بەرنامەیەکی مەیدانیە، لە #تۆڕی میدیایی ڕووداو# باسی بەرهەمە پیشەسازی و کشتوکاڵییە کرنگەکانی باشووری کوردستان دەکات. جگە لە باشووری کورستان بەرنامەکە دەچێتە پارچەکانی دیکەی کوردستان بە تایبەتی باکوور و ڕۆژئاوا. بەرنامەکە دەچێتە کارگە و کێڵگە کشتوکاڵیەکان و پڕۆژەکان. هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان تۆمار دەکرێت و چاوپێکەوتن لەگەل خاوەن کارگە و پڕۆژەکە ئەنجامدەدرێت.
بەرنامەیەکی 24 خولەکی هەفتانەیە بۆ نمایشی پیشەسازی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان. بایەخ بەو کاڵایانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستان و لە کارگەکانی کوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت، هێدی کەریم پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیەیە.[1]