ڕۆژی #04-04-1949# لە گوندی (#ئامارا# ) ی سەربە شارۆچکەی (خەلفەتی) کە سەربە شاری ڕحای (ئورفا) ی باکووری کوردستانە لە دایک بووە، زانکۆی ئانکارا بەشی ڕوپێوی تەواوکردووە.لە قۆناخی زانکۆدا بە شۆڕشگێڕە چەپەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا وەک (ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایا...) سەرسام دەبێت.لە پاش کودەتای سەربازی 1968 گوللەبارانکردنی شۆڕشگێڕە چەپەکان، لەسەر بنەمای سۆسیالیزم دەست بە کاری سیاسی دەکات، دەبێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی خوێنکارانی شۆڕشگێڕ (DDKO) ، لە ساڵی 1973 لەگەڵ چەند شۆڕشگێڕێکی چەپی کورد و تورک وەک (شەهید کەمال پیر، محەمەد خیری دورموش، #دوران کاڵکان#، عەلی حەیدەر قەیتان، حەقی قەرار، #جەمیل بایک#، مستەفا قەرەسو...) گرووپێک بەناوی (ئاپۆچییەکان) پێکدێنن. هەر لەو کاتانەدا لەگەڵ (کەسیرە یڵدرم) کە بە فاتمە ناسراوە ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنن، لە 27 نۆڤەمبەری 1978 یەکەمین کۆنگرەی (PKK) لە گوندی (فیس) ی سەربە شاری #ئامەد# دەبەستن و بە سەرۆکی ئەو پارتە هەڵی دەبژێرن، پێش کودەتا خوێناوییەکەی 12ی ئەیلولی 1981 بەرەو شام بەڕێدەکەوێت، پاشان لە دۆڵی (بیقاع) ی نێوان سووریا و لوبنان یەکەمین ئەکادیمیای سیاسی و سەربازی دادەمەزرێنێت و لەوێ ئەندامەکانی پارتەکەی بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ و سیستەماتیک پەروەردە دەکات، لە 15-08-1984 یەکەمین چالاکی سەربازی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێکدەهێنن کە بە قەڵەمبازی 15ی تەباخ ناسراوە.
لە #15-02-1999# بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی بە هاوکاری موساد و CIA و دەزگای هەواڵگری ئینگلیز و دەوڵەتانی یۆنان و ئیتاڵیا و کینیا ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە، سەرەتا دادگای سەربازی دەوڵەتی تورک سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرد بەڵام لەژێر فشاری یەکێتی ئەوروپا و هەڕەشەی پارتی کرێکارانی کوردستان ناچار بوون بۆ سزاکەی بۆ بکەن بە زیندانی هەتاهەتایی، شایانی بۆ پڕۆتستۆکردنی پیلانگێڕی 15ی شوبات دەیان لاوی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، ئۆجالان لە ژیانی سیاسی خۆیدا خاوەنی زێتر لە 540 پەرتووکە دواترینیان بەرگی پێنجەمی (مانیفستۆی شارستانی دیمۆکراتییە) . ئێستا لە هەلومەرجێکی دژواردا لە زیندانی تاکەکەسی دوورگەی ئیمرالی ژیان بەسەر دەبات.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 155,070