شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ..
خەڵکی دەڤەری #کەرکووک#-ە..
نزیکەی 26 ساڵە لە وڵاتی سوێد دەژی..
خاوەنی 28 کتێبی وەرگێڕدراو و، 14 کتێبی بەرهەمی خۆیەتی کە لە وڵاتەکانی سوێد و ئێنگلاند و کوردستان چاپ کراون..
18 ساڵە ئەندامێکی چالاکی یەکێتیی نووسەرانی سوێدە و لەو بوارەشدا چەندین جار خەڵات و کۆمەکی داراییی سندووقی یەکێتیی نووسەرانی پێ دراوە.. لەنێو ئەوانەشدا، ساڵی 2005 وەک یەکەمین نووسەری کورد لەلایەن ئەنجوومەنی هەرێمی شاری ئۆرەبرۆ-وە خەڵات کرا..
یەکێک بوو لە دەستەی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نووسەرانی نێونەتەوەیی لە سوێد.
لە ساڵی 2015 کۆمەکی داراییی سندووقی یەکێتیی نووسەرانی سوێدی پێ درا و، لای خۆیەوە ژنانی شنگالی بە پێویستتر زانی، بۆیە بڕە پارەکەی پێشکەشی ئەوان کرد..
ساڵی 2003 ڕۆژنامەی ئەلەکترۆنیی (یەکێتیی نووسەرانی کورد)ی سەرپەرشتی دەکرد کە سەدان نووسەری کورد لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بابەتی هەمەجۆری ئەدەبییان تێدا بڵاو دەکردەوە..
هەر لە ساڵی 2003 لەگەڵ هونەرمەند تارا ڕەسووڵ و شاعیر هاوڕێ گۆران و دۆستێکی سوێدی لە ماڵی سیروان، (ڕێکخراوی مرۆڤدۆستانی کوردستان)یان دامەزراند کە کۆمەکێکی زۆریان بە هەژارانی وڵات گەیاند..
تازەترین کتێبی شیعریی بە ناوی (ئالان)، ئەو منداڵە کوردەی کە وێنەکەی لە کەناری زەریا جیهانی هەژاند، لەم مانگەدا لە چاپخانەیەکی شاری ئۆرەبرۆ چاپ کرا..
ئالان/
هیچ وێنەیەک بەقەد وێنەکەی تۆ
زووڵمی لە من نەکردووە..
ئاخر ئازیزم! ئەو شێوە پاڵکەوتنەت
هەموو گۆشەکانی سەرحەدی دڵمی
پێکڤە لەتوپەت کردووە...