- پۆلیسی هۆڵندی ڕایگەیاند کە دوێنێ تاوانبار فڕانس فان ئانڕاتی لە شاری ئامستەردام دەستگیر کردووە، نێوبراو یەکێک بووە لەو هۆڵندییانەی کە لە ساڵانی هەشتاکاندا هەزاران تۆن گازی کیمیاویی بە سەددام فرۆشتووە.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە شاری موسڵ 2 کڵێسەی دیانەکانیان تەقاندەوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون. شایانی باسە لەم ساڵەدا دەیان کڵێسە لە شاری موسڵدا کەوتە بەر هێرشی تیرۆریستان.
- سیامەند بەنا لە هۆڵندا وەک باڵوێزی ئێڕاق دەستبەکاربوو.