=KTML_Bold=زانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر#=KTML_End= (بە ئینگلیزی: Erbil Polytechnic University، بە عەرەبی: جامعة أربيل التقنية) زانکۆی پۆلیتەکنیکی گشتییە لە هەولێر، کوردستان کە لە 1996 دامەزرا. زانکۆکە لەلایەن #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی، حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەوە پشتڕاستکراوەتەوە.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمیی تەکنیکییە لە هەولێر و لە ساڵی 1996 لەژێر ناوی (دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکان) دامەزراوە، و دواتر بوو بە (دەستەی خوێندنی تەکنیکی) و لە ساڵی 2012 کرا بە (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر) . زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر گرنگی تەواو بە توێژینەوەی زانستی دەدات و سەنتەرێکی تایبەتی بەناوی (سەنتەری توێژینەوە) دامەزراندووە. سەنتەری توێژینەوە پێنج بەش لەخۆی دەگرێت ئەوانیش: (بایۆمێدیکەڵ، ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیای زانیاری، کشتوکاڵ، و زانستە مرۆڤایەتییەکان) . کاری ئەم سەنتەرە پێشخستن و هاندان و پشتگیریی توێژەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە بۆ ئەوەی داهێنان ئەنجام بدەن لە لێکۆڵینەوەکانیان. کارێکی دیکەی ئەم سەنتەرە، کردنەوەی خولی فێربوونە و پەرەپێدانی تواناکانە لە بابەتە جیاجیاکاندا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناوەندێکی زانستی ئەکادیمیی حکوومیی سوودنەخوازە، ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا؛ و بڕوانامەی دیپلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دیپلۆمی باڵا پێشکەش دەکات.
=KTML_Bold=کارمەندان و قوتابییان:=KTML_End=
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 37 پسپۆڕی جیاواز، 10٬700 قوتابی، و 500 مامۆستای بە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا هەیە، و زیاتر لە 1865 کارمەندی تەکنیکی و ئیداری لە 11 دامەزراوەی جیادا هەیە کە دابەشبوونە بەسەر تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای هەولێر.[1]
=KTML_Bold=کۆلێژەکان:=KTML_End=
کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاری هەولێر
کۆلێژی تەکنیکیی پزیشکی هەولێر
کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی هەولێر
=KTML_Bold=پەیمانگاکان:=KTML_End=
پەیمانگای تەکنیکیی پزیشکی هەولێر
پەیمانگای تەکنیکیی تەکنۆلۆژیای هەولێر
پەیمانگای تەکنیکیی خەبات
پەیمانگای تەکنیکیی #سۆران#
پەیمانگای تەکنیکیی شەقڵاوە
پەیمانگای تەکنیکیی کارگێڕی هەولێر
پەیمانگای تەکنیکیی کۆیە
پەیمانگای تەکنیکیی #چۆمان#