پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,113
وێنە 106,604
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,192
ڤیدیۆ 1,392
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
گەشتێک بەناو مێژووی عەنکاوە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەشتێک بەناو مێژووی عەنکاوە

گەشتێک بەناو مێژووی عەنکاوە
ناونیشانی بابەت: گەشتێک بەناو مێژووی عەنکاوە
نووسین و ئامادەکردنی: کۆسار عەوێنەیی

نووسین و قسەکردن لەسەر بابەتێک بە ناونیشانی (عەنکاوە لەنێوان وەهمی بە ئاشووریبوون و حەقیقەتی کوردێتیدا) کارێکی ئاسان نییە و بێ بەڵگە و سەرپێیانە کارێکی بێ ئەنجامە. بۆیە هەر نووسینێکی لەو بارەیەوە دوور لە باسکردنی داونەریت و کولتوور و تایبەتمەندییە مێژووییەکان، دەشێ کارێکی سەرپێیی لێ دەربچێت.
لەمەوە هەوڵ دەدەین بابەتەکەمان بەو بەڵگانە دەوڵەمەند بکەین کە لە خزمەت ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکاندایە، هاوکات هەولێر و ماندووبوونی هەموو لایەک لەو پێناوە دەنرخێنین و هیچ کات ناخوازین بە شێوەیەک لە هەوڵەکانیتر کەم بکەینەوە و ئەوەی کردوومانە لەپێناو ناسینی عەنکاوەیە، وەک پارچەیەک لە خاکی (کوردستان) و حەقیقەتی کوردییەتی ئەم شاردێیە دەربخەین.
کۆنتریین سەرچاوە کە لەسەر مێژووی عەنکاوە تۆمار کرابێت، چەند دێڕێکی ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی (نیبۆڕ)ە، کە لە سەدەی 18دا سەردانی ناوچەکەی کردووە و لە پەڕتووکی (گەشتی نیبۆڕ) لە 1976دا بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێ: عەنکاوە گوندێکی بچووکە و خەڵکەکەی هەژار و کەمدەرامەتن و هەموویان نەسارین.
ڕۆژهەڵاتناس (جیمس بەتنهام)ی ئینگلیزی لە پەڕتووکی (گەشتەکەم بۆ ئێڕاق ساڵی (1816)دا دەڵێ: گەشتەکەمان لە مووسڵەوە دەستی پێکرد و لە نیوەشەودا گەیشتینە دێیەکی گەورە ناوی عەنکاوە” بوو. لە هەمان سەرچاوەدا بەگنهام وەسفی ئەو (خانە)یە دەکات کە شوێنێکی پشوودانە و تیایدا نیشتەجێ بووە لەو شەوەدا.
(بادجەری) پیاوی ئایینی لە (گەشتەکەیدا بە ناو میزۆپۆتامیا)دا لە ساڵانی (1850-1858) دەڵێ: بە شوێنێکدا تێپەڕین ناوی عەنکاوە” بوو، عەنکاوە گوندێکی کشتوکاڵی بچووکە و ژمارەی خێزانەکانی (55) خێزانە و هەموویان کریستیانن و کڵێسەیەکیان هەیە بەناوی کڵێسای مارگۆرگیس”.
هەروەها ڕۆژهەڵاتناس هامڵتۆن لە (تریق فی کردستان) دا دەڵێت: جێی سەرسوڕمان نییە گەر کۆمەڵە خێزانێک لێرە و لەوێی کوردستاندا نیشتەجێ بووبن و کریستیانبن. لەو شوێنانەش بە نموونە شەقڵاوە و دێی (عەنکاوە) و گوندی (هەرمۆتە) دێنێتەوە.
هەروەها Hay فەرماندەی سیاسی ئینگلیز لە هەولێر و لە (سنتان فی کردستان)دا لە (1919-1920)دا بەم شێوەیە باس لە عەنکاوە دەکات: عەنکاوە بە درێژایی 3 میل لە هەولێرەوە دوورە و خەڵکەکەی کریستیانن و ژمارەیان 2500 کەس دەبێت و لە سەدەی 16دا پابەندی دەسەڵاتی پاپا” بوون و باوەڕیان بە کڵێسای ڕۆمانی کاسۆلیکی هێنا.
کونسوڵی ئینگلیز لە بەغدا (ریچ) لە ساڵی 1822دا لە سەردانەکەیدا بۆ عەنکاوە، بەم شێوەیە لێی دەدوێ: عەنکاوە نزیکەی 300 ماڵی کریستیان تیادایە و گوندێکی کریستیان نشینە.
نووسراوی سەر پارچە بەردێکی مەڕمەڕ کە 80 سم درێژی و 40 سم پانی و قەبارەکەی (5سم)ە و لە ساڵی 1995دا دۆزراوەتەوە، ئەم چەند دێڕەی بە زمانی (کلدانی) کڵێسەیی لەسەر نووسراوە: لە ساڵی 1127ی ئەلەکسەندەری مەکدۆنی کڵێسای مارگۆرگیس تازە کرایەوە لەلایەن خەڵکی موبارەکی عەنکاوە، ئەمەش لە زەمانی فەرمانڕەوایی پاتریەرک (مار ئلیاس قاسۆلیقزس)دا بووە.
دیارە مەبەست لە (1127)ی ئەلەکسەندەری مەکدۆنی ساڵی یۆنانییە کە بەرانبەر ساڵی 816ی زاینییە، ئەمەش بۆ خۆی جێی تێبینی و سەرنجە.
ڕۆهەڵاتناسی فڕەنسایی (ئۆلیڤیە) لە پەڕتووکی (رحلە ئولیڤیە الی العراق، سنە 1794-1796)دا کە دکتۆر یوسف حەبی وەرگێری عەرەبی کردووە، ناوی عەنکاوە بە Ankawa دەبات و دەڵێت: عەنکاوە کوردی کریستیان تیادا نیشتەجێن و کریستیانیەکانی کلدان کاسۆلیکن و دەشتێکی پان و بەرینی لە دەورەوە هەیە.
لەم چەند نووسین و سەرچاوانەوە دەگەینە ڕاستییەکی مێژوویی ئەویش ناسینی مێژوویی عەنکاوەیە کە ئەمڕۆ بەرفراوان بووە و شارەدێیەکی کوردی کریستیاننشینە. بۆ لێکدانەوەی ئەو بۆچوونەمان کە عەنکاوە شوێنەوارێکی دێرینی کوردییە و کریستیانیەکانی تیادا نیشتەجێ بوون، دەتوانین بەشێک لەو خاڵە لەیەکچوو پێوەستانە دیاری بکەین کە تا ئەمڕۆ پێوەندییەکی توندوتۆڵی هێشتووە.
$ناوی عەنکاوە:$
سەبارەت بە ناوی عەنکاوە مشتومڕێکی زۆر هەیە و کۆمەڵێک بۆچوونی جیاجیا لەبارەیەوە وتراوە، لێرەدا بە کورتی ئاماژەیان بۆ دەکەین:
مامۆستا (حەننا ڕۆفۆ) لە پەڕتووکی (لمحە عن عنکاوە.. ماضیها و حاضرها) پشتی بەستووە بە هەندێک سەرچاوەی ئایینی و پێی وایە، ئەو وشەیە لە سەرەتاوە بەم شێوەیە بووە: (عەمکاباد، عەمکا و عەمانۆئێل) عەمانۆئێلیش لە پەڕتووکی پیرۆزی (تەورات) لە (سفر التکوین)دا بە مانای (خودا لەگەڵ ئێمەدایە) هاتووە، ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە لەبەر دوو هۆ، یەکەمیان: مێژووی درووستبوونی ئەو گوندە لەگەڵ ئەو ئایەتە هیچ خاڵێکی پێوەندیداری تیا بەدی ناکرێ. دووەم: هیچ سەرچاوەیەکی ئایینی و نائایینی نییە ئاماژە بە گۆڕینی پیتی (م) بە (ن) بکات، واتە عەمکاوە – عەنکاوە.
گەر بە وردی بڕوانینە نووسراوە کڵێساییەکانی هەنکاوە و وتەی ڕۆژهەڵاتناسان یان هەر سەرچاوەیەکیتر، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێ کە عەنکاوە لە عەمکاوە نەهاتووە و (ن) ئەسڵییە و گۆڕانی فۆنەتیکی یان مۆرفۆلۆژی بەسەردا نەهاتووە.
بۆچوونێکی تر هی دکتۆر (سەعدی المالح)ە کە لە نامیلکەی (الرجل والفيل وملاحظات أخری) کە خۆی لە شێوەی وەڵامێک بۆ پەڕتووکەکەی مامۆستا ڕۆفۆ” هاتووەتە کایەوە، پێی وایە کە عەنکاوە بە مانای (عەما) هاتووە، واتە (باوک – برا – میلەت) بە زمانی کلدانی کریستیان و (عەمکا – عەمکۆ) لەسەر کێشی ێلیوکۆ – یەلکۆ)، ئەمەش چەند ناوێکی کریستیانن، بە هەمانشێوە عەنکاوەش وایە و لەوەش زیاتر مێژووی عەنکاوە بە مێژووی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری دەبەستێتەوە، ئەمەش لە ڕاستییەوە دوورە، چونکە دەشێ بڵێین ێلیوکۆ بۆ ناوی کەسێک شیاو بێ وەک ناسناو، بەڵام هەرگیز بۆ (عەمکۆ) ڕێی تێ ناچێ. دواتر بوونی کۆ – بە (کاوە) کارێکی زەحمەتە و هیچ یاسا و دەستوورێکی ڕێزمانی کوردی ڕێی پێ نادات. ئەمە لە کاتێکدا (کاوە) لە کۆن و ئێستای کوردی (مانا) بەخشە و ناوە.
$بۆ ڕاوەستان لەنێوان ئەم دوو بۆچوونەدا، دەڵێین:$
عەنکاوە لە دوو وشەی لێکدراو پێکهاتووە، (ئەین + کاوە)، ئەین لە زمانی کلدانی کریستیاندا بە مانای (چاو) دێت، کاوە ناوێکی کوردییە و بە هەردووکیان ئەو ناوەیان پێک هێناوە. واتە چاوی کاوە، لەسەر (چاوەکە) دوو بۆچوون هەیە، یەکیان ئەوەیە کە (عەین) مەبەست لە چاوە، ئەویتریان دەڵێ: لە (کانی) ئاوەوە هاتووە، ئەمە ڕاستترە، چونکە تا ئێستا شوێنەواری ئەو کانی ئاوە لە عەنکاوە ماوە و ڕیشسپی و کەسایەتییە ناودارەکان باس لەو چاوە دەکەوە کە چۆن بەهۆی ئەوەوە کشتوکاڵیان کردووە.
$بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی مەبەستەکەمان ئەم نموونانە دەخەینە ڕوو:$
گۆڕینی پیتی (ع) بە (ئە) کارێکی ئاساییە و لە وشەی تریش بەدی دەکرێت، وەک عەقرە – ئاکرێ، عەزیز – ئازیز.
بۆ لێکدانەوەی وشەیەکی کریستیان کوردی گوندی عەرمۆتە دەکەینە نموونە کە ئێستا واباوە دەڵێێن (#هەرمۆتە#).
عارد – مەوت – عاردی مەوت (ارظ الموت) خەڵکی دەشتی هەولێر بە (ئەرز) دەڵێن (عارد)و (مەوت) لە کریستیاندا هەر بە مردن ناسراوە، واتا (عاردی مردن)، ئەمەش بۆ خۆی مەسەلەیەکی ترە.
هیچکام لە ڕۆژهەڵاتناسان و سەرچاوە ئایینی و فەرمانڕەوا سیاسییەکان (عەنکاوە) بە عەمکاوە، عەمکۆ، عەمکاباد ناو نەبردووە و هەر بە عەنکاوە ناوی دەبەن و تەنانەت لە بەکارهێنانی لە زمانی ئینگلیزیدا بە ئەنکاوە ناوی هاتووە Ankawa.
هەموو نووسین و تێبینی ڕۆژهەڵاتناسان، تەنانەت بە نووسینی سەر بەردە دۆزراوەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەم شوێنە (کریستیانینشینە) و ئاماژەیان بە ئاشووریەتی خەڵکی عەنکاوە نەکردووە و بەهیچ شێوەیەک بە مێژووی ئیمپراتۆریەتی ئاشوورییەوە نەیانبەستووەتەوە، تەنانەت لە چەند شوێنێکدا وەک کورد باسیان لێوە کردووە، بەڵام کوردێکی کریستیان.
لە گەڕان بۆ دەستنیشانکردنی مێژووی درووستبوونی ئەم شارە نووسینی ئەو بەردە دەکەین بە سەرچاوە کە تیایدا هاتووە، لە ساڵی (816)ی زاینیدا کڵێسای عەنکاوە چاککراوەتەوە. ئەگەر لە ساڵی (116)ی زاینی کڵێساکەی چاک کرابێتەوە، ئەوا پێدەچێ بەر لە 100 ساڵێک وە یان کەمتر درووست کرابێت، واتە لە نزیکەی 716ی زاینی و بەر لەو مێژووەش بە چەند ساڵێک ئەو شوێنە ئاوەدانی بەخۆوە بینیوە، واتە لە ساڵانی 650-700 زاینی. ئەو مێژووەیش زۆر جیاوازە لەو مێژووەی هەندێک لە ئاشوورییەکان لەسەری کۆکن، گوایە بەر لە هاتنی ئایینی کریستیان ئەو شوێنە هەبووە، ئەمەش دوورە لە ڕاستی. لەلایەکی ترەوە عەنکاوە بەپێی ئەو سەرچاوانەی پێشتر ئاماژەیان پێدان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە عەنکاوە (گوندە، لادێیە و ئێستا شارەدێیە) و شوێنەوار و پاشماوەی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری تیادا بەدی ناکرێ، ئەوەی هەیە کۆمەڵێک شوێنەواری ئایینییە وەک (مەزارەکان)ی (مەریامانێ، مارشمۆنی)، ئەمانەش مێژوویان هاوشانی مێژووی بڵاوبوونەوی ئایینی کریستیانیە و ناکرێ بە شارێکی گەورەی ئاشووری لە قەڵەمی بدەین.
هەموو ئەو سەرچاوانە و واقیعی ئەمڕۆ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە عەنکاوە شوێنێکی کشتوکاڵییە و سەرچاوەی داهات و دەسکەوتی زۆرینەی خەڵکەکەیەتی و پیشەی کشتوکاڵکردن و خۆخەریککردن بە کشتوکاڵەوە بەو شێوەیە پیشەی ئاشوورییەکان نەبووە، چونکە کشتوکاڵی عەنکاوە لەسەر ئاوی (باران)ە و کشتوکاڵی (گەنم بە باران) دەکەن لە کاتێکدا شارستانی ئاشووری ئەوەی بۆ بەجێهێشتووین کە ئاشوورییەکان لەنێوان ئاوی فورات و دیجلەدا ژیاون و کشتوکاڵیان بەو ئاوە کردووە.
ناکرێ زۆری ژمارەی کریستیانیەکان کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کریستیانیە بکەینە هۆیەک بۆ ئەو بۆچوونەی پێی وایە لەبەرئەوەی زۆرن کەواتە ئاشوورین. پاشان عەنکاوە سەرەتا (گوند) بووە و بەپێی سەرچاوەی ڕۆژهەڵاتناسان و کۆنترینیان بە (55) خێزان ناویان دەبات، ئەو ژمارە زۆرەیش کۆچڕەوی و پێشکەوتنی شارستانی و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و باری ئابووری و حەزی کریستیانیەکان لە نیشتەجێبوونێکی جێگیر و بەردەوام (مستمر) وایکردووە ئەو گوندە ببێتە شارەدێیەکی گەورە.
کولتووری عەنکاوە کولتوورێکی کوردەوارییە (پیشەو کار، جلوبەرگ، خشڵ، داونەریتی)ی خەڵکی عەنکاوە و مۆرکێکی کوردەواری پێوە دیارە و جیاوازییەکی ئەوتۆ بەدی ناکەین لەنێوان ئەم شارەدێیە و ناوچەکانی تری کوردستان، تەنیا ئەوە نەبێ ئەمان کریستیانن و ئەوان مسوڵمانن.
لە کۆی (17) بنەماڵە و خێزانی ناوداری ناو عەنکاوە (نۆ) خێزانی کۆچکردووی ناوچەکانی تری کوردستان بەدی دەکەین، ئەوانیش بنەماڵە و خێزانی (تۆنمەننا لە هەرمۆتە، بڵندەر لە برادۆست، خۆرانی لە شەقڵاوە، ڕۆفۆ لە ڕەواندوز، سیاوەیش لە کۆیە، شەنگۆڵا لە شەقڵاوەو، کاکا، گەندۆ، کوردا، دخوکا)
بەرنامەی لەناوبردنی کەسیەتی خەڵکی عەنکاوە
شێواندن و لەناوبردنی کەسیەتی (تاکی) کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە کریستیان و مسوڵمان و ئێزیدی، پیشەی زۆرینەی دەسەڵاتە چەوسێنەرەکانی کوردستانیان حوکم کردووە، بوو. لەو بارەیەوە مێژوو لە هەگبەکەیدا زۆری بۆ تۆمار کردووین.
بەداخەوە تێگەیشتنی زۆر لە خەڵکی عەنکاوە بۆ کەسییەتیان” لەناو کۆمەڵ بە پیلانی ڕژێمە داگیرکەرەکان و لەسەرووی هەمووشیانە حکوومەتی ئێڕاق بەو ئاکارە برا کە ئەمڕۆ زۆرمان لێی ناڕازین، ئەو بڕوایەی پێی وایە عەنکاوە (کوردستان) نییە. بۆ ئەمە دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتایەکی مێژوویی و بۆمان دەردەکەوێ کە کاتێک ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە جەنگی جیهانی دووەم تێکشکان و کشانەوە، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هەوڵی تێکدانی شیرازەی ئەو شوێنانەیاندا، بۆیە بڕیارێکیان دا بە هێزە عەشایرەکانی چواردەوری عەنکاوە (بەحرکە، کوران) کە (قەتڵوعامی) خەڵکەکەی بکەن و لە ناویان بەرن، بەبیانووی (کفر و بێدینییان)، بەڵام بە هەوڵی چەند کەسایەتییەکی ناوداری وەک (مەلا ئەفەندی ئەبوبکر) کە سەردەستەی زانایانی ئایینی هەولێر بووە دەکەوێتە نێوانیان و عەنکاوە لەو کارەساتە ڕزگار دەکات و خەڵکی هەولێریش پشتگیری ئەو هەڵوێستە مرۆییەی زانایانی ئایینی دەکەن. ئەمەش بەڵگەیەکی ئاشکرا بۆ پێوەندی توندوتۆڵ و هەستی خۆشەویستی نێوان خەڵکی عەنکاوە و کوردەکانی دەورووبەری.
هەندێک لە فەرمانڕەوایان و حاکمە سیاسییەکانی ئینگلیز لە ماوەی دەسەڵاتیان لە ناوچەکە لە ڕێگەی هاندانی خەڵک و بەکارهێنانی ئایین و کەسایەتی ئایینی توانییان جۆرێک لە (دەمارگیری) مەزەوی – نەتەوەیی بۆ خەڵکی ئەم شارەدێیە درووست بکەن کە وایکردووە زۆر لە خەڵکی عەنکاوە لە ڕووی نەتەوەیی خۆی بە (کلدان) بزانێت، وەک ئەوەی کلدان نەتەوە بێت، کەمێکیش خۆی بە ئاشووری بزانێت.
لەگەڵ ئەمانەدا، کورد، مسوڵمانەکانی دەوروبەری عەنکاوە بە هیچ شێوەیەک بچووکترین هەڵوێستی ناشیاویان بەرانبەر خەڵکی عەنکاوە و هیچ کریستیانیەک نەنواندووە، بە پێچەوانەوە پێوەندی توندوتۆڵ تەواو پێکەوەی بەستوونەتەوە.
لەگەڵ هاتنە سەرحوکمی ئێستای ئێڕاق و دەسەڵاتگرتنەدەستیان، پیلان هاتە گێڕان بۆ لەناوبردنیان لە چەند ڕێگایەکی جیاوازەوە:
هەشتاکانی ئەو سەردەمە لە سایەی فەرمانڕەوایانی ئێڕاق و لەپێناو لەناوبردنی کەسیەتی و کولتوور و فەرهەنگی کوردەواری و بە (عەرەبی)کردن و لەناوبردنی شوێنەوارە کوردییەکان، ناوی چەندان گوند و ناوچەی کوردستانی کرد بە عەرەبی، عەنکاوە یەکێک بوو لەو شوێنانە کە بەو دواییە بە (عینکاوە)ی عەرەبی ناو دەبرا، (ی) عەرەبی بۆ زیادکراو دواتر عەنکاوە بوو بە گەڕەکێک لە شاری هەولێر.
هێنانە کایەی پڕۆژەی (فڕۆکەخانەی سەدامی سەربازی) لەناو خاکی کشتوکاڵی عەنکاوە کە بۆ پێکانی دوو ئامانج بوو، یەکەمیان بۆ زەوتکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان. دووەمیان بۆ بە (سەربازگەکردنی عەنکاوە) و لەناوبردنی شارستانیەتی عەنکاوە.
چاندن و درووستکردنی ڕۆحی قین و دووبەرەکی لەنێوان خەڵکی عەنکاوە و هەولێردا لە ڕێگای هێنانە کایەی پڕۆژەی درووستکردنی مزگەوت لەناو عەنکاوە و نزیک عەنکاوە. هاوکات هاندانی کریستیانیەکان بۆ کەمکردن و تەسکردنی پێوەندیی کۆمەڵایەتی و بازرگانی، لەپێناو لەناوبردنی کەسیەتی خەڵکی عەنکاوە.
درووستکردنی شەقام و ڕێگاوبان بۆ لەناوبردنی سیمای شارستانی و تایبەتمەندی مێژوویی عەنکاوە و نەهێشتنی شوێنەوارە مێژوویی و ئایینیەکان، وەک ئەوەی لە دەربەندی بازیان و گوند و شارۆکەکانی دهۆک کراوە. ئەمەش لە ڕوانگەیەکەوە کە لە ڕێی لەناوبردنی شوێنەوارە مێژوویی و کەلەپوورەکانەوە دەتوانرێ مێژوو بسڕێتەوە و کۆتای پێ بهێنرێ.
گۆڕینی سیستمی خوێندن و پەروەردە و (بەعەربی و بەعسیکردنی) هەموو فێرگە و شوێنە پەروەردەییەکان، ئەویش بە لابردنی وانەی کوردی لەناو پرۆگرامی خوێندن، ڕێگایەکی تری بەغدا بوو لەو پێناوەدا.
هەر بۆیە پرسی کوردبوونی شارەدێی عەنکاوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە لەگەڵ ئەوەی دوژمن بە هەموو توانایەوە هەوڵی داوە تۆوی دووبەرەکی لەنێوان ئەوان و خەڵکی کوردستاندا بچێنێ و شێوەیەک لە دابڕان درووست بکات، بەڵام ڕاستی مێژوویی، برایەتی توندوتۆڵی نێوان خەڵکی عەنکاوە و کوردە موسڵمانەکان بە شێوازێک ناو دەبات یەک نەتەوە و یەک چارەنووس.
لێرەوە، درووستترین بۆچوون بۆ ئەسڵی خەڵکی عەنکاوە دەگەڕێتەوە بۆ (کورد)ێتیان نەک بۆ ئاشووریبوونیان (الناقین باللغە السریانیە) کە ناوی فەڕمی حکومەتی ئێڕاق بوو.
$پەراوێز و سەرچاوەکان:$
1- گەشتی نیبۆڕ ساڵی 1766/ وەرگێڕانی بۆ عەرەبی (د. مەحمود حسێن امین).
2-جیمس بەتنهام/ گەشتەکەم بۆ ئێڕاق لە ساڵی 1716دا، وەرگێڕانی (سلیم ته التکریتی)، لاپەڕە 124.

3- بادجەر/ مبشر (رحلتی بین النهرین) لە ساڵانی (1822-1824) و (1855-1858)دا.
4- هاملتون/ (تریق فی کردستان)، لاپەڕە 52-5 4.
5- میجەر (Hay) حاکمی سیاسی ئینگلیز لە هەولێر، (سنتان فی کردستان)، وەرگێڕانی فوئاد جەمیل.
6- ڕیچ/ کونسوڵی بەریتانی لە بەغدا سەردانی بۆ هەولێر ساڵی 1822 (رحلە المنشی البغدادي) لاپەڕە 76-77.
7- ئەم پارچە بەردە مەڕمەڕە لە کاتی چاککردنەوەی کڵێسای مارگۆرگیس دۆزراوەتەوە و بە زمانی کریستیان (کلدانی نووسراوە) و لە 23/11/1995 دۆزراوەتەوە.
8- ئولیڤیە، (رحلە ئولیڤیە الی العراق) لە سەدەی هەژەهەمدا، 1794-1796/ وەرگێڕانی دکتۆر یوسف حەبی، لاپەڕە 62.
9- (لمحە عن عنکاوە ماضیها وحاضرها) حنا عبدالڕحد ڕۆفو، سنە التبع 1996، اربیل متبعە الثقافە فی اربیل التبعە الاولی. فەسڵی یەکەم.
10- (الرجل والفيل وملاحظات أخری) لمات ورد فی کتاب لمحە عن عنکاوە لڵاستاذ حنا موفۆ 1997 سوید).[1]
ئەم بابەتە 800 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | وشە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: عەنکاوە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 15-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 800 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
14-05-2013
هاوڕێ باخەوان
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,113
وێنە 106,604
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,192
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەم سامان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!