لە 267 ڕوفاتی ئەندامانی #پەکەکە# کە لە ساڵی 2017 لە گۆڕستانی خەرزانی بەدلیس دەرهێنران و لە لایەن پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ پشکنینی (دی ئێن ئێن)یان بۆکرا، پێرێ ڕوفاتی 10 کەسیان لە گۆڕستانی بێکەسان لە کیلیۆس دەرهێنران و ڕادەستی خانەوادەکانیان کران. لەو 10 کەسە ڕوفاتی نەدیرە ئەلما لە نسێبین و ڕوفاتی موزەیەن گۆردەگیریش لە ئێلح بەخاکسپێردران.
ڕوفاتی 8 کەسی تر لە گوندەکانی بەدلیس بەخاکسپێردران.
لە ئەستەنبوڵەوە تا بەدلیس لەکاتی هێنانی ڕوفاتەکان، ئاستەنگی دروستکرد. لە #ئامەد# و بەدلیس 3 جار ناسنامەکان کۆنتڕۆل کران. دوای کۆنتڕۆلکردنەکە، خانەوادەکان ڕوفاتی منداڵەکانیان لەژێر گەماڕۆی پۆلیس و سەربازان بەخاکسپارد. کاتی شاردنەوەی ڕوفاتەکان تەنها ڕێگە بە 3 کەسی خانەوادەکە درا بەشداری بکەن. هەروەها ڕێگە نەدرا ڕوفاتەکان لە گۆڕستانەکاندا لای یەکتری بنێژرێن. بەو هۆیەوە هەر ڕوفاتێک 20 مەتر دوور لەیەکتری نێژران.
بە پێی زانیاریەکان، ڕوفاتی فەیسەل بینگۆل (هەرەکۆڵ) و نەجلا کارابای (زەکیە) لە گوندی کولودەرەی هیزان، ڕوفاتی بەهزاد یڵدرم (کانی گارزان) و ئەحمەد دۆنار (ئەدیب) لە گوندی کایادیلەری هیزان، ڕوفاتی بورهان ئالتینتاش (نومان تاتڤان) لە گوندی پیەندەسی تەتوان، ڕوفاتی فەرهاد جان (فەرهاد گارزان) لە گوندی دلبورنوی ئەخلات، ڕوفاتی محەمەد ڕەشید کاراکۆچ (گابار) و فەرهاد جان (فەرهاد گارزان) لە گوندی کوچوکسوی تاتوان بەخاکسپێردران.[1]