پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,994
وێنە 106,398
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,837
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
حاجی قادری کۆیی
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook6
Twitter0
Telegram4
LinkedIn2
WhatsApp2
Viber5
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link10
نرخاندنی بابەت
13 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû5
English9
عربي15
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska1
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حاجی قادری کۆیی

حاجی قادری کۆیی
حاجی قادر کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیه. ناوی دایکی فاتێ (فاتیمە) بووه. لە نێوەندی وێژە و ڕۆشنبیری کوردیدا ئەوە باوە وشەی حاجی پێشناوی چوونە حەجی نییه، چونکە حەجی نەکردووه، ناوی قادر یا عەبدولقادر بووە و لە مانگی حاجییان لە دایکبووە لەبەر ئەوە لە منداڵییەوە بە حاجی قادر ناوبانگی دەرکردووه.
حاجی لە ساڵی 1816 لە گوندی #گۆڕقەرەج# لە دایکبووه، ئەم ئاوایییە کەوتۆتە خوارووی ڕۆژاوای شاری #کۆیە# نزیک شوێنەواری گۆمەلاڵەی دۆڵی مۆردان.
حاجی زۆر منداڵ بووە کە باوکی مردووه. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا فاتێی دایکی ناویەتی بەرخوێندن. لە نەریتی ناو کوردەواری ئەوە باو بووە کوڕی تاقانە بە منداڵی باوکی کۆچی دوایی کردبێ دایکی دەیخستە بەرخوێندن. خوێندنی بەرایی حاجی لای مەلا ئەحمەدی #ئۆمەر گومبەت#ی بووه. ئەمە خاڵۆزاری حاجی بوو. لە دوای دوو ساڵ فاتێی دایکیشی کۆچی دوایی دەکا. بەم جۆرە بێ کەس دەمێنێتەوە و مەلا ئەحمەد بەخێوی دەکا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/370/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=حاجی قادری کۆیی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/370/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لە خوێندنی حوجرە تا گەیشتۆتە قۆناغی فەقێیەتی لە کۆیە بووه.
لە هاوینی ساڵی 1853 لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە وەک فەقێیێک بۆ خوێندن ڕوو لە گوندی #شێخ وەتمان# لە ناوچە #باڵەکایەتی# دەکا. هەردووکیان دەبن بەفەقێی مەلا محەمەدی کاک عەبدوڵڵا. لە دوای ماوەیێک حاجی لە مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە جیا دەبێتەوە و بەتەنیا بەرەو شارەکانی #سەردەشت# و سابڵاغ (#مەهاباد#) و #شنۆ# دەکەوێتە ڕێ، بۆ ماوەی شەش حەو ساڵ لەم شارانەدا دەمێنێتەوە تا پڕۆگرامەکانی خوێندنی حوجرە تەواو دەکا لە زانستەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی.
لە ساڵی 1862 مۆڵەتی دوازدە زانستی وەرگرتووە و بەڕێگای دەشتی لاجان و باڵەکایەتی گەڕاوەتەوە کۆیه.
ژیانی حاجی لە کۆیە ئاسان نەبووه، لەبەر ئەوە بەهیچ جۆرێ بۆی نەکراوە مەلایەتی بکا، یا خۆی نەیویستووە خەریکی پیشەی مەلایەتی بێ، هەروەها بێ ئۆقرەیی کاری لە ژیانی تایبەتی خۆی کردووە و بووە بەهۆی ئەوەی ژن نەهێنێ و خۆی نەخاتە ناو داوی خێزانی و تووشی بەخێوکردنی ماڵ و منداڵ نەبێ.
پێوەندی حاجی بە ئاغا و کاربەدەستانی سەرەوەی کۆمەڵی کۆیە بنەماڵەکانی حەوێزی (بەتایبەتی #ئەختەر# - ئەمین ئاغای شاعیر) هەروەها غەفووری و مەلاکان باش بوو، بەڵام ئەمە نەیتوانیوە لە تانە و توانجی سیستێمی دەرەبەگی و بزووتنەوەی دەروێشیزم کە هەمیشە لە خزمەتی دەسەڵاتی سوڵتانی عوسمانی بوون ڕزگاری ببێ. لێرەدا شێخ نەبی ماویلی ڕۆڵی گرنگی بووە لە بەربەرەکانی کردنی حاجی و تەنگەتاوکردنی تا پلەیێک وڵات بەجێ بێڵێ و ئاوارەی وڵاتان بێ. ئەم شێخ نەبی ماویلییە مەلایێکی باش بووه، لە #ڕواندز# خوێندوویەتی و لەوێ ژیاوه. شێخی تەریقەتی نەقشبەندی بووه، ماڵی لە کۆیە بووه، ئامادە بووە هەرچی خراپە هەیە بیکا بۆ بەرژەوەندی خۆی و دابینکردنی وڵات. بێگومان هەڵوێستی کەسێکی وا بەرانبەر بەبلیمەت و ڕاستگۆ و زیرەک و نیشتمانپەروەر لەخۆبردوویەکی وەکوو حاجی لە کاری خراپە بەولاوە بەرانبەری هیچی دیکە نابێ.
حاجی سەری خۆی هەڵدەگرێ و ڕوو دەکاتە وڵاتی ئاوارەیی، لە ئەنجامدا لە ئەستەمووڵ دەنیشێتەوه. وەکوو نالی لەو شارە گەورەیەدا گوم نابێ. لە کوردی دڵسۆزی هاوڕەگەزی خۆی دەگەڕێ، هەندێکیان دەدۆزێتەوه، دیارترینی ئەو کوردانە چەندانێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخان پاشا دەبن.
حاجی لە #ئەستەمبۆڵ# وەکوو جووتیارێکی دواکەوتووی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەمی کوردستان ناکەوێتە ڕوو، هەروەها وەکوو کۆلکە مەلایەکی مردووشۆر نابینرێ، بەڵکوو وەک ڕۆشنبیرێکی شارەزا و هۆشیار و دڵ و دەروون پڕ لە هێزی پێشکەوتن و شۆڕشی خۆی دەنواند. لەبەر ئەوە کۆمەڵی تازەپێشکەوتوو لە چاو کۆمەڵە دواکەوتووەکەی خۆی زیاتر ڕێی بۆ خۆش دەکرد شتی نوێ فێر ببێ. نزیکی ئەستەمووڵ لە ئەوروپا ڕێگەی بۆ حاجی خۆش کرد بینینی بەرانبەر بە ئەوروپا فراوانتر بێ. ئۆتۆمۆبیل و شەمەندەفەری لەو وڵاتەدا چاو پێ کەوت. لە نزیکەوە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی وڵاتی عوسمانی دەخوێندەوه.
بناغەی بوونی حاجی بەڕۆشنبیر و زانای هاوچەرخ و ڕامیاری و ستراتیجی و دانا لە کۆیە دەستی پێ کرد، لە کوردستانەوە ئەم بیروڕا نوێیانە لە لا درووست بووبوون بەڵام لە وڵاتی عوسمانی لەم لایەنەوە گەلێ شتی نوێ فێر بوو. حاجی کە پشتی لە وڵاتی خۆی کرد تەنیا شاعیر نەبوو، هەڵگری بیروباوەڕی نوێی دەرەوەی دوازدە زانستەکەی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی بوو، کۆمەڵی نوێ یاریدەی دا ئاسۆی بیروڕای مرۆڤایەتی و نەتەوایەتی زیاتر فراوان ببێ ڕۆژگارانی ماوەی ژیانی حاجی لە وڵاتی عوسمانی زۆر ئاشکرا نییه، ڕاستە ئێمە دەزانین پێوەندی بە بەدرخانییەکانەوە هەبوو، بەڵام لەو سەردەمەدا ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخانییان، خۆیان دەستبەسەر بوون چاوای خەفیە و سیخوڕی وڵات بەدوایانەوە بوون، لە هەموو هەرێمەکانی کوردستانی گەورە بڵاو بووبوونەوە هەروەها لە ئەستەمووڵ و شارەکانی سووریا و قاهیرەی میسر و جێگەی دیکە دەبینران، زیاد لەسەر ئەمە لە مەڵبەندی خۆشیان جزیری بۆتان دەژیان، جا ئێمە ئەوە دەزانین زۆربەی ژیانی ئەو وڵاتەی حاجی لەگەڵ ئەواندا لە ئەستەمووڵ بوو، بەڵام ڕەنگە لە جێگەی دیکەش لەگەڵیاندا ژیا بێ، جێی وەکوو جزیری بۆتان.
سەرچاوەی هەرە گرنگ بۆ ڕوونکردنەوەی ژیانی حاجی هۆنراوەکانی خۆیەتی، چونکە تەنیا هۆنراوەی دڵداری نەوتووە بەڵکوو چووەتە ناو ناخی ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەوەکەیەوه، بێگومان ئەم جۆرە هۆنراوانە زانیاری زۆر بەدەستەوە دەدەن، لەبەر ئەوە پێویستە بایەخ بەم جۆرە بەرهەمەی شاعیر بدرێ.
هەرچۆنی بێ لە دوای تەمەنێکی درێژ زۆربەی بۆ خۆی نالەباری بوو، بۆ نەتەوەی بەختیار بوو لە ئەستەمووڵ لە ساڵی 1897 کۆچی دواییکرد. وا باوە لە ئەستەمووڵ نێژراوه، بەڵام گۆڕی پیرۆزی دیار نییه.
ڕۆژنامەی کوردستانی قاهیرە لە ژمارە سییەمی 20ی مایسی 1898 بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی حاجی هەواڵی مردنی بڵاوکردبووەوه.[1]
ئەم بابەتە 53,374 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 185
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
2. 1817
3. 1897
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1816
ڕۆژی کۆچی دوایی: 00-00-1897 (81 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): ئەستەمبوڵ
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): تورکیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 53,374 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2136 KB 06-07-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.112 KB 01-12-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,994
وێنە 106,398
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,837
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!