هێزەکانی تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە دەستدرێژیکردنە سەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی گوندەکانی تەل تەمر لە باکووری خۆرئاوای #حەسەکە# و به و هۆیەوە 20 هەزار خێران ئاوارە بوون.
لە چەند کاتژمێری ڕابردووی ڕۆژی 14-11-2019 سوپای تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بە تۆپ و هاوون تۆپبارانی گوندەکانی عویش، وداودیە، تەل تەویل یان لە دەوروبەری باکووری خۆرئاوای حەسەکە کردووە و به و هۆیەوە ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتیان داڕووخاون.
سوپای تورکیا لە سەرەتای ئۆکتۆبەری ڕابردوودا، هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەستپێکرد و هەردوو شارۆچکەی #گرێ سپی# و سەرێ کانی هاوسنووری تورکیای کۆنترۆڵ کرد و به و هۆیەوە 300 هەزار هاووڵاتی کورد و عەرەب و سریانی ناوچەکە ئاوارە بوون.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,795