- تا 15-09: بەستنی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی گشتیی کوردە فەیلییەکان لە ئەڵمانیا، لەم کۆنگرەیەدا زۆربەی ڕێکخراو و کەسایەتیی کوردە فەیلییەکانی جیهان بەشدارییان کرد.
- دکتۆر کازم حەبیب، نووسەرێکی عەرەبی ئێڕاقییە لەسەر تۆڕی ئنتەرنێت لە ژووی پێشکەوتنخوازان وەک عەرەبێک داوای لێبووردنی لە کورد کرد بۆ ئەو تاوانانەی کە لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە لەدژی کراوە، لەوانە ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە. شایانی باسە ئەمە یەکێکە لەو کەمینە زۆر کەمە عەرەبانەی کە تاوەکو ئێستا داوای لێبووردنیان لە کورد کردبێت. دکتۆر عیسام خەفاجیش پێشتر داوای لێبووردنی لە کورد کردووە.