هونەرمەند (باخان سەڵاح مەجید) لە ساڵی (1989) لەشاری هەڵمەت و قوربانی لەگەڕەکی تووی مەلیک لەخێزانێکی هونەری هاتۆتە دونیاوە. خێزانەکەیان لەچوار کچ و یەک کوڕ پێک هاتوون کە باخان بچوکترینیانە وە لەساڵی (1997) لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوو دەکەنە وڵاتی هۆڵەندا هەتا ئێستاش هەر لەوێ نیشتەجێن.. جگە لەخۆیی و باوکی کە دەکاتە هونەرمەند صلاح مجید، چەندین هونەرمەند و شاعیر و نوسەریان لەبنەماڵەکەیاندا هەڵکەوتووە وەکو شاعیران هەر یەک لەمانە: شاعیری گەورەی کورد کامەران موکری و ئەخۆل. وێنەکێشی جیهانی لالە عەبدە و ئاکۆ نوری ئەحمەد. گۆرانی بێژ و مۆسیق ژەن فەرهەند غریب، پشکۆ موستەفا، هەڵۆ قادر، کڵپە موستەفا وە چەندین هوندەرمەندی تر لە بواری جیاوازدا.
هەروەها لە بنەمەڵەکەیەکی کورد پەروەردا گەورە بووە و چەندین پێشمەرگەی قارەمانی تێدا هەڵ کەوتوە. نوری ئەحمەد طە کە باپیری باخان دەکات یەکێک بووە لە ڕێکخەری پارتی دیموکراتی کوردستان کە کاتیک لەگەڵ بارزان ی و ئیبراهیم ئەحمەد و مام جلال تاڵەبانی. هەر ئەو بووە کا ناوی پێشمەرگەی دابەستووە لە ئەوەڵی خزمەت کردنی بە کوردستان.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 27,124 times