جەمیل کوڕی شێخ مستەفا موفتی کوڕی شێخ مەحمود ناسراو بە قازی کوڕی شێخ عەبدوڵڵا خەرپانی، ساڵی (1906) لە #هەڵەبجە# لەدایک بووە، خوێندنی فەقێیەتی لە هەڵەبجەو دەوروبەری تەواو کردوەو ئیجازەی زانستی وەرگرتووە، کەسایەتییەکی ناسراوو خاوەن هەڵوێست بووە، ئەمەش زۆرجار کێشەی بۆناوەتەوە، دوای دووساڵ نەخۆشی لە (14-09-1969) کۆشی دوایی کرد.