لەماوەی 48 کاژێری ڕابردوودا لە #سلێمانی# 340 کەس بەهۆکاری نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنیان کردووه.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەناوی فێرکاری شەهید دکتۆر هێمن ڕاگەیاند، لە کاژێر 8:00ی سەر لە بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنەوە تاوەکو کاژێر 8:00ی سەرلەبەیانی سێیە م ڕۆژی جەژن 340 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
لەو ژمارەیەی سەردانیان کردووە 211 کەسیان داخڵی نەخۆشخانە کراون، 129 کەسی دیکەشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەگوتەی پزیشکان، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خواردنی زیاد لە پێویستی، هۆکاری سەرەکی نەخۆشکەوتنی هاونیشتمانییەکان بوون و ژمارەیەکیان تووشی پەتای سکچون و ڕشانەوە بوون.[1]