🔎
پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی📧|پەڕتووکخانە|📅 29-05
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا|💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە|||

گەورەترین ماری کوردستان
مەحمود محەمەد، دانیشتووی دەربەندیخانە،سەردانی گوندەکەیانی کردووە، لەوێ مارێکی گەورە دەبینێت و دەیکوژێت، وەک خۆی دەڵێت بە گەورەترین ماری کوردستان مەزەندە دەکرێت.
مەحمود محەمەد ئەو جوتیارەی مارەکەی کوشت دەڵیت؛ سەردانی باخ و دالێی خۆمانم کردووە لە گووندی کوێرەکی ناحیەی مەیدان، لەوێ ئەو مارەم بینوە و کوشتوومە.
حوجەتوڵڵا تودڕۆ
تودڕۆ ساڵی 2007 یەکێک لە قارەمانانی زۆرانبازیی ئێران لە کێشی 74 کیلۆدا بووە.
ئەو زۆرانبازە چەندین ساڵە لە زیندان دایە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو وەزشوانە کورد پاش ئەوەی بەندکرا لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادووەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر بەندکراوێک سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، حوجەتوڵڵا تودڕۆ قوربانیی پیلانێکی داڕێژراو بووە و ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کە بەسەریدا سەپاوە.
لە رێکەوتی 25-05-2017 لەشاری
بڕیار گابار
لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری، سنە،ی خۆرهەڵاتی کوردستانه و لەدوای دەستگیرکردنی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەساڵی 1999 دا، پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردوه و بوەتە گەریلا.
لەسەرەتای ساڵی 2000 ەوە لەناو پەکەکەدا یەکێک بوە لەدامەزرێنەرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، دواتریش لەسەرجەم کۆنگرەکانی پژاکدا بەشداریکردوە و بوەتە ئەندامی کۆردیناسیۆن و رۆڵێکی ئەکتیڤی هەبوە لەناو ئه و پارتەدا.
لەکۆنگرەی ساڵی (2010)ی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، بڕیار گابار بوە ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەک
عەوڵا بۆر - عەبدوڵڵا بۆر
یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
فەریق عەبدوڵڵا بۆر فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە لە هێزەکانی 70.

📊 بابەت 133,685 | وێنە 38,652 | پەڕتووک PDF 8,338 | فایلی پەیوەندیدار 13,517 | 📼 ڤیدیۆ 22 | 🗄 سەرچاوەکان 6,626 |

ئەنجام: 1 تۆمار دۆزرایەوە! 📱
📊ئاماری رووداوەکانی شکانی سەر و دەست و قاچ لەماوەی سێ رۆژدا
لەماوەی سێ رۆژدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 131 کەس بەهۆی رووداوی کەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، زیاترینیان شکاوی بوون کە شکاوی دەست و سەرو قاچ بوون.
سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە رۆژی 7 تا 10ی کانوونی دووەمی2015 زیاترین کەیسەکانیان شکاوی بوون لە پشت و سەرو قاچ و باڵ، ئەمەش بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماوە کە روویان داوه و هاوڵاتیان تووشی کەوتن بوون.
سایتەکە لە زاری بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بڵاویکردووەتەوە: "ئەم چەند رۆژە زۆرترین نەخۆشەکانیان شکاوی بوون ئەوانیش شکاوی پشت و مەچەک و حەوز و سەری تیادابووە، کە هەموو کارێکی پێویستیان بۆ کراوە، کۆی شکاوییەکان 117 کەس بوون".
لەبارەی زۆری کەیسەکانی کەوتن و کەوتنەخوارەوەی ئەمڕۆوە د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی وتویەتی: "پێویستە لەم کاتانەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست جلوبەرگی زۆر لەبەربکەن بۆ خۆپاراستن لە سەرما و تەڕبوون (کڵاو، عەینەکی سەلامەتی، دەستکێش)، هەروەها پێڵاوی تایبەت کە بە ئاسانی نە خلیسکێن، نابێت لەم کاتانەدا هاوڵاتیان سەردانی شوێنە هەوراز و خلیسکەکان بکەن، ئەگەر سەردانیشیان کرد با دەست بەیەکەوە بگرن و بەکۆمەڵ بڕۆن، تا بۆیان دەکرێت ئۆتۆمبێل نەجوڵێنن، ئەگەر جوڵانیان پێویستە زنجیر ببەستن و دوور نەکەونەوە لە شەقامە گشتییەکان".
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە کە لە ماوەی سێ رۆژدا کەوتن و کەوتنە خوارەوە و شکاوی لە 7ی مانگ سێ کەس و 8ی مانگ چوار کەس و 9ی ئەم مانگە حەوت کەس، لە 10ی ئەم مانگە 117 کەس پێکراون.
هەروەک لەماوەی سێ رۆژدا 15 رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی روویانداوە.
- 11-01-2015

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 11 2015 9:54AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 11 2015 9:55AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,211 جار بینراوە

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان



💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 1
📅11-01-2015
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
☀️ کوردیی ناوەڕاست88,91466%
☀️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr25,09118%
🇸🇦 عربي7,9975%
☀️ کرمانجی - کوردیی باکوور4,3333%
☀️ هەورامی3,6532%
🇬🇧 English1,4681%
🇮🇷 فارسی1,0600%
🇹🇷 Türkçe3980%
🇫🇷 Française1700%
🇩🇪 Deutsch1350%
🇳🇱 Nederlands1330%
🇷🇺 Pусский580%
☀️ Kurdîy Nawerast - Latînî360%
☀️ لەکی330%
🇸🇪 Svenska320%
🇮🇱 עברית290%
🇮🇹 Italiano260%
🇪🇸 Español250%
🇯🇵 日本人180%
🇨🇳 中国的110%
🇫🇮 Fins110%
🇳🇴 Norsk100%
🇦🇲 Հայերեն90%
🇬🇷 Ελληνική90%
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان86,66564%
📩بەڕێوەبەری سیستم29,04021%
📩مانو بەرزنجی11,9118%
📩سەریاس ئەحمەد3,9242%
📩بەناز جۆڵا1,1670%
📩رۆژهات سەعید3920%
📩هەڤاڵ نەژاد1100%
📩ڕەوەز جەلال ئەمین1010%
📩ئاراس ئیلنجاغی1000%
📩نالیا ئیبراهیم870%
📩شکۆ حەمەد شێخانی710%



Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.05 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,109 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153