمار کراوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێمیناری خەسارناسیی ئابووریی سنوور به ناوەڕۆکی قاچاخ و #کۆڵبەر#ی کە بڕیار بوو لە هۆڵی مامۆستا قانعی زانکۆی پەیام نووری #مەریوان#دا بەڕێوە بچێت، لە لایەن حەراسەتی ئەم زانکۆیەوە هەڵوەشێندرایەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین سنوری #گەرمیان# بگرێتەوە، بۆ ڕێگریکردنیش لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی #سلێمانی# تیمێکی فڕۆکەوانی ڕەوانەی سنورەکە دەکات.[1]
- داڕمانی هەردوو پردی سەرەکیی شارۆچکەی #خورماتوو# بەهۆی لافاوەوە، هاتووچۆکردنی بە ڕێگای سەرەکیی بەغدا - #کەرکووک# ڕاگرت، قایمقامی شارۆچکەکەش دەڵێت، بەمزووانە هەردوو پردەکە چاکدەکرێنەوە و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتی ئاسمانی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تەم و دروستکردنی گرفت بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە.[1]
- چوار چەکداری #داعش# لە سنوری شارۆچکەی #خانەقین# هێرشیان کردەسەر گوندێک و کوڕێکی ئەنجومەنی گوندەکەیان ڕفاند.[1]
- #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکەوتنامەیەک لە بواری خوێندنی باڵا ئیمزا دەکەن.[2]
- هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکیان لەبارەی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق ئەنجامدا و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشکرایدەکات: لە بودجەی 2019دا زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار بۆ ئه و سەرژمێرییە گشتییە تەرخانکراوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەپۆلێکی باران بارین گوندەکانی ناوچەی کۆچەرات لە #دێرک#ی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتەوە و بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لە گوندەکانی سوێدییە و گرکێ هەیولێ و چەندین گوندی تردا لافاو ڕوویدا. بەهۆی ئەوەوە ئاو چووە ناو چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ئەوەش بووە هۆی مرداربوونەوەی چەندین سەر ئاژەڵ.[4]
- ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی چەتەکانی سەر بە لیوای سوڵتان موراد لە ناوچەی عەزاز تەقییەوە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە تەقینەوەکەدا فەرماندەیەکی باڵای لیوای سوڵتان موراد بە ناوی ئەبوو ئەلمۆت کوژراوە و چەندین چەتەی دیکەش کوژران و بریندار بوون.[4]
- دوای ئەوەی لە شاری عەزاز-ی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تەقینەوەیەک ڕوویدا، تەقینەوەیەک شاری ڕاعیی هەژاند کە ئه و ناوچەیەش لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە.[4]
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شەوی ڕابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامی ئەنجومەنی #دەبەپە# خالید شاشماز لە گەڕەکی کوچوکدیکیلی لە ناوچەی سەیهان-ی سەر بە شاری ئەدەنە. پۆلیس دەرگەی ماڵەکەیان شکاند و بەڕێوەبەرەکەی دەبەپەیان دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان شاشماز گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئەدەنە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161308/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەڕێوەبەرێکی دەبەپە لە ئەدەنە دەستگیر کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەڕێوەبەرێکی دەبەپە لە ئەدەنە دەستگیر کرا=KTML_ImageCaption_End=
- #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە #نادیە موراد# کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.[2] لە وتەیەکدا لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان، نادیە موراد ڕایگەیاند: بۆیە گەڕاومەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسان کێشەی ئێزدیەکان یەکلا بکەینەوە کە تائێستا ژمارەیەکی زۆریان لەکەمپەکاندا لە دۆخێکی خراپدان، داوا دەکەم هاووڵاتیان قەرەبوو بکرێنەوە و #شەنگال# ئاوەدان بکرێتەوە.[1]
- بێهنام ئیبراهیم زاده،چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تارانەوە لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.[5]
- سەرۆکی کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە میانەی کۆ بوونەوەکەی لەگەڵ شاندی تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاندووە، داخوازیی تورکیایان بۆ قەدەغەکردنی تەڤگەری ئازادییان جێبەجێ نەکردووە و بە تورکیایان وتوە، تەڤگەری ئازادی پارتێکی یاساییە و هیچ کێشەیەکی نییە.[4]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا کە لە لووتکەی پیشەسازی بەرگری تورک لە ئەنقەرە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند بۆ ڕزگاربوون لە ڕێکخراوی جوداخوازی تیرۆری، لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکەین.[6]
- شۆن ڕۆبێرتسۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەر هێرشێکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتایبەت کە هێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا هەیە، ئەوا زۆر جێگەی نیگەرانییە. هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بە قبوڵنەکراو دەزانین.[6]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: واشنتن بە نیازە بە هاوکاری 15 ئەندامی ئه و ئەنجومەنە چالاکییە موشەکییەکانی ئێران کونترۆڵ و سنوردار بکات.[1]