پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,143
وێنە 106,536
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,015
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 16-07-2013
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 16-07-2013

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 16-07-2013
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
گەلی خۆشەویستی کوردستان....
هێز و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی...

بۆ من خۆشترین بڕیار ئەوە بووە کە لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە پێناو ئازادی و مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلی کوردستان و ڕزگارکردنی خاکی کوردستاندا بوومە پێشمەرگەی کوردستان.

پێشمەرگایەتیش گەورەترین شانازیی ژیانی منه و، لە هەر پلە و پۆستێکدا بووبم بە گیانی پێشمەرگانە کار و خەباتم کردووە و، بە بیروباوەڕی پێشمەرگانەوە کارم بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەم کردووە و، هەر لەو ڕوانگەشەوە هەموو پۆستەکانم بۆ بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانەکەم بەکارهێناوەن.
زۆریش سەربەرزم بەوەی کە هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستان لە بەهاری 1991ەوە وەک پابەندبوون بە ئامانجەکانمان لە ئازادی و دیموکراسی لە کاتی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتیدا لە شاخ، هەروەها وەک ئەرکێکی نیشتمانی و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و دامەزراندنی سیستەمێکی سیاسی و ئیداریی دیموکراسیانە، داوام کرد بەرەی کوردستانی بە زووترین کات هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی گەلی کوردستان لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، چارەنووس و سیستەمی سیاسیی خۆی دیاری بکات.

لەوکاتەوە گەلی کوردستان، بە هاوکاریی هەموو لایەنە شۆڕشگێرەکانییەوە پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی دەستپێکرد. ئێستاش بە پشتێوانیی خوای گەورە و هاوکاریی دڵسۆزان و خەبات و خۆڕاگریی گەلەکەمان، پێشکەوتنی گەورە لە هەموو ئاستەکانی ژیانی خەڵکی کوردستاندا بەدیهاتوون. هەر بەو هۆیەوە کوردستان ئەمڕۆ نێوبانگێکی باشی هەیە لە ڕووی جێگیریی سیستەمی سیاسی و سەقامگیریی باری ئەمنی و پێکەوەژیان. هەروەها پێشکەوتنەکان لە بواری ئابووری و ئاوەدانیدا، ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەی کوردستان لە جیهاندا بەهێزتر دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستاندا، وەک بەشێک لە نەریتی دیموکراسی، گفتوگۆ و گەنگەشەیەکی زۆر لەسەر سروشت و پێناسەی سیستەمی سیاسی و پڕۆژەی دەستوور هاتە ئاراوە.

بۆ پێشکەشکردنی نموونەیەکی جوانتری پڕۆسەی دیموکراسی و پابەندبوون بە یاساوە، نامەی فەرمیم نارد بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تاوەکو لە مانگی 9ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێن. بەو شێوەیە ئەوەی ئەرکی سەرشانی من بووە بەجێمگەیاندووە، لە نامەناردن و داواکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و پاشان دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکان، کە ئەویش ڕۆژی 21-09-2013 بووە. لە دوای ئەو فەرمانە و پێش دەرچوونیشی، جیاوازیی بیروڕا هەبوو لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە ئایا بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو و پڕۆژەی دەستوور بێت، کە سەرۆکی هەرێم ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، یان بە پێی بۆچوونی چەند حیزبێک کە داوا دەکەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو پەرلەماندا هەڵبژێردرێت. ئەمەیش جیاوازی خستە ناو لایەنەکانەوە پاشان پرسی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی خرایە سەر و دەرئەنجام بەداخەوە مامەڵەکردنی توندی هەندێ لایەن پڕۆسەی سیاسی بەرەو قەیران برد.

بۆ ئەوەی بتوانین زەمینەی پێکەوەکارکردنێکی باشتر بهێنینە ئارا سەبارەت بەو پرسانە و بۆ ئەوەی نموونەیەکی جوانتری پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێشانی خەڵکی خۆمان و دەرەوەش بدەین، هەروەها بۆ ئەوەی بتوانین زەمینەی تەوافوق بڕەخسێنین و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک و پڕۆژەی دەستوور بخەنەڕوو، بەنامەیەک لە 25ی 5ی 2013 داوام لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، تێبینی و سەرنجەکانیان لەسەر پڕۆژەی دەستوور بۆ ئێمە بنێرن. دوای گەیشتنی وەڵامەکان، داوام لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی کوردستان کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک.
ئامانجی من لە ناردنی تێبینیی لایەنەکان بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوە بوو کە تەوافوقی لایەنەکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان و سەرنجی هەموو پێکهاتەکان ببێتە نەخشەڕێگەیەکی باشتر و زەمینەیەکی گونجاوتر دابین بکەین بۆ پڕۆژەی دەستوور و هەڵبژاردنەکان، ئینجا بە هەموو سەراحەتێکەوە بە گەلی کوردستان ڕابگەیێنم کە من وەک شەخسی خۆم هیچ نییەتێکم بۆ خۆکاندیدکردنەوە نییە و ڕێز لە هەموو یاساکان دەگرم و ئەمانەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی هەر بەڕێزێکی دیکە دەکەم کە هەڵدەبژێردرێت.

بەڵام بە داخەوە ئۆپۆزیسیۆن سەرکەوتوو نەبوون لە هاوکاریکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، بەڵکو بەو شێوە ڕەفتارەیان کە قبووڵیان نەکرد لایەنەکانی دیکە لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی پەرلەماندا بەشدار بن، هەوڵ و پرۆسەکەیان پەکخست. لەوەدا دەرکەوت کە مەفهوومی تەوافوق لای ئۆپۆزیسیۆن تەنیا سەپاندن و جێبەجێکردنی ئەو داوایانەیە کە خۆیان هەیانە، بە بێ گوێدانە داواکانی لایەنەکانی دیکە.

دەمەوێت لێرەدا زۆر بە ڕاشکاوی بیڵێم، تەوافوق ئەوە نییە کە تەنیا پارتی و یەکێتی و سێ لایەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن ڕێکبکەون، بەڵکو پەیوەستە بەوان و هەموو لایەن و پێکهاتە جیاجیاکانی دیکەی کوردستانیشەوە. پڕۆژەی دەستوور کاتی خۆی لە لایەن 36 حیزب و هەموو نەتەوەکانی کوردستانەوە گفتوگۆی لەسەر کراوە، لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ نابێ پشتگوێ و پەراوێز بخرێن، چونکە کوردستان هەر تەنیا ئەو پێنج لایەنەی تێیدا نییە. لێرەشدا دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەمەوە، لەسەر پرسی دەستوور بەرەو تەوافوق هەنگاو بنێن و منیش بە هەموو توانایەکەوە پشتیوانیتان دەکەم، با قەیرانی سیاسی دروست نەبێ و بۆ ئەوەی ئارامیی ژیان لە خەڵکی کوردستان تێکنەدرێت و، هەموو هێز و توانای خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی سوود لەو دەرفەتانە وەربگرین کە ئەمڕۆ بۆ گەل و نیشتیمانەکەمان لە ناوچەکەدا هاتوونەتە پێش.

هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی نوێی گەییشتن بە تەوافوق. خەڵکی کوردستان و حیزبەکان شایەتی ئەوەم بۆ دەدەن، کە لە سەروبەندی پەسەندکردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009دا لە لایەن پەرلەمانەوە، هەوڵێکی زۆرمدا بۆ ئەوەی تەوافوقی لەسەر دروست ببێ و بە دڵی هەموو لایەنەکانی کوردستان بێت و، پێداگیریم لەسەر ئەوە کرد کە دەبێ تێڕوانینی هەموو نەتەوە و پێکهاتە ئایینییەکانی تێدا جێبکرێتەوە. هەرواش کرا و، دوای ئەوە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا. ئەمجارەش دەمویست دوور لە هەموو گرژی و هەڵچوونێکی ناو پڕۆسەی سیاسی هەمان زەمینە دروست بکەمەوە بۆ گەییشتن بە تەوافوق.

بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن بە ڕەفتار و شێوەی مامەڵەکردنیان لەو چوار ساڵەی ڕابردوودا، ئەو تێڕوانینەی بەشێکی زۆر لە خەڵک و لایەنەکانیان لەسەر خۆیان چەسپاندووە، کە بە هیچ شتێک ڕازی نابن و، تەوافوق لە ڕوانگە و بە لێکدانەوەی ئەوان سەپاندنی بیروڕاکانی خۆیانە کە ئەوەش پێچەوانەی ڕێسا و عورفە سیاسی و دیموکراسییەکانە.

سێ لایەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن دەبێ بزانن کە جگە لە پارتی و یەکێتی، زۆر حیزبی دییش هەن لە کوردستاندا لە سەختترین ڕۆژگاری ژێر دەستەییدا ئەو پەڕی فیداکارییان نواندووە بۆ بەرگریکردن لە هەبوونی گەلەکەمان و مانەوەی ناوی کوردستاندا، هەروەها زۆر حیزبی دیکەی مۆڵەتپێدراو هەن ئەمڕۆ ڕا و قسەیان هەیە بۆ پێشکەوتنی کوردستان. نابێ سێ لایەنەکەی ئۆپۆزیسیۆن ڕێگە بە خۆیان بدەن و هەوڵی ئەوە بدەن لە لایەن دەزگا باڵاکانی کوردستانەوە ڕا و بۆچوونی لایەنەکانی دیکە نادیتە بگیرێن. یان ڕێگە بە خۆیان بدەن بە شێوەیەک لە سووکایەتی پێکردنەوە باسیان بکەن، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئەوە نەریتێکی دیموکراسیانە نییە. بۆیە داوا لە برایانی ئۆپۆزیسیۆن دەکەم بە سینگێکی فراوانی یەکترقبوڵکردنەوە و بە پێی بنەما دیموکراسییەکان کار و چالاکییە سیاسییە یاساییەکانیان ئەنجام بدەن و، هەموو ڕەفتار و مامەڵەکانیان لەسەر بنەمای قبوڵکردنی ئەوانیترەوە بێت.
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان....

پەرلەمانی کوردستان، لە ڕۆژی 30-06-2013 دا بە دەرکردنی دوو یاسا، ماوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی درێژ کردەوە، ئەوەش دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. لێرەدا دووپاتی دەکەمەوە هیچ کات خولیای کورسی و پۆست نەبوومە. ئەمڕۆش نامەوەێ مێژووی خۆم لە خەبات بۆ ڕزگاری و ئازادی کوردستان بە هیچ شتێکی دیکە بگۆڕمەوە. مرۆڤ زیاتر بە خەبات و کار و بەخشش بۆ گەل و نیشتمان و مرۆڤایەتی دەناسرێتەوە نەک بە پلە و پۆست و ناونیشانی وەزیفی و ئیدارییەوە.

یاسای درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستانم ئیمزا کرد تاوەکو هیچ بۆشاییەکی یاسایی و دەستووری لە هەرێمی کوردستاندا دروست نەبێت. ماوە و ویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە دەنگی فراکسیۆنی کوردستانیی (پارتی و یەکیێتی) لەگەڵ فراکسیۆنەکانی حیزب و نەتەوەکانی دیکەی ناو پەرلەمان و سەربەخۆکان جگە لە فراکسیۆنەکانی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن، درێژکرایەوە.

ئێستا من لەبەردەم ئەرکەکانی ئەو هاوپەیمانییەتەدام کە لە نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هەیە، کە پێکەوە لەگەڵ چەند حیزب و نەتەوەی کوردستاندا لەناو پارلەمان بڕیاریان داوە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە، بە بێ ئەوەی من تێیدا بەشدار بووبم.

هەروەها من لەبەردەم بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و کۆمەڵێ ئەرک و کاری هاوبەشی درێژخایەندام لەگەڵ برای خۆشەویستم #مام جەلال# بۆ درێژەدان بە هاوپەیمانێتییەکە، بۆ ئەوەی وەفاداری ئەو کاروانە بم کە دەستمان پێکرد و ئەنجامەکانیشی بە ئیجابییەوە بەردەوام بن و، ئینشاڵڵا کە ئەویش بە خۆشی دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، هەموو شتێک لەوپەڕی سەقامگیریدا ببینێ. لە هەمانکاتدا من باش لە ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و پارتی تێدەگەم، کە بە ڕاستیش ئەو هاوپەیمانێتییە سەقامگیری و پێشکەوتنێکی زۆر گەورەی لە کوردستاندا دروستکردووە، کە بەرهەمەکەشی ئەوەیە کە ئێستا هەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی هەموو جیهانە، هەروەها وایکرد کورد بەشدارێکی چالاک بێت لە گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەدا. ئەمڕۆش کە جەنابی مام جەلال لەبەر باری تەندروستی لە کوردستان نییە هەست دەکەم بەرپرسیارێتییەکەی ئەویش دەبێ من ئەنجامی بدەم لە پاراستن و بەهێزکردنی ئەو هاوپەیمانییەتییەدا وەک وەفادارییەک بۆ پێکەوەکارکردن و هاوخەباتیی و هاوکاریی چەندساڵەی نێوانمان لە پێناو گەل و وڵاتەکەماندا.
هەروەها بۆ ڕەچاوکردنی نیگەرانییەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان لەمەڕ ئەگەری قوڵتربوونی قەیرانی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری لە کوردستاندا و، لەبەردەم داوای کەسایەتییە خەباتگێڕەکانی کوردستانی عێراق و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا، و پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یاسای درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانم ڕەتنەکردەوە. بەڵام ئەو ڕەتنەکردنەوەیەش بەو مانایە نییە کە من لەگەڵ شێواز و ناوەڕۆکی یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمدا بم، بۆیەش ئیمزام نەکرد.
لێرەدا وەک ڕێزگرتنێک لە دەنگی زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئیحراج نەکردنیان، بە گەلی خۆشەویستی کوردستان ڕادەگەیێنم، کە من بە شێوەیەکی کاتی تا وەکو خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار دەبێت و بە پەلە دەگەنە تەوافوقێک، ئەو ئەرک و ئەمانەتەی کە خراوەتە سەرشانم بەجێیدەگەیێنم، هەر لە ئێستاشەوە داوا لە سەرۆکایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەم کە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نامەیەم کە لە 12ی 6ی 2013دا ئاراستەی سەرۆکایەتیی خولی ئێستای پەرلەمانم کردبوو، دوای هەڵبژاردنەکانی 21-09-2013 دەستبەجێ لە کۆبوونەوە دەستپێکییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەماندا بە زووترین کات میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەموارکردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. ئەو کات هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ئەو ئەمانەتەی لە دەست ئێمە دایە بدەینە هەر بەڕێزێکی دیکە کە متمانەی گەلی کوردستان بەدەست دەهێنێت. خۆم و کاک کۆسرەت، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش، وەک دەزگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەموو هاوکارییەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تازە دەکەین بۆ ئەو مەبەستە.

دەبێ بە هەموومان نموونەیەکی جوانی دیموکراسی پێشکەش بکەین، نابێت هیچ کەس بە کورسییەکەیەوە بچەسپێت و، نابێت ڕێگە بدرێت سەرۆکی هەتا هەتایی هەبێت لە کوردستاندا. من خۆم باوەڕێکی تەواوم بەوە هەیە کە کاتێک پۆستێک لە لایەن کەسێکەوە بەجێدەهێڵدرێت، دەبێ گەل ئەو پرسیارە بکات کە بۆچی ئەو پۆستە بەجێدەهێڵێت، نەک گەل بگاتە ڕادەی ئەوەی ئەو پرسیارە بکات کە بۆ چی ناڕوات.

گەلی خۆشەویستی کوردستان من دڵنیاتان دەکەمەوە کە تەنیا ئێوە دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆتان بدەن و، کەس ناتوانێ ئەو مافەتان لێ زەوت بکات.

بژی کوردستان...

نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان و سەرفرازی
سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان

مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16ی 7ی 2013
ئەم بابەتە 3,320 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-07-2013 (11 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-07-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,320 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,143
وێنە 106,536
پەرتووک PDF 19,258
فایلی پەیوەندیدار 97,015
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!