لە 4ی تەموز پێنج کچ و مێردمنداڵێکی ئێزدی کە پێشتر گروپی #داعش# ڕفاندبوونی لەپاش ئازدکردنیان لەدەست ئه و گروپە ڕادەستی ئەنجومەنی #شنگال# کرانەوە.
ئه و کچە ئێزدیانە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#)وە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگارکراون کە پێشتر لە سنوری شارۆچکەی شنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.
پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی ئه و ڕزگارکراوانە لە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.
بڕیارە ئه و ڕزگارکراوانەی دەستی داعش بگەڕێنرێنەوە نێوکەسوکاریان لەسنوری قەزای شنگال.[1]
#04-07-2019#