پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,530
پەرتووک PDF 19,256
فایلی پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
ژیانی کەسێکی تر دەژیم!
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژیانی کەسێکی تر دەژیم!

ژیانی کەسێکی تر دەژیم!
ناونیشانی بابەت: $ژیانی کەسێکی تر دەژیم$
بابەت: وتار
نووسین : #سوارە کافرۆشی#
''یەکێک لە هەڵەمەزنەکان ئەنجاممدا: من چیرۆکێکم
بۆ خودی خۆم دەویست، لە کاتێکدا ژیان بە تەنها بەس بوو'' (ساموێل بیکێت)
سیزیف بەردەکەی لەسەر شانەکانی دادەنێت و بەرەو لوتکە هەڵدەزنێت، جارێکیتر بەردەکە غلۆر دەبێتەوە دامێن و جارێکی دی و دی و دی... ژیان هەڵدێرانە بە پووچیدا، ڕۆژگارێک دەژین پێدەچێت ڕۆژی خۆمان نەبێت، لە دەرەوەی زەمەنی خۆمان خول دەخۆین و پێی نازانین، لەم زەمەنی چینە ئەرستۆکراتییەدا لە جێی کەسانی دیکە دەژین و لەجێگای ئەوان نان دەخۆین و دەخەوین، بەچاوی ئەوان دەنۆڕین، بە گوێی خۆمان نا بە گوێی ئەوان دەژنەوین، تەنانەت لە جێی ئەوان عاشق دەبین، لەم سەردەمەدا گەر بمانەوێ دەکارین لەبری ئەوانیش بنووسین، لێ بەناوی ئەوانەوە..
دەمیرتاش لەبری گەلێکی ژێردەستە دەنووسێت، لێ بەناوی خۆیەوە. ئەو لە ژوورێکی زینداندا چیرۆکێکمان بۆ دەگێڕێتەوە، کە ئاشنا نییە بە هەندێک شوێنی، بەڵام کچەکانی لەبری ئەو دیڤچوونیان بۆ کردووە و ئەمیش دەیکاتە وێنەی ڕۆمانەکەی، لێ جیاوازی دەمیرتاش و ئەوانەی لەبری ئەوان دەنووسرێت ئەوەیە ئەم ئاماژەی بۆ دەکات.
(#ئەفسوون#) تازەترین ڕۆمانی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، نووسەر و هونەرمەند و سیاسەتڤان، کە فەرهاد چۆمانی کردوویەتی بە کوردی و بە ئێمەی خوێنەرانی زمانی دووەمی ئاشنا کرد، فەرهاد لە بری هەمووان ئەرکی کێشا، من گەرەکم نییە کەس بکەم بەپاڵەوانی نووسینەکەم، لێ دەبێت ئەوەش بڵێم کەسانێک هەن شەونخونی دەکەن تا بەرهەمێک بگات بە ئێمە، لەگەڵ ئەوەی تێبینیم لە هەندێک شوێندا هەیە لە ڕووی وەرگێڕان و هەڵە تایپییەکانەوە کە ناکرێت لە شاکارێکی ئاوادا ڕوو بدەن، لێ کۆی پرۆسەکە بۆ من جێگای دەستخۆشی و بایەخە، هەرچەندە پێشتریش گوتوومە دەقی ئەدەبی لەگەڵ وەرگێڕاندا هەندێک بنچینەی ئەدەبی خۆی لەدەست دەدات، بەڵام پێموایە چۆمانی بە ئەمانەتەوە کاری وەرگێڕان دەکات و دەقەکە و شێوازەکەی نووسەر لەبەرچاو دەگرێت و تووشی شێوانی ناکات..
لەم نووسینەمدا گەرەکم نییە زۆر لەسەر زمانی وەرگێڕانەکەی بدوێم، چونکە شارەزایی من تەنها لە زمانە وەرگێڕدراوەکەی نووسینەکەدایە نەک ئەوەی پێی نووسراوە و تا بتوانم بەراوردێک بکەم. لەسەر ڕۆمانە بە زمانی دووەم دەدوێم و چەند وێستگەیەک هەس گەرەکمە تێیاندا لە وێنە گەورەترەکان بنۆڕم و لەگەڵ ئێوەدا بەشیان بکەم. هەڵبەت ئەگەر تاقەتتان هەبێ بخوێننەوە، چونکە لەم سەردەمەدا خوێنەر ئارەزووی نووسینی کورت و دەقی کورتی هەیە، هەر وەک چۆن تایپێک لە خوێنەران درووست بوون دوای خوێندنەوەی پەرەگرافێک لە ڕۆمانەکە بڕیار لەسەر کۆی پرۆژەی نووسین و وەرگێڕانەکەش دەدەن.
دەمیرتاش لە ئەفسوون -جیاواز لە لەیلان- تەکنیکێکی دیکەی نووسین بە هزرمان ئاشنا دەکات، تەکنیکێک ئاڵۆز، وەک ئەو پەتی کۆلارەیەی بە دەستی منداڵێکەوە ئاڵۆزکاوە، خوێنەر کاتێک دەست بە خوێندنەوە دەکات، دەبێ خۆی ئامادە کردبێت، ژیانی قورسی ڕۆژانەی وەلا بنێت و لە بری جانەر بژێت، دەبێت دایکی وەک مەرجان وێنا بکات، جیاواز لەمانە دەمیرتاش وەک هەموو جارێک باس لە زمان، مێژوو، هونەر و سیاسەت و ژن و زیندان دەکات.
دەمیرتاش بۆ ئەفسوون سوودی لە بنەماکانی پووچگەرایی وەرگرتووە کە دواتر لەسەری ڕادەوەستین، کۆی گشتی پرۆژەکە بەشێوازێکی تراژکۆمیدی دارێژراوە و لە لوتکەی گێڕانەوەیەکی تراژیدیدا دیالۆگێکی کۆمیدی بزە دەخاتە سەر لێوی خوێنەر، ڕووداوەکان بەشێوەیەکی وردەکارانە چنراون و سەرجەم ئەو شوێنانەی ڕووداوەکانی تێدا ڕوو دەدەن ڕوون و ئاشکران، وەبیرهێنانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان و بەستنەوەیان بە ئێستا و بە وردی کاری لەسەر کراوە.
لەسەرەتای هەر نووسینێکەوە چەند پرسێک دێتە ئاراوە، بۆچی ئەفسوون؟ ڕۆمانەکە هەڵگری چ خەسڵەتێکە؟ لە هەناویدا چی حەشار داوە تاوەکو ببێتە هەوێنی نووسینێک؟ وەڵامدانەوەی پرسیاری یەکەم تا ڕادەیەک ئاسانە: بۆچی ئەفسوون؟ وەک خوێنەرێک کاتێک سەحەرم خوێندەوە دەمیرتاشی نووسەرم خۆشویست، هەوڵمدا زیاتری لە بارەوە بزانم دەوران ئەو خولیایەی زیاتر کرد و لەیلانیش دواتر بوو بە هەوێنی خوێندنەوەیەکی لەم چەشنە، بۆ من دنیابینی دەمیرتاش دنیایەکی جیاواز و سەرنجراکێشە، پڕاوپڕە لە کێشمە کێشەکانی ژیان، ئەو شێوازەی پێی دەنووسێت بۆ من چێژبەخشە، زیاتر ئاشنام دەکات بە وڵاتێک کە بەشێکی هاوزمانەکانم دەچەوسێنێتەوە، ئەفسوون بۆ من شاکارێک بوو تینوێتی هزر و ڕامانمی شکاند، یادەوەرییەکی لەمێژینەی لە شێوازی نووسین لەفکرمدا لە خەو ڕاچڵەکاند، ئەفسوون جوانی و ناشرینییەکانی لەیەک کاتدا نیشاندام، توورەیی و پێکەنین، لەتەنیاییدا لەگەڵ کەسایەتییەکاندا ژیام، ڕاڕا بووم و لە جەنجاڵیدا لەگەڵیاندا بیرم کردەوە.
یەکێک لەو بنەمایانەی کە ڕۆمانی ئەفسوونی لەسەر داڕێژراوە شێوازی تراژکۆمیدییە، گێڕانەوەی ڕووداوە تراژیدییەکان بەشێوازێکی کۆمیدی، دیالۆگە کۆمیدییەکان لە لوتکەی گێڕانەوەی تراژیدیادا هەن، تراژکۆمیدی یەکێکە لەو ژانرانەی ئەدەب دەبێت بە کارامەیی و شارەزایی کاری لەسەر بکرێت و نەکەوێتە بارودۆخێکی گاڵتەجاڕییەوە، دەمیرتاش وەستایانە کاری لەسەر ئەم فۆرم و شێوازە کردووە تەنانەت کاتێک وەسفی شار دەکات و بەراوردێک لەنێو کووچە هەژارنیشینەکان و تەلارە بەرزەکان دەکات کۆمیدیا لەبیر ناکات ''هەرچی منم پێم وابوو ئەمانە کێرە بێ ئەدەبەکانی شار بوون، باقی شاریان...'' کاتێک جانەر لە زمانی خۆیەوە باس لە منداڵی خۆی دەکات و گەورەبوونی لەنێو کۆڵانە پەراوێز خراوەکان وێنە دەکات وێنەی جانەرێکی زۆڵ و نووسینە تراژکۆمیدییەکانی سەر دیوارەکانمان نیشان دەدات و ئەو قسانەی بەناوی گەورە بیرمەندانەوە کراون بەشێکی دیکەی دیوە تراژیدییەکەمان بە کۆمیدیا بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ وێنە: ''هەرگیز دەست بۆ ئەو دروشمەی لەسەر دیواری یەکێک لە خانووە وێرانبووەکان هەر بژی هاوکاری - مارکس نووسرا بوو، نەبردرا. ئەگەرچی لەژێر ئەو دروشمەدا ئەوی لێرە زبڵ دەڕێژێت بیگێن نووسرا بوو، بەڵام بە خاتری ئەوەی سەرەوە، ئەوەی ژێرەوەشیان نەدەسڕییەوە. ڕەنگبێ گەڕەکنشینەکانمان بە دروستی نەیانزانی بێت کامە لەم دوو درووشمە هی مارکسە.''.. ئەم فۆرم و شێوازە لەلای کەسایەتییەکانی دیکەش دەبینین هەر بۆ وێنە کەنعان کایای سەردەمی منداڵی ''لەو کاتانەی لە کێڵگەکەدا بەسەری دەبەین خۆشترینی بۆ من ئەو ساتانەن کە گوو دەکەمە دیمەنەکانی باوکم.... لەو ساتانەدا هەستی ئەوە دایدەگرتم وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەو مێزەدا ڕیتبم کە هەرگیز من و دایکم لەدەوری دانەنیشتین. وەک ئەوەی بکەمە ناوەڕاستی ئەو هێڵە پەمبەییە ڕەنگ خۆخییەی کە هەموو ئێوارەیەک بەدەم خواردنەوەی ڕاکییەکەیەوە بەدیارییەوە دۆشدادەما، دەمژمارد:... سێ، دوو، یەک، سفر، فڕت.
بە بۆچوونی من تراژیدیا لای هەر کەسایەتییەک کە گەیشتە لووتکە ئەگەر ئاکار و ڕێڕەوتە ئاساییەکی خۆی بەردەوام بکات دەبێتە تراژیدیایەکی مەرگهێنەر و خوڵقينەری ترس و دڵەراوکێ، کە بەرەو لوتکە و کۆتایی هەنگاو هەڵدێنێت، بەڵام دەمیرتاش لەم سەرەتایەوە نایەوێت بگاتە لوتکە، ناچار تراژیدیا بەلاڕێدا دەبات و لە شاڕێگا هەڵیدەگريت و ئەو ساتیرە بۆ کاتێکی درەنگتر دوا دەخات، بۆیە گێڕانەوە کۆمیدییەکان و وێنە خەندە ئاميزەکانمان دەخاتە بەر دیدە و کەشێکی کۆمیدیا دەخوڵقينيت لە ئەتمۆسفیريکی تەواو تراژیدیدا بەوەی کە چەند کەسایەتییەک لە ڕووی دەروونی جەستەییشەوە گیرۆدەی ئازار و چەوساندنەوەی کەسایەتییەکی دیکەن.
گیرۆدەبوون بە خووی کەسایەتییەکی دیکەوە هەر لەلای سینەم و کەنعانی منداڵ نییە، ئەوەتا ئەفسوونیش گیرۆدەی خووی ڤێگان بوونی مەرجانە، بەڵام ئەو فریادرەسێکی هەیە جارجارە لەم خووەی دەربازی بکات، لێ دیسانەوە کۆمیدیا دێتە ئاراوە: بڕوانە مەرجان خانم، هاتباو کچە بەو گەوادیەی تۆ گەورە بووبا... قسەی پێ دەبڕم، گەواد نا ڤێگان...
پێموایە کۆمیدیا هەمیشە لە بارودۆخيکدا درووست دەبێت کە مرۆڤ هەڵگری ئازاری گەورە بێت و ڕۆندک و داڵدەدانی خەمەکان چیدی چارەسەر نەبن، کۆمیدیا درووست دەبێت، خەتیجە پێدەچێت ئازارەکانی هێندە قووڵ ڕۆچووبن دەمیرتاشی نووسەری ناچار کردبێت بەوەی تەواوی دیالۆگەکانی کۆمیدیا بن، هەر کات ئەو دەردەکەوێت خوێنەر بزەیەک دەکەوێتە سەر لێوانی بەر هەر شێوەیەک بێت دەبێت ناتۆرەیەک توانجێکی هەبێت: کمۆکەک ئەم زولفۆیەی مەش بۆیە بکە، تا بڕەک کەشخە بێت، قەت ئیشتیای چوونە باخەڵیم بۆی ناچێ، مەرجان خانم،
''ژیان ئەفراندنی ئومێدە،
لە کاتێکدا هیچ ئومێدێکی تێدا نییە''
یاشار کەمال
مرۆڤ لەسەردەمێکدا دەژی گرفتاری بێ مانایی، بێبایەخی بووە، لە نێو جەنجاڵیدا بیر دەکاتەوە و غایەلەکانی نێو کەللەسەری لەبەر خۆیەوە دەدرکێنێت، بەدوای ئەو شتانەدا وێلە کە پوچن، ڕەدووی مێگەلێک دەکەوێ کە پێشڕەوەکەی نابینایە، ژیان بە خێرایی بەڕێ دەکات، ئازیزێک لەدەست دەدات و بۆی گرنگ نییە، بەدوای بەشە ونبووەکەی خۆیدا ناگەڕێت، وشەکان، ڕستە و کتێبەکان چیدی ئەو پلیکانانە نین کە خەڵک پێیدا سەربکەوێت، کتێب چیتر بایەخدار نییە، کارکردن لای مرۆڤ هێندە بێمانا بووە دەتوانیت چەند کارێک تێکەڵاوی یەکتر بکەی، کاتێک ئەفسوون دەخوێنیتەوە هەندێک لە بنەماکانی پوچگەرایی بە کاڵی پێوە دیارە، پرسیار درووست دەبێت: ئایا ئەفسوون ڕۆمانێکە لەسەر بنەمای پووچی بنیادنراوە؟
بێگومان ئەدەبی پووچگەرا (نهیلزم) یاسا و ڕێسای تایبەت بە نووسینی خۆی هەیە کە لێرەدا ئەوە باسێکی دوورودرێژە و جیاوازە لە کرۆکی بابەتەکەی ئێمە بۆیە باسی ناکەم، بەڵام دەمیرتاش سوودی لە هەندێک بنەماکانی ئەو فۆڕمە وەرگرتووە بۆ نووسینی ئەفسوون..
پووچی و بێمانیی ژیان لای کەسایەتییەکانی هەیە، بێبایەخی گرنگی نەدانیش بەرچاو دەکەوێت، جانەر کە سەرەداوێکی لە دۆزینەوەی باوکی دەست ناکەوێت بێ خەمانە وازدەهێنێت، ژیان هيندە بێ مانایە خوێندنی بە ساڵانێکی دوور و درێژ بەرێدەکات، کارەکەی وەک خۆی دەڵێت گەیاندنی دەرمانە، لێ ئەوان هەندێکجار پیتزا و کەبابیش دەگەیەنن..
کەسایەتییەکانی دەمیرتاش ئەو کەسانەن کە لە ژیانی ئێستادا دەژین، لەکرۆکدا هەڵگری کۆڵێک خەم و باری دەروونی نائاسایین، هەندێک لەوان ماندووی کار و هەندێکیان ژیان دایڕزاندوون، هەندێکی دیکەیان لە چینەبەرزەکانەوە تەماشای خوارەوە دەکەن و پێیانوایە دەتوانن دەستکاری چارەنووسەکان بکەن، کەنعان کایە لە وەسفی کەسایەتی خۆیدا دەڵێت: ''بەردەوام بیر دەکەمەوە تا بزانم لەکوێدا هەڵەم کردووە. پێم وایە گەورەترین هەڵەم ئەوە بوو خۆم وەکو خودا بینی''، مەرجان وەک دایکێکی بە ئەمەک دوای لەدەستدانی مێردەکەی خۆی دەخزێنێتە کونجێکەوە دەیەوێ بە ئارامی دنیا ڕەنگاو ڕەنگ بکات و تاریکییەکانی نێو ناخی داپۆشێت، کیبار وەسیەتی هاوڕێکەی دێنێتە جێ و مەلۆتکەیەک بە تەنیا گەورە دەکات..
ئەو کەسایەتیانەی کە چیرۆکی خۆشیان ناگێڕنەوە و لەزاری ئەوانی دیکەوە دەیانناسین، کەسایەتی ڕوون و دیارن، ڕەهەندەکانیان وێنا دەکرێت و لە زەینماندا جێگای خۆیان دەگرن..
بەکر ئاغا یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە چیرۆکی خۆی ناگێڕێتەوە لێ لە گێڕانەوەکانی کەنعان کایەوە دەیناسین و وێنەیەکی ڕوونی وی دێتە زەینمان، ئاغا وێنای چینێکی دەسەڵاتدار و بۆرژوای تورکیا دەکات، لە ڕووی دەروونییەوە کەسێکی تێکشکاوە، زۆردار و دڵرەق، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێگەیەکی بەرزی هەیە لەنێو دەوربەرەکەیدا، بێجگە لە خێزانەکەی کە مامەڵەیەکی تەندروستیان لەگەڵدا ناکات، لە ڕووی جەستەییەوە کەسێکی ئاساییە، بەڵام وەک ئەوەی دەمیرتاش وێنای کردووە نەزۆک، خەوشێک لەلایەنە نێرینەکەیدا هەیە کە ئەمەش وای کردووە هەست بە کەموکوڕی بکات و بە ڕامبەر سینەم خانم زاڵم بێت.
سینەم خانم، کەسایەتییەکی ئارام و خۆڕاگری هەیە، لەنێو دەوروبەرەکەیدا خۆشەویستە، هەرچەندە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە خاوەنی خزم و کەس نییە و لە منداڵییەوە لای نەنکی بەخێو کراوە، لەرووی دەروونییەوە کەسێکە بڕوای بەخۆی و جوانییەکان هەیە، هێز بە کوڕەکەی دەبەخشێت، لەش و لارە ڕێک و جوانەکەی، چاوە بریسکەدارەکانی فەیزی دەخاتە سەر کەڵکەڵەی عەشق و خۆشەویستی، کە دواتریش فەیزی گۆنجا هەر بە تەنیا دەمێنێتەوە.
فەیزی گۆنجا، کوڕی موختاری گوند و سەرکاری بەکر ئاغا، کەسێکی چوست و چالاک عاشقێکی سەر شێت و باوکێکی بە ئەمەک، کەمتر دەدوێت و زیاتر پاکردنەوەی پاشەڵی کارە هەڵەکانی کورەکەی لە ئەستۆ دەگرێت، کوڕێک کە لەجێگای ئاغاکەی لە ڕەحمی ئاغا ژندا چاندی.
کەنعان کایە، کەسایەتییەکی ئاڵۆز، لە دوایی مردنی دایکییەوە کەسێتییەکی شێواوی دەبێت، دەوڵەمەندێکی سادە، نووسەرێکی بێ ناونیشان، دەروونێکی نائارامی هەیە، دوای لەدەستدانی مەرجان خۆی لە ژوورەوە بەند دەکات، ئەو بکوژی بەکر ئاغایە لە تۆڵەی دایکی، منداڵێک بە پەیوەندی خۆشەویستی دایکی و سەرکارەکەیان دەزانێت، ئەگەر چی ئاغا هەموو سەروەت و سامانەکەی بۆ ئەو جێدەهێڵێت، لێ ئەم دەزانێت ئەو باوکی ڕاستەقینەی نییە، پاشتر دەست وەردەداتە ژیانی جانەری کوڕی دەیەوێت چارەنووسی دیاری بکات لێ سەرکەوتوو نابێت، کەسێتییەک خۆ بە گەورەزان، زیرەک کە دەتوانێت لە ساتێکدا ڕۆڵی چەند کەسێک بگێڕێت، لە ڕووی دەروونییەوە شکاو بەشێوەیەک دواتر جەستەی خۆشی تێکدەشکينێت..
کەسایەتییەکان لە ڕۆمانی ئەفسوون هەڵگری خاسیەت و ئاکار و خورەوشتی تایبەتن دەمیرتاش وەستایانە کاری چنینی کەسایەتییەکانی دەکات و هەر ئەوە ئاکار و خوڕەوشتەیانە دەیانگەیەنێتە هەڵدێران و پاشانیش چارەسەر.
ئاڵۆزی گێڕانەوە لە ئەفسووندا خوێنەر ناچار دەکات بە تەواوی هەستەکانییەوە لەگەڵ وشەو ڕستەکاندا بژی، هەر یەک لە کەسایەتییەکان چیرۆکی خۆیان و کەسانی دیکەش دەگێڕنەوە، هەر یەکەیان بە جۆرێک خوێنەر بەلاڕێدا دەبەن، بەڵام دواجار هەموو ڕووداوەکان دەگەڕێتەوە سەر شاڕێگا و لەوێ بەیەکدییەوە گرێ دەدرێنەوە، ئەم کردەی گرێ دانەوەیە ئاسان نییە، دەبێت باش لە دیمەنەکان گەیشتبی بۆ ئەوەی دواتر هەڵە نەکەیت لە گرێ دانەوەیان، بۆ وێنە فەیزی بەشێوەیەک کوشتنی ئاغا دەگێڕێتەوە، کەنعانیش بە شێوەیەکی تر. جانەر سەردانی ئەو شوێنانە دەکات ئەو خواردنانە دەخوات ئەو فیلمانە تەماشا دەکات کە ئەفسوون تێیدا ژیاوە، ئەفسوونیش پێچەوانەکەی دەکات ژیانی جانەر دەژی، کیبار منداڵی نابێت و مێردەکەی دەری دەکات، کەچی دواجار منداڵی هاوڕێکەی بەخێو دەکات، مەرجان لە ناخەوە نادرەوشێتەوە، لێ هەموو شت ڕەنگاوڕەنگ دەکات، خزمەتکارەکان جڵەوی ڕووداوەکان لەدەست دەگرن ئەوان حەکایەتخوانی چیرۆکەکەمان نین، لێ کاریگەری تەواویان لە بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکان هەیە، ئێسما وەک خزمەتکارێک هەڵگری نهێنییەکانی سینەم خانمە، دواتر هەڵگری منداڵەکەی کەنعانە، پورە دەردۆ هەڵگری نهێنییەکان و ڕووداوەکانی ئەم کۆشک و تەلارەیە، لەسەردەمی سینەم خانمەوە تا دەگات بە جانەر و دواتریش ئاشکرابوونی ڕاستییەکان.
ئاڵۆزییەکان لێرە کۆتاییان نایەت، ڕووداوەکان خۆشیان تەماوی و ئاڵۆزن، کەنعان کایە هەڵگری چەندان کەسایەتییە، فەیزی گۆنجا بە هەمان شێوە لەسەر ناسنامە باوکە لە ڕاستیدا باپیرە و کەچی شۆفێر و دەستەڕاستی کەنعانە، کیبار دایکە لێ ئەو هاوڕێیەکی بە ئەمەک و بەخێوکەرێکی باش بووە، شوێنەکان ئاڵۆزن وڵاتانی دەرەوە و شار و گەرەکە چەپەکانن، لە باڵەخانەکانەوە بیگرە تا ژێرزەمینەکان ڕووداوی تێدا ڕوو دەدەن، فرۆکە و فرۆکەخانە، کەنار دەریا، کافتریا و نێو جەنجاڵییەکانیش بۆ بیرکردنەوە دەشێن و ڕووداوی تێدا هەن، گێڕانەوە تراژکۆمیدییەکانیش دەستیان هەیە لە ئاڵۆزکردنی گێڕانەوەکاندا.
رۆمانی ئەفسوون وابەستەی گرێی کەسایەتییەکە، گرێی کەنعان کایە. جارێک بە ناوی دلاوەر دوندار و جارێکی دیکە لە ژێر ناوی شەوکەت، ئەمە جگە لەو گرێیانەی کە هەن لەژێر ناوی کەنعان خۆیدا، کلیلی کردنەوەی ئاوەڵاکردنی دەرگاکانی ئەفسوون جانەرە، ئەفسوونیش دەرگاوانی بەشێکی ترە لە ژیانی کایا لێ ئەویش لە ڕیگای جانەرەوە دەتوانێت دەرگاکان واڵا بکات.
هەر یەک لە جانەر و کایاش گرێیەک لە ناخیاندا هەیە گرێی خۆش ویستنی دایکیان، جانەر کاتێک ڕاستییەکانیشی بۆ دەردەکەوێت کیبار هەر بە دایکی دەزانێت، کایا دوای ئەوەی تەرمی لە خوێندا سوور بووی دایکی دەبینێت، پاش ئەوەی جەستەی سارد و سڕی لە ئامێز دەنێت، ئەمە دەبێتە ڕووخانێکی گەورەی ژیانی و بەرگە ناگرێت تۆڵەی نەکاتەوە، کاتێک باوکی دەکوژێت وەک ئەوەی ئاوێکی کردبێت بەم ئاگرەدا پشکۆی دڵی دادەمرکێتەوە، پێدەچێت کەنعان هەر لەسەرەتاوە زانیبێتی کە ئاغا باوکی نییە، بەڵێ بێگومان زانیویەتی چونکە فەیزی وەک باوکێک خۆش ویستووە، یارمەتییەکانی قبوڵ بووە.
ئێسما و گوڵەکێویلە زەردەکان، یارمەتییەکانی بۆ کایا و خاوێن کردنەوەی جێ پەنجەی تاوان، هەڵگری گرێی و نهێنییەکانی سینەم خانم لە کێلگەکە، دواتر گرێی خۆشەویستی کایا لە ناخیدا چەکەرە دەکات، مردنی بەسەر منداڵێکەوە گرێکان ئەستوور تر دەکات، لێ دواجار دەبێت ئەم گرێیانە بکرێنەوە.
ئەو گەمەیەی کایە درووستی دەکات و پلانی بۆ دادەرێژێت بە ئارەزووی ئەو بەرەو پێش ناچێت، گرێکان وردە وردە لێک دەترازێن، گومان ناخ دەتەنێت، گەڕان بە دوای ڕاستییەکاندا هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە، ئەو ڕۆمانەی کە دلاوەر دەیویست بینووسێت جانەر و ئەفسوون دوای کردنەوەی گرێکان تەواوی دەکەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسەتڤان و ڕۆماننووس بەندکراوی سیاسی، بێگومان نووسینەکانی بەدەر نابێت لە هەڵگری پەیامی سیاسی و ئەو مێژووش بەسەر دەکاتەوە، ڕووداوە سیاسییە مێژوویەکانمان بەبیر دێنێتەوە و بۆ نووسینی ڕۆمانەکەشی سوودیان لێ وەردەگرێت تەنانەت بەرخودان و سەرهەڵدانە مێژووییەکان دەبنە بەشێکی گەورەی گێڕانەوەکانی و هەروەک چۆن دەبنە ناونیشانێک بۆ شوێنی کار و ناسینی کەسایەتییەکان.
سیاسەت و مێژوو دوانەیەکی لەیەک دانەبڕاون لای دەمیرتاش ئەو هەر ڕابردووی دوورمان بەسەر ناکاتەوە تەنانەت ڕووداوە مێژووییە هەنووکەییەکانیش دەخاتە ژێر مایکرۆسکۆبی قەڵەمەکەی و جارێکی دیکە مێژووی نزیکی جیهانمان وەبیردێنێتەوە، دەمیرتاش تەنها لە تورکیا و بازنەی ڕووداوەکانی ئەوێ نامێنێتەوە بەڵکو دەچێتە بەیرووت و مێژووی ئەوێشمان بۆ وێنە دەکات، لەم ڕێگایەوە باسێک لە ئاین و ئاینزاکان دەکات، باسی مرۆڤ و بیروباوەڕەکانیان ڕەتکردنەوە و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکدی، باس لە نێودەوڵەتی نەبوونی زمانی تورکی دەکات.
دەمیرتاش هەمیشە هەوڵ دەدات ڕاستییەکانی نێو سیاسەت بە خوێنەرانی ئاشنا بکات، ئەو سڵ لەوە ناکاتەوە کێ دژی دەوەستێت تەنانەت پیاوان و ڕێبەرانی ئایینیش دەکەونە نێو بازنەی هەڵدانەوەی حەقیقەت ''سەرۆک و ڕێبەرانی ئایینیان خەمی ئاشتەوایی و یەکسانیان نییە جانەر.'' بگرە سەرانی هەموو زلهێزەکانی دنیاش بە شەرانگێزی تۆمەتبار دەکات ''هەموو هێزە فانەتیکەکان دەستیان نایە دەستی یەکتری و نەک تەنیا ئاشتی، بگرە ئەگەری ئاشتەوایی و هیوای ئاشتەواییشیان لە ڕەگەوە هەڵکێشا''.
دەمیرتاش بێ پەردە لەسەر پرسە مرۆییەکان قسە دەکات، باس لە یەکسانی و نەبوونی یەکسانی دەکات لەنێو کۆمەڵگادا، باسی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵێک و چەسپاندنی ئەو بەرژەوەوندی ناسنامەو زمانە دەکات بەسەر کۆمەڵ و هۆز و میللەتێکی تردا ''قەبوڵکردنی ئایین و ناسنامە و بەرژەوەندی کەسانێکی تر بە جۆرێک کە یەکسان بێت لەگەڵ بەرژەوەندی خۆی زۆر کەس ناڕەحەت و تووڕە دەکات. مرۆڤەکان لە ناخیانەوە، یانی چی بڕوا و ناسنامەی من لەگەڵ ئەوانی تر یەکسانە؟''
جارێکی دیکە دەمیرتاش باس لە کۆمەڵکوژی دەکات و وەک وەبیرهێنانەوەیەک بۆ مێژووی ڕەشی تورکیا بیر هێنانەوەی زوڵم و ستەم باس لە ڕێگای ناسینی مێژووی یەکێک لە کەسایەتییەکانەوە مەرجان لاپەرەکانی مێژووی میللەتێک هەڵدەداتەوە ''خێزانەکەشم منداڵی پاشماوەی یەکێک لەو ماڵباتانە بوون کە دوای کۆمەڵکوژییەکەی 1938ی دێرسیم بە هەموو لایەکدا بڵاوبوونەوە''.
هەر بەو شێوەیە باس لە مێژووی نزیکتری تورکیا و ئاوارە بوون و ڕاونانی چالاکانی سیاسی و سیاسەتڤانان دەخاتە بەر باس کاتێک مەرجان باس لە تەمەنی منداڵی خۆی دەکات و باس لە ئاوارە بوونی دایک و باوکی دەکات ''لە دوای کودەتاکەی 12ی ئەیلوول (ی 1980) ئەوان ڕۆیشتن و لە پاریس بوونە پەناگیری سیاسی''، ڕۆمانەکە تژییە لە سیاسەت و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژوو، باس لە بەرخودانی گەزی دەکات، سەرهەڵدانەکان ئاوێتەی عەشق دەکات و ڕووداوەکانمان بۆ دەنووسێتەوە، دواجار دەمیرتاش نووسەرێکی سیاسەتڤانە و ناتوانێت دەستبەرداری مێژووی ڕەشی خۆی ببێت و ناکرێت تیشک نەخاتە سەر تاریکییەکانی ئەو دەسەڵاتەی زیندانی کردووە.
دەمیرتاش ژن دەکاتە چەقی گێڕانەوەی ڕۆمانەکەی، بێجگە لە ناوەڕۆک تەنانەت ناونیشانی ڕۆمانەکەش بە ناوی ژنێکەوەیە (ئەفسوون) ئایا دەمیرتاش نووسەرێکە داکۆکی لە مافی ژن دەکات؟ ڕۆمان و چیرۆکەکانی هەڵگری ناوی ژنێکن هەر لە سەحەر و لەیلان و ئەفسوونیش..
ژن و ژنکوژی دوو بابەتی گرنگن لە نووسینەکانی دەمیرتاشدا، ڕووداوەکان لەسەر شانەکانی ژن بەرەو پێش دەچن سینەم خانم بەرگەی ئازار و نارەحەتییەکان، لێدان و سوکایەتی دەگرێت لە پێناو مانەوەی لە ژیان و جوانکردنی ژیانی کوڕەکەی، کیبار دەبێتە قوربانی دەستی پیاوێک لەبەر ئەوەی منداڵی نابێت، پێشتریش قوربانی دەستی باوکێکی توڕەیە لەسەر هیچ دەسرەوێنێتە بنا گوێیان، کیبار لەسەر پێیەکانی خۆی دەوەستێت و کار دەکات و منداڵێک کە هی خۆی نییە و لەمنداڵدانی وی دروست نەبووە بەخێو دەکات، بەرەنگاری دەکرێت و دەبێتە قوربانی کۆمەڵگایەکی پیاو سالاری لێ ئەو دەستبەردار نابێت و بەردەوامە لە ژیان، ئەو دەبێتە هێزێک دەیەوێت بەرەنگاری پیاو سالاری ئەم جیهانە زاڵمەی ئەوان ببێتەوە ''لە دنیای ئەم بەهێز و زاڵمانەدا ژنێکی دیکە کوژرابا، کێ باکی پێ بوو. لە ئێسما دەقەوما. مەگەر هەموو ڕۆژێک دەیانی وەک ئێسما نەدەکوژران؟'' بەڵام ئەو ژیرانە خۆی دەخاتە ژێر قەبوڵکردنی بارودۆخ و بە وەرگرتنی جانەر خۆی دەرباز دەکات.
مەرجان وەک ژنێک جارێک قوربانی دەستی درۆکانی کەنعان کایە و جارێکی تر کە مێردەکەی دەکوژرێت، ئەو تاریکی ناخی دەتەنێت لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی ئەوە دەدات تروسکاییەک بخاتە نێو ژیانی ئەو کیژۆڵەیەی لە مێردەکەی بۆی بەجێماوە، ئەو دەیەوێت ژیان ڕەنگاو ڕەنگ بکات، هەر کونجێک بەردێک ببینێت بۆیەی دەکات، ژنێک دەیەوێ جوانی ببەخشێتەوە.
ئێسما دوای ئەوەی جێ پەنجەی تاوانەکانی کایا دەسڕێتەوە و لەگەڵیدا بەرەو ئەستەنبوڵ دەکەوێتە ڕێ، هەوای عەشقێکی بکوژ لە کەللەی دەدات، عەشقی ئاغاکەی، منداڵی ئەو لە ماڵزارۆکی خۆیدا هەڵدەگرێت، لێ جیهانی پیاوان جیهانێکی تاریکە و بۆ ئەم عەشقە کونجێکی نییە، سەرەنجام بە بەند کردن لەو زیندانەی ڕۆژانێک دایکی عەشقەکەی تیا بەند کراوە بەند دەکرێت و بە مەرگی خۆی کۆتایی دێت. زیندانێک دواتر دەبێتە مەنزڵگای دوارۆژەکانی کایا و فەیزی دەبێتە شوێنێک بۆ ئاشکرا بوونی حەقیقەتەکان.
ئەدەبیاتی زیندان ئەدەبیاتێکی تایبەتە و زۆربەی ئەو بیرمەند و نووسەرانەی بەرەو مەنفا دوور دەخرێنەوە ئەو زیندانەیان دەبێتە هۆی هەوێن بوونی نووسین و داهێنان، نمونەمان زۆرن لەو نووسەرانەی لە زیندان بەرهەمی ناوازەیان بەهەم هێناوە، ڕۆماننووس و شانۆنووسی ئیسپانی میگێل دی سەرڤانتس کە ڕۆمانی (دۆن کیشۆت)ی لە مەنفا نووسیوە، نەوال سەعداوی نووسەری عەرەب زیندان چەند وتارێک لە هزریدا درووست دەکات و پاشتر دەبێتە کتێبێک بە ناونیشانی (ئەزموونم لە زیندانی ژنان)، ئاگاتا کریستی لە زیندانەوە ڕۆمانی (پیاوێک بێ دەموچاو) دەنووسێت.
دەمیرتاش ئەگەر زیندانی نەکرایە دەیپرژایە سەر نووسینی ئەو چیرۆک و ڕۆمانانەی کە نووسیونی؟ بێگومان وەڵامدانەوەی ئەمە تەنها لەلای خۆی دەست دەکەوێت.
بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سایکۆلۆژی و دەروونی دەمیرتاش کە لە زیندانەوە ئەفسوونی پێ ئاشنا کردین، پێدەچێت کونجە تاریکەکانی زیندان کاریگەری لەسەر نووسەر هەبێت، زیندان یەکێکە لەو بنچینانەی ڕۆمانەکە لەسەری بنیاتنراوە، سینەم خان دەخرێتە زیندانەکەی ماڵەوە، ئێسما لەهەمان شوێندا بەند دەکرێت، جانەر چەند جارێک زیندان دەکرێت، کایا بۆ ماوەیەک خۆی لە ماڵەوە قایم دەکات و زیندانێک بە چواردەوری خۆیدا دەکێشێت.
لەگەڵ ئەوەی زیندان ڕێگرە لەبەردەم نووسەرەکەمان کە بەچاوی خۆی سەردانی شوێنەکان بکات کە ڕووداوەکانی تێدا ڕوو دەدەن، لێ ئەمە دەبێتە بیرۆکەیەک بۆ نووسینی ڕۆمانەکەی، جانەر لە جێگای دلاوەر دووندار شوێنەکان بەسەر دەکاتەوە و چێژ وەردەگرێت پاشتر بۆ دونداری دەگێڕێتەوە تا ڕۆمانەکەی لەسەر بنیاد بنێت، بە هەمان شێوە لەسەر نووسەرەکەی خۆشمان ئەوە ڕاستە منداڵەکانی بۆی دۆکیومێنت دەکەن و ئەم بۆمان دەگێڕیتەوە و بەهەر زەحمەتییەک بێ چاپی دەکات و دەیخوێنینەوە.
[1]
ئەم بابەتە 1,094 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زەمەن پریس - 06-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-04-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,094 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,530
پەرتووک PDF 19,256
فایلی پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!