- بەبۆنەی یادی 39ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هۆزانەوان گۆرانەوە، سەنتەری گەلاوێژ کۆڕێکی ڕێکخست. لە کۆڕەکەدا ژمارەیەکی زۆر ڕوناکبیر بەشداربوون.
- لە گەڕەکی ماجیدئاوای شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن 4 ساڵان کەوتە زێرابی ئەم گەڕەکەوە و گیانی لەدەستدا، شایانی باسە ئەمە دووەمین منداڵە لەم گەڕەکەدا و بەهەمان کارەسات گیانی لەدەست بدات.