انەر یڵدز، وەزیری وزەی تورکیا، لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند عێراق لەرێگەی بۆرییەکانی نەوتی کوردستانەوە 32.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کردووە.
یڵدز ئاماژەی بەوەشداوە ئەو قەبارەیە لەمانگی ئایارەوە دەستپێدەکات.
هاوکات لەبارەی ئامارە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە لەبەکاربردنی غازی سروشتی، یڵدز گوتی: "بەکاربردنی غازی سروشتی لە 2014 گەیشتۆتە 48 ملیار مەتر سێجا". پێشبینی ئەوەشی کردووە ساڵی داهاتوو قەبارەکە بۆ 51 ملیار مەتر سێجا بەرزببێتەوە.
هەرێمی کوردستان لەمانگی ئایار تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی بەغدا، لەرێگەی بۆرییە نەوتییەکانی خۆیەوە نەوتی لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە گەیاندۆتە بازاڕەکانی جیهان.
- 30-12-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,230 car hatiye dîtin