هونەرمەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی #سلێمانی# کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، بەهۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بەهۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و ڕۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردنکردندا و خواردنی بە خۆشترین خواردن لە سلێمانی ناوی هەبووە. (نێرگز محەمەد ئەحمەد \1904.ز -1991.ز) براکانی خوالێخۆشبوو وەستا سەڵاحی نێرگز (1943.ز-2011ز) لە باشترین وەستاکانی مەرمەر و کاشی بووە و پێشمەرگەی ئەیلوول بووە تا کۆتایی شۆڕش، برا گەورەکەی ناوی کەریمی نێرگز کە خەیات بووە و دواتر چووە بۆ بەغدا و لە ڕێکەوتی 1963 بە دەستی عەرەبەکان لە ڕوباری دجلە دەخنکێنرێت. بێجکە لە 4 خوشکی و 2 برا حەمەی نێرگز خۆی دوو خوشکی ماون لە ژیان.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 57,277 defa görüntülendi