=KTML_Bold=دەزگای میهر=KTML_End= بۆ پەرەپێدانی زانست و بەها مرۆییەکان(بە عەرەبی: مؤسَّسَةُ مِيهر لِتَنمية العلمِ و القيم الإنسانية بە ئینگلیزی: mihr Foundation for the Development of Science and Human Values) کورت دەکرێتەوە بۆ (MR) دەزگایەکی زانستی و پەروەردەیی سەربەخۆی بێ لایەنی قازانج نەویستە، کار دەکات لە بواری پەرەپێدانی زانست و زیندووکردنەوەی بەها بەرزەکانی نێو کۆمەڵگا، لە ساڵی 2016ی زاینی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی وەرگرتووە.
دەزگایەکی زانستی و پەروەردەیی سەربەخۆی بێ لایەنە، کار دەکات لە بواری پەرەپێدانی زانست و زیندووکردنەوەی بەها بەرزەکانی نێو کۆمەڵگا.
=KTML_Bold=ئامانج دەزگا=KTML_End=
زیندووکردنەوەی ئاکار و بەها بەرزەکان لە نێو کۆمەڵگای کوردی.
ژیانەوە و پەرەپێدانی بنەماکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان.
وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە کێشە خێزانییەکان و چارەسەرکردنی.
هاوکاری مەعنەوی و مادی هەژاران و نەداران و بێ باوکان.
کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوە ژیان و هەستی خزمەت.
پەرەپێدانی ئاستی زانستی لە بواری زانستە گشتی و زانستە شەرعیەکان.
=KTML_Bold=ڕێگای گەیشتن بە ئامانج=KTML_End=
کردنەوەی خول و کۆڕ و سیمینار و ۆرکشۆپ لە چوارچێوەی ئامانجەکانمان.
کارکردن بۆ ئاشتەوای و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕیگای کەسانی پیسپۆر.
بڵاوکردنەوەی فلێکس و بروشور و فلایەر و پۆستەر و کتێب و گۆڤار لە چوارچێوەی ئامانجەکانمان.
ئاهەنگی ڕێزلێنان، ئەنجامدانی کۆنفراسی هەرێمایەتی، ئەنجامدانی ڕاپرسی و ئامار.
ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شیکاری لە هەموو بوارەکان بە تایبەت بواری شەرعی.
هەماهەنگی کردن لەگەڵ دزگا حوکمی وناحۆکمیەکان بەمەبەستی بەرجەستەکردنی ئامانجەکان.
کردنەوەی خولی فێرکردنی زانستی گشتی و زانستە شەرعیەکان و بەها مرۆییەکان