پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,402
پەرتووک PDF 19,242
فایلی پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
تەڵاخان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەڵاخان

تەڵاخان
تەڵاخان هاوژینی شێخ لەتیف کوڕی شێخ مەحمودی نەمرد دانیشتووی دێرینی تووی مەلیک و خانەوادەیکی ناسراو.
تەلا خانم ساڵی 1937ی زایینی لە گوندی کیوەرۆ نزیک شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو. دایکی شاناز خانم بوو، باوکی سەلیم خان، یەکێک لە دەسەڵاتدارن و حاکمانی شاری بانە بوو. ساڵانی منداڵی و لاویەتی خۆی لەناو بنەماڵەێکی گەورە و خێزانداردا بەسەربرد.
لە گەرمەی شەری جیهانی دووەمدا شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید مەلیکی کوردستان، لەگەڵ هاوڕێ و هاوفکرەکانی دێنە بانە و لەلایەن سەلیم خانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێدەکرێت. پاشان سەلیم خان بەڕاوێژ و ڕەزامەندی هۆزەکانی #سەردەشت# ، شێخ لەتیف دەباتە سەردەشت و دەیکاتە حاکمی ئەو شارە. پاش نزیک بە ساڵێک حاکمییەتی شێخ لەتیف لە سەردەشت، بابە عەلی شێخ ڕەئوف دێت بە دوای شێخ لەتیف دا و دەگەڕێنەوە بۆ #سلێمانی#. سەلیم خان ساڵی 1945 ی زاینی بەهۆی نەخۆشیێکی گوماناوی کۆچی دوایکرد. سوپای دەوڵەتی کە ئەوکات محەمەد شای کوڕی ڕەزا شا دەبێت، هێرش دەکاتە #سەقز# و بانە و ناوچەکە دەگرێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی. ئەمجارەیان شێخ لەتیف بە یارمەتیی بنەماڵەی سەلیم خانەوە دێت و دەیانباتە ماڵی خۆی لە کەناروی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/33972/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=تەڵاخان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/33972/0003.JPG=KTML_Photo_End=
دوای ئەوەی کە بنەماڵەی سەلیم خان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان لە ناوچەی بانە، تەڵا خانم پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ شێخ لەتیف دەگرێت. بەرهەمی ئەو ژیانە هاوبەشیە سێ کچ بوو بە ناوەکانی #مەهاباد#، #شنۆ# و نژۆ. ئەوە بۆ یەکەم جار بوو کچێک ناو دەنرا مەهاباد. لە ڕاستی دا تەڵا خانم و شێخ لەتیف لە خۆشەویستی کۆماری مەهاباد ئەو ناوەیان هەڵبژاردبوو.
کاتی شۆڕشی کورد لە باکووری کوردستان ساڵی 1958 تەڵاخانم شانبەشانی هاوڕێیانی، مامۆستا بهیە معروف، منیرە قفطاف، شفیقە سەعید، اجنم زهدی و درخشان حەفید لە یەکییەتی ژنانی کورد کاری دەکرد. وەکوو ئەندامێکی چالاک زۆربەی کۆبوونەوەکان لە ماڵی ئەودا دەکران و پلان و بەرنامەی کار دادەڕێژرا. زۆر جاران ئەو ژنانەی کە لەدەست توندووتیژی بنەماڵەیان هەڵدەهاتن، دەچونە ماڵی تەڵاخانم. ئەو لە بەرانبەر کەسوکاری یاندا ڕادەوەستاو پارێزگاری لێ درکردن، خەڵکیش لە قسەی ئەو دەرنەدەچوون و ڕێزیان لە بڕیارەکانی دەگرت. بەو شێوەیە زۆر ژنی لە کوشتن بەدەستی کەسوکاریان ڕزگار کرد. ئێستا بەخۆشییەوە لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا شوێنی تەیبەتیان هەیە بۆ یارمەتیی بە کەسانی لێ قەوماو، ژن و منداڵی هەژار.
تەڵاخانم ژنێکی شۆڕشگیر و چالاک و پارێزەری مافی ژن بوو. پاش ئەوەی چەند جار ماڵیان لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە تاڵان کرا، ساڵی 1974 خۆی و بنەماڵەکەی لەژێر فشاری ڕژێمی بەعسی دا، سلێمانیان بەجێهێشت وئاوارەی ناوچەی #پێنجوێن# و #مەریوان# بوون. ماڵی ئێمە، دایکم، باوکم کە ڕەشیدی ئەحمەدی یە لەگەڵ خوشک و براکانم چووین بۆ سەردانیان لە مەریوان. ئەوکات من لە پۆلی چوارمی سەرەتای دەمخوێند. ئەوە یەکەمجاربوو کە من تەڵاخانمم لە نزیکەوە بینی. ئەو خانمێکی باڵابەرز و جوان و میهرەبان بوو. ژنێکی زۆر لەسەرخۆ، لێوەشاوە، نەترس و بەهەڵوێست. بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە و ڕەفتار و هەڵسوکەوتی گارگێریێکی زۆری لەسەر دانام.
کاتێک ئەوان گەڕانەوە بۆ سلێمانی لەگەڵ هاوڕێکانی ڕێکخراوێکیان دامەزراند بۆ یارمەتیکردنی بنەماڵەی شەهیدان، بنەماڵەی پێشمەرگە و قوتابییانی هەژار کە بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن. ئەو یارمەتییانە هەرچەند بچوکیش بوایە بۆ ئەو کەسانە جێگەی خۆی دەگرت و لە کێشەکە ڕزگارییان دەبوو.
تەڵاخانم لە تەمنێکی زۆر لاویەتی دا هاوسەری خۆی لەدەستدا، لە کۆمەڵگەی سوننەتی کوردەواریدا کە زۆر زەحمەت بوو ژنێک بە بێ پیاو بتوانێت بە ژیانی خۆیدا ڕابگات، تەڵاخانم توانی بە پشتبەستن بە خۆی ئەرکی سەرپەرستی وپاراستنی بنەماڵەیەکی گەورە بە باشترین شێوە بە ئەستۆ بگرێت. لەژێر سەپەرستی و چاوەدێری ئەودا هەر سێک کچەکانی توانیان بەپەلەی بەرزی ئاکادمیک بگەن وە لە هەمان کاتدا توانی یارمەتیی زۆر کەسانی تریش بکات و هەڵوێست وکاریگەریی لە کۆمەڵەگەی خۆیدا هەبێت. وا بکات کە وەک کەسایەتیێک حیسابی بۆ بکرێت و ڕێز لە بڕیارەکانی بگیرێت.
ئەوخاتونە کەموێنەیەی کورد بۆ یارمەتیی هەژاران ودەربەدەران لە هیچ شتێک درێغی نەدەکرد. دەگێرنەوە لە سەرەتای حەفتاکاندا لە سلێمانی بەفرێکی زۆر دەبارێت بە چەشنێک کە ڕێگای هاتوچۆ لە خەڵک دەگیرێت. ئەوساڵانەش یارمەتیی حکومی بۆ خەڵکی نەبوو بەڵکوو خەڵک دەبوو خۆیان بە یارمەتیی یەکترییەوە بڕۆن. تەڵا خانم دەبینێ منداڵی مەدرەسەی گەڕەکەکەیان لە وێدا ماونەتەوە و ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ماڵی یان نییە. ئەویش ئەچێ ئەوەندەی لە توانایدابێت بە کۆڵ دەیان هێنێتە ماڵی خۆی، گەرمی یان دەکاتەوە و ئاگای لێیان دەبێت، هەتاکوو کەسوکارییان دێن.
لە کاتی شەری نێوان ئێران و ئێراق (1980/1988) ، سلێمانی لەژێر بۆمببارانی ڕژێمی ئێراندا بوو. ئەو ژێرزەمینی ماڵی خۆی کرد بە پەناگای خەڵکی ناوچەکە. چەندین خێزان بە درێژای ئەو شەرە، شەو و ڕۆژ لە وێدا ئەحەوانەوە، ئەویش بەوپەڕی خۆشییەوە خزمەتی یان دەکات. لە ڕاستیدا ئەو هەمیشە ماڵەکەی پەناگای لیقەوماو ودەربەدەرانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بووە، کەم کەسایەتی و دەربەدەری کورد هەیە، پەریوەی سلێمانی و دەوروبەری بۆبێت و لە ماڵی ئەو ماندویەتی نەحەساندبێتەوەو بە باشترین شیوەی ممکن یارمەتیی نەکرابی. پاش ڕووخانی کۆماری ساوای مەهاباد ، ساڵانێکی زۆر خزمەتی ئەو سەرکردەکانی کرد کە لەدەست ڕژێمی شای ئێران هەڵاتبوون.
دووەم جار کاتێک من لە نزیکەوە تەڵاخانمم بینی، ساڵی 1983 بوو. ئێمە وەکوو بنەماڵەێکی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی نەخۆشیدا هیچ چەشنە مەودایکمان نەبوو. دیارە من پێشمەرگەی چەکدار نەبووم بەڵکوو وەکوو مامۆستای شۆڕش لە دێی #چۆمان# لەگەڵ خوشکم گەلاوێژ خزمەتمان بە خەڵکی ناوچەکە دەکرد. باوکم پاش ساڵانێکی زۆر ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی، زۆر نەخۆش بوو. کات زستان بوو، بەفرێکی زۆر کوێستانەکانی داپۆشی بوو. لەگەڵ باوکم و برای بچوکم مەجید، بەرەو باسنێ ڕۆیشتین و پاشان چوینە سلێمانی بۆ ماڵی تەڵاخانم.
ئەو بە باوەشێکی گەرمەوە وەریگرتین. زۆر بە خێرای کاروباری دکتۆروخەستەخانەی بۆ باوکمی ڕێک کرد. بۆ منی لاو کە لە کەژو کێوەوە هاتبووم، سلێمانی شارێکی جوان و ڕازاوە بوو. کچەکانی بە جلوبەرگی زۆر شیکەوە دەهاتنە دەرەوە، من هەر بە جلی پێشمەرگایەتییەوە دەگەڕام، هەر ئەوەش سرنجی خەڵکی لەناو بازاڕەکان بەرەو من ڕادەکێشا. بەڵام تاڵا خانم ئەی وت بەقوربانی جلە پێشمەرگایەتی یەکەشت بم. ئەو بەو پەڕی شانازییەوە منی بە هارێیانی خۆی ناساند. ڕۆژێک هاوڕێ لەگەڵ شنۆی کچی کە ئەو کات لە زانکۆی سلێمانی ئەندازیاری دەخوێند چومە زانکۆ. دانیشتن لە پۆلەکاندا و دیتن و قسەکردن لەگەڵ ئەو هەموو کچو کورە جوانو ژیرانە بۆ من زۆر خۆش و سەرنج ڕاکێش بوو. جیاوازیێکی زۆری هەبوو لەگەڵ ئەو دنیایەی کە منی لێوە هاتبووم. مەبەستی من لە گێڕانەوە ئەم چەند دێرە ئەوەیە کە پەنجە بخەمە سەر خوو و ڕەوشتی ئەو خانمە کە دۆست و هاوڕێی خەباتکاری کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بوو. کەسایەتیێکی وابوو کە لەگەڵ ئەو هەموو دڵسۆزی و خزمەتگوزاریەی کە بۆ میللەتی خۆی دەکرد هەرگیز ناوی لێ نەدەهێناو هیچ ئیدعایەکی نەبوو.
سەرەنجام ئەو خاتونە گەورەیە پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە ئێوارەی #17-01-2016# بۆ دوا جار ماڵاوای لە کوردستان و بنەماڵەی خۆی کرد و کۆچی دوایی کرد.[1]
ئەم بابەتە 15,129 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: 17-01-2016 (79 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-03-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 15,129 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2150 KB 26-01-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.117 KB 06-03-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
لاوکی موسۆ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,402
پەرتووک PDF 19,242
فایلی پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
کورتەباس
لاوکی موسۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!