پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,508
وێنە 106,555
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,082
ڤیدیۆ 1,385
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
چیرۆکی جینۆسایدکردن و بەکەنییزەکردنی کچانی ئێزدی لە دەمی کچێکی ڕزگاربووەوه
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکی جینۆسایدکردن و بەکەنییزەکردنی کچانی ئێزدی لە دەمی کچێکی ڕزگاربووەوه

چیرۆکی جینۆسایدکردن و بەکەنییزەکردنی کچانی ئێزدی لە دەمی کچێکی ڕزگاربووەوه
چیرۆکی جینۆسایدکردن و بەکەنییزەکردنی کچانی ئێزدی لە دەمی کچێکی ڕزگاربووەوه
#هیوا ناسیح#

$کورتەیەکی مێژوویی$
هەموو دەزانین کە داعش ڕۆژی 3ی ئابی 2014 پەلاماری شارۆچکەی شەنگال و گوندەوارەکانی دەوروبەری دا و داگیریکرد. وەک هەندێک سەرچاوە دە ڵێن لە ماوەی دوو ڕۆژدا 1293 کەسیان به کۆمەڵکوشت هاوکات نزیکەی شەش هەزار و پێنجسەد ژن و پیاو و مناڵیشیان ڕفاند. بۆ ئەمانەش پشتیان بە هەندێک لە دەقەکانی قورعان، فەرموودەکانی پەیامبەر، فەتوای هێندێ لە پێشەوایانی ئیسلام دەبەست. دیار ە داعش زۆر تاوانی گەورەیان ئەنجامدا که دە چنە ئاستی تاوانی نێودەوڵەتییەوە، یەک له و تاوانانەش بەکەنیزەکردن یان بەکۆیلەکردنە، کە ئەوان وەک نوێکردنەوەی نەریتێکی ڕەسەنی ئیسلامی شانازییان پێوە دەکرد. بە سەبایا بردنی و کردنیە کەنیزەک و بەسەر میر و چەکدارانیدا بەخشینەوە یان لە بازاڕی کۆیلەفرۆشیدا فرۆشتن. لە مێژوودا ئەوان چەندینجار ڕووبەروی کۆمەڵکوژی (فەرمان) مەرگ بوونەتەوە، سەرەتا لەلایەن هێزە داگیرکەرە عەرەبەکان و پاشانیش تورکەکان، بەداخەوە زۆرجار خێڵە کوردییە موسڵمانەکان، ڕۆڵی ئێجگار نێگەتیفیان بینیووە وبەشداربوون لە کۆمەڵکوژی ئێزیدیکان.
هەندێک سەرچاوە زۆر بەجوانی باسی لە مێژووی پڕ کارەساتی ئێزدییەکانی کردووەو بە بەڵگەوە مێژووی تراژیدی ئەوان و فەرمانی کۆمەڵکوژیان دەگێرێتەوە. لەمبارەیەوە دەڵێن : یەکەم فەرمانی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 17ی کۆچی، لە کات و سەردەمی خەلیفەی موسڵمانان “عومەری کوڕی خەتاب”دا ئەنجامدراوە. دەوڵەتی ئیسلامیی داعش لە یەکەم ژمارەی گۆڤاری (دابق) کە بە زمانی ئینگلیزی لە هاوینی 2014 و ماوەیەک پاش گرتنی شەنگال و ناوچە کوردستانیەکانی تر دەریکرد، لە وتارێکدا بە ناونیشانی: زیندووکردنەوەی کۆیلایەتی بەر لە هاتنی قیامەت (احیا ئ العبودیە قبل اوان الساعە) بە بەشانازیەوە باس بەکۆیلەکردنی کچانی ئێزدی و دابەشکردنیان بەگوێرەی ئەحکامی شەریعەت وەک دەسکەوتی جەنگ بەسەر چەکدارانیدا دەکات، ئەوەیش بە “یەکەمین کردەی بەرفراوانی بەکۆیلەکردنی خێزانە موشریکەکان لە کاتی وەستانی کارکردن به و حوکمەوە” لەقەڵەم دەدا. زۆر زانا و بیرمەندیی ئیسلامی تر هەمان ئەم بۆچوونەیان دەربڕیوە، کە پێی وایە کۆیلایەتی لە ئیسلامدا حەرام نەکراوە، بگرە ڕێگەپێدراوە و ئەمیر بۆی هەیە دیلەکانی جەنگ بگاتە کۆیلە، کە له و بارەدا ئافرەتەکانیان وەک جاریە بەسەر (موجاهیدان)دا دابەش دەکرێن و هەر عەقد و نیکاحێکی پێشوویان بەتاڵ دەبێتەوە.

$کتێبێکی دۆکیۆمێنتی$
هیچ چیرۆکێکی کاریگەری نوسەرێک یان سیناریۆیەکی خەیاڵکردی فیلمێک، هەرچەندە مەزن و سەرنجڕاکێشیش بێت ناگات بە بەسەرهاتی ڕاستینەی کەسێک کە خۆی له مەرگەسات و تاڵی و سوێری و چیرۆکی ڕزگاربوون و هەڵاتندا بەشدار بووبێت و بەسەری هاتبێت، نمونەش بەسەرهاتی ڕزگاربووانی گەورەتاوانی ئەنفالەکان و کوشتاری بەکۆمەڵی ئێزدییەکانە.فەریده خەڵەف ناوی ڕاستینە ی کچە کوردێکی گەنجی ئێزدییە، لە گوندی کۆچۆی ناوچەی شەنگال کە زۆرترین ڕەشەکوژیی تێدا ئەنجامدرا، یەکێکە لە ڕزگاربووانی دەستی داعش و بەچاوی خۆی ئه و مەرگەساتانە ی بینیوە، بەکەنیزە کراوە، وەک کۆیلەی سێکس مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، کەسوکاری بەدەستی دڕندەکانی داعش شەهیدکراون، بە هەرجۆرێک بووە لەگەڵ هەندێک کچی تردا و بە ڕێگەیەکی مەترسیدار و سە ڕکێشیکردن هەڵاتوە و ئیستا لە ئەڵمانیا دەژی، سەربوردەی دڵتەزێن و سەرنجڕاکێشی خۆی کردۆتە کتێبێک، کە بە هاوکاریی خانمە ڕۆژنامەنوسی ئەڵمانی کە نوسەر و پرۆڤیسۆری بواری ڕۆژنامەگەرییە (Andrea C. Hoffmann) بە ناوی چیرۆکی فەریدە، ئه و کچەی بەسەر داعشدا سەرکەوت (Farida Khalaf, Das Mädchen, das den IS besiegte) ساڵی 2016 و بە زمانی ئەڵمانی و قەبارەی 253 لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە. چیرۆکێکی زۆر کاریگەر، هەستهەژێن، تاسێنەرە، دەکرێت چەندان بابەتی ڕۆمان و فیلمی لێ هەڵبهێنجێنرێت. بە خوێندنەوەی و تەواوکردنی لێت نابێتەوە، بەڵکو ڕووداوەکانی نێوی بە ماوەیەکی درێژ و ڕۆژانە لە خەیاڵدان و نەستتدا دێن و دەچن و لەگەڵت دەژین. دڕندەیی بێوێنە و بێسنوری داعش و هەڵخەڵەتاندن و فڕوفێڵی پیاوان ئاینی و بەکۆیلەکردنی مرۆڤ لە م سەدەی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتووەدا دەبینین.

$شارەدێی کۆچۆ$
کات مانگی تەموزی ساڵی 2014 یە شارەدێی کۆچۆ کە گوندێکی جوانە، دەکەوێتە باکوری قەزای شەنگال بەدووری 23 کم سەر بە شارۆچکەی قەیرەوان “بلیج”ە. هەروەک دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ بەدووری 120 کم، نزیکەی 1700 کەس دانیشتوانی بووە، زۆرینەی خەڵکەکەی خاوەنی ئاینی ئێزیدین، کەمینەیەکیش کورد و عەرەبی سونە بوونە. خەڵکەکە مەشخوڵی کاری ڕۆژانە و ئاسایی خۆیانن، زۆربەیان بە ڕەزداری و کشتوکاڵ داهاتی ژیانیان دابین دە کەن، باوکی فەریدە پاسەوانی سنورە، چوار کوڕ و کچێکی هەیە کە فەریدەیە، ئەم خوێندکاری پێنجەمی ئامادەیی بووە لە گوندی خۆیان و بەتایبەت لە وانەی بیرکارییدا زۆر زیرەک و بەهرەمەندە، ئاواتی ئەوەیە ببێتە مامۆستای بیرکاری له داهاتوودا، ئەم کە نەخۆشی پەرکەم (فێ)ی لەگەڵدایە، لەگەڵ چەند کچێکی هاوڕێ و هاوپۆلیدا سەرقاڵی کۆششکردن و خۆ ئامادەکردنن بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو کە دەچنە پۆلی شەشەمی ئامادەیی. باخی میوەی وەک هەنجیر، هەنار، قەیسی، تو و سەوزەکانیان هەیە، ژیانێکی ساکار و خاکیانە دەژین. براکانی یەکێکیان لەم گەورەترە، ئەوانی تر مناڵترن لەم. دایکێکی میهرەبان و دڵسۆزیان هەیە.
فەریدە دەڵێت باپیرم وای دەیگێڕایەوە (مێژووی ئێمەی ئێزدی مێژووی ئازار و چەوساندنەوە و ڕەشەکوژییە بەسەرماندا، هەموویان سەکوتیان کردوین، کوردە مسوڵمانەکان، شاکانی ئێران و سوڵتانەکانی عوسمانیش، بە جۆرێک تا ئێستا 72 جار کۆمەڵکوژ کراوین، جارەهای لەژمارە نەهاتوو کچ و ژنەکانیان ڕفاندوین و بە کەنیزەک کراون، لەسەر ماڵوحاڵی خۆمان دەریانکردوین و تاڵان کراوین، یان بە هێزی شمشێر ناچارکراوین، ئاینی خۆمان بگۆڕین، پێمان دەڵێن شەیتانپەرستەکان…هتد).

$بۆ ڕێز لە شەیتان و خۆر دەگرن و پیرۆزە لایان؟$
سەبارەت بە بیروباوەڕیان لە زمانی باپیرییەوه دەیگێڕێتەوە: خودا ویستی مەلائیکەکانی خۆی تاقیبکاتەوە، بزانێت کامیان بە ڕاستی ئەویان خۆش دەوێت و بۆ هیچ بونەوەرێکی تر جگە لە زاتی خۆی کڕنوش نابە ن، بۆیە کاتێک ئادەمی دروستکرد، داوای لێکردن کە کڕنوشی بۆ ببەن، لە نێویاندا تەنها مەلەک تاوس ئامادە نەبوو کڕنوشی بۆ ببات، چونکە ئه و گوتی کڕنوشبردن تەنها بۆ خودایە، واتە ئەم لە تاقیکردنەوەکە دەرچوو لە نێو هەموویاندا. هەر بۆیە خودا زۆر خۆشحاڵ بوو پێی). ئەمانیش لە و هەڵوێستەوە زۆر ڕێزی لێدەگرن. بەڵام تەنها خودا دەپەرستن. خۆریش کە هەموو ڕۆژیک ڕووی تێدەکەن لە کاتی نزاکانیاندا، لای ئەمان نیشانەی ڕۆشنایی ژیان، پیرۆزی، سە ڕچاوەی ژیانە، بۆیە هێمای پیرۆزییە لایان نەک بیپەرستن.

$بەجێهێشتنی ئێزدییەکان بۆ چارەنوسی ڕەش$
له کۆتایی تەموزدا داعش بەشێوەیەکی خێرا و نائاسایی دەستدەگرن بە سەر ناوچەجیاجاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و موسڵ و دەوروبەری، وەک دەردەکەوێت جیهادییەکان لە سعودییە، قەتەر و تورکیاوە کۆمەک و چەک وەردەگرن، تا سوننە بەهێز بکەن. کە کۆنترۆڵی هەر شوێنێک دەکەن سەرجەم کەمه ئاینییەکانی وەک دییان، ئێزدی و تەنانەت شیعەکانیش کوشتوبڕ دە کەن، ترس و سامێکی زۆر دەخەنە دڵی ناوچەکەوە، دڕندەیی و بێبەزەیی ئەوان دەنگ دەداتەوە. لە 1ی ئابی 2014 دا هێزە شومەکەی داعش پەلاماری سەربازگەیەکی نزیک زومار دەدەن و کۆنترۆڵی دەکەن. ئیتر هەنگاو بە هەنگاو لە ناوچەکەی ئەمان و دەشتی موسڵ نزیکتر دەبنەوە. هەرچەندە هێزی پێشمەرگە که بارەگایەکیان لە شارەدێکەی ئەمان هەیە و هەندێک سەربازگەی سوپای عێراقیش لەناوچەکە هەن، کە ئەمان بە پشتوپەنای خۆیانیان دەزانن. بەڵام له و ڕۆژانە دا دەبینن که هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکەی پێشمەرگەش که سەربە پارتی دەبن پێش گەیشتنی داعش پاشەکشە دەکەن و وەک باوکی دەڵێت، پێشمەرگە ئێمەیان بۆ داعش بەجێ هێشت و بەگورگان خواردویان داین! بەمە زۆر پەست و ناڕەحەت دەبن و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر گوندەکانی ئەمان و دەوربەر دەگرێتەوە. ناچار تەنها ڕێگە بڕیار دەدەن خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن، ئەمان کە سێ تفەنگیان هەبوو ە بە نۆرە دەچنە سەربان و پاسەوانی دەکەن، ئەم پێشتر باوکی فێری چەک بەکارهێنانی کردوە.

$کارەسات$
داعش وردە وردە نزیک دەبێتەوە هێرشی بەربەریانەی ئەوان بەرفراوان دەبێت بێ هیچ بەرگریەکی دیاری سوپای عێراق و پێشمەرگە. مرۆڤ گریانی دێت. ناوچەکە شڵەژاوە، هەرکەس هەوڵ دەدات سەری خۆی ڕزگار بکات. پورێکی فەریدە کە لە گوندێکی ترەوه هەڵاتوە دێت بۆ لایان، بەگریانەوە باسی ڕووداوەکانی موسڵ و دەوروبەریی و تاڵان و بڕۆ و کوشت و بڕی مەسیحییەکانی ئەوێیان بۆ دەکات، دەڵێت دەست لە پیاو و ژن و مناڵیش ناپارێزن و دەبێت خۆتان ڕزگار بکەن. هەندێک کە ئۆتۆمبیلیان هەیە هەڵدێن و ڕوو له چیای شەنگال دەکەن، هە یانە سەرگەردان و لامسەلایی مل دەنێن، زۆربەش بڕیار دەد ەن بمێننەوە، یان ڕاستر بڵێین، هیچ چارەیەکی باشتر شک نابەن، چونکە لایان وایە کە شاخی شەنگال بەم چلەی هاوینە کە زۆر بێ پەنا و بێ درەخت و گەرم و ڕووتەنە، لە برسێتی و تێنوێتیدا دەخنکێن. دۆخێکی وەک ئەنفالەکان دێتە ئاراوە. کەس ناپەرژێتە سەر کەس.
سەلام ناوێک کە عەرەبێکی سوننەیە و کوێخای گوندەکەیانە، دێتە ناویانەوە و دە ڵێت: پێویست بە ترس و هەڵاتن ناکات، من لەگەڵ داعشەکاندا دانیشتووم و ئەوان دە ڵێن هیچتان لێ ناکەن و پارێزراو دەبن. کاتێک دەپرسن: ئایا گرەنتی هەیە، دەڵێت: من بە ڵێنم لێ وەرگرتون، هیچ لە کۆچۆ نەکەن. هەندێک باوەڕی پێ ناکەن، بەڵام زۆرینە سارد دەبنەوە لە هەڵاتن هەرچەندە گومانیان هەیە. دوای چەند ڕۆژێکی تر جارێکی تر سەلام کۆیان دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە ڕێکەوتنمان لەگەلیاندا کردوە، کە ئاشتی بکەن و پارێزراو بین، به و مەرجەی دەبێت، هەموو چەکەکانی لامانە ڕادەستی ئەوان بکە ین! بەم فڕوفێڵە هەموو ناچار دەبن چە کەکانیان ڕادەست بکەن تا گیان و ماڵیان پارێزراو بێت. سەیر ئەوەیە سەلام خۆی و چەند کەسێک بە ئۆتۆمبیلێکەوە دەسوڕێتەوە و چەکەکان کۆ دەکاتەوە! باوکی فەریدەش بە ناچاریی هەر سێ کڵاشینکۆفەکە ڕادەست دەکات، هەرچەند دایکی گومان دەبات و دەڵێت، ئێ خۆ هیچ گرەنتییەک نییە!
هێڕشەکان نزیک دەبنەوە، له و ڕۆژانەدا داعش دەست بەسەر شاری مەخموریشدا دەگرێت، کە نزیکی هەولێرە. ئیتر ئەمان ئەوەندەی تر نائومێد دەبن، چونکه هیوایەکیان هەبوو پێشمەرگە داکۆکیان لێ بکات. دوای چەند ڕۆژێکی تر چەکدارەکانی داعش بە چەکوچۆڵەوە بە چەند پیکابێک ڕوو دەکەنە گوندەکە، سەیر ئەوەیە سەلامی کوێخاش بەرگی ڕەشی وەک ئەوانی پۆشیوە و لە دوای پیکابەوە لەگەڵیاندایە. ئیتر سەلام بە تۆنێکی تری دەنگ و وەک بانگخوازێکی داعشەکان و بە ئاشکرا و دەنگی بەرز هاوار د ەکات: هاتوین بۆ لاتان پێتان ڕابگەیەنین، کە بێن خواکەی ئێمە بپەرستن و ببنە ئیسلام، ئێوە شەیتانپەرستن و دەبێت واز بهێنن له ئاینی خۆتان، گەر دەتانەوێت گیانی خۆتان ڕزگار بکەن! ئێمە سێ ڕۆژتان دەدەینێ بیربکەنەوە و بڕیاری خۆتان بدەن، ئەگینا خۆتان بەرپرسن چیتان بەسەردێنین!
دواتر دەبیستنەوە، کە داعشەکان هەمان داوایان لە گوندی هاوسێی ئەمان بە ناوی حاتەمییە کردوە، بەڵام زۆربەی خەڵکە کەی ئەوێ دوای داوا و هەڕەشەکەی ئەوان هەڵاتون. ئیتر قسەوباس و نیگەرانییەکان دەگەنە ڕادەیەک تەنها باس ئەوەیە چی بکەن و چۆن بڕیار بدەن؟ باوکی ئەمان دەڵێت: ئێمە گەلێکین خوا بە ئێزدی دروستی کردوین، ئێمە خوای خۆمان دەپەرستین و ڕێز لە مەلەک تاوسی خۆمان دەنێین، مردن خۆشترە لەوەی ناپاکی لە ئاینی خۆمان بکەن، مناڵان گوێبگرن، ئاین لە هەموو شت بۆ ئێمە گرنگترە. بیرتان نەچێت ئاینی ئێمە فەرمانی پێکردوین، کە ڕەوشتمان باش بێت، ڕێز لە گەوران بگرین، ئێرەیی و کاری بەد واز لێبێنین، هەرگیز دوای تۆڵەکرنەوەش مەکەون.. فەریدە دە ڵێت، دوای ئامۆژگارییەکەی باوکم، هەموو ڕوومانکردە خۆر و دەستمان بەرزکردەوە و نزامان کرد. دواتر ئێمە ڕاوێژمان لەگەڵ یەککرد، تەواوی خەڵکی گوند بڕیارماندا، کە ئاینی بابوباپیری خۆمان نەگۆڕین.
دواتر بەرپرسێکی باڵای داعش دێت و دەڵێت: بڕیاری چیتان داوە؟
نوێنە ڕی خەڵکی گوند: دەتوانین داوایی بەزەیی و بوردن بکەین؟
بە ڕپرس: ئەوە خەلیفە بڕیار دەدات
نوێنەر: لە قورئاندا هاتوە کە (زۆرکردن له ئایندا نییە)
بە پرس: ئێمە خۆمان باشتر له ئاینەکەمان دەگەین زیاتر لە ئێوە.
چونکە خەڵکی گوندی حاتەمییە هەڵاتبوون لە سێڕۆژە کەدا، داعش بە دەیان ئۆتۆمبیلی زرێپۆش گەمارۆی کۆچۆ دە دات، تا هەڵنە یەن. بە جۆرێک کەس بواری دەرچوونی نابێت.
لەم ڕۆژانەدا هێزەکانی هاوپەیمانان دەست دەکەن بە بۆردومانی ئاسمانیی دژ بە هێزەکانی داعش، بەڵام تازە درەنگە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکەکەی ئەوێ. هەرچەندە فەریدە دە ڵێت: هێزەکانی پارتی کرێکاران هەوڵی بەهاناوەچوونی خەڵکی هەڵاتوویان دەدا. بەڵام دەتگوت، تەواوی جیهان 1700 کەسی خەڵکی کۆچۆ یان فەرامۆش کردوە!

$ڕوتاندنەوە و کۆمەڵکوژیی$
فەریدە دە ڵێت: دراماکە لە 15ی ئابی 2014دا ڕوویدا، کە هەرگیز ناتوانم فەرامۆشی بکەم. دیارە لە سەربان دەخەوتن، دەڵێت: بەیانی ئە و ڕۆژە خۆمان بۆ خواردنی بەیانی ئامادە دەکرد لەسەربان، نزای بەیانیشمان دەکرد. دیقەتم دا کە سیانزە ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی پیکابی پڕ لە چەکدارەوە بەره و گوند هاتن، تاسام و هاواری باوکم کرد: هاتن، هاتن، هاتن ئەوان تا بمانکوژن! دایکم دەستی براکەمی گرت و زۆر پەشۆکا. باوکم گوتی: بەڵێ داعشەکانن، هاتن سەروماڵمان ببەن، وەک بەسەر مەسیحییەکانی موسڵیاندا هێنان. ئیتر بانگەوازیان کرد که له سەعات دوانزەی نیوەڕۆ سەرجەم خەڵک له خوێندنگەی گوندەکە کۆببینەوە، هاوکات ڕایانگەیاند: هەرچییەکتان هەیە، لە پارە، زێڕ و زیو، مۆبایل و پاسپۆرت و کارتی بانک و بەڵگەنامەش بیهێنن! باوکم کە ئەمەی گوێ لێبوو گوتی: ئەها نەمگوت، ئەوان چەتەن، ڕێگرن، دزن، عەرەبەکانی ئەم دەوروبەرەش هاوکاریانن! پاشتر ڕوویکردە ئێمە و گوتی: گوێبگرن، وەک فێرم کردون، ئاین گرنگترین شتە لە ژیاندا. بیرتان نەچێت!
هەموو پارە و زێڕیان کۆکردەوە و چوون بۆ باڵەخانەی خوێندگە کە، کە لە دوو قات پێکهاتبوو. ئەوان مێزێکی گەورەیان دانابوو، دەبوو هەموو شتە گرانبەهاکانمان لەسەر دابنایە. پیاوانیان له ژێرەوە کۆکردەوە، ژنان و کچان و مناڵانیان ناردە قاتی سەرەوە. دوا دیمەنی باوکم کە بینیم بە خەمباری نیگایەکی کردم، دەستی له دەستی هەردوو براکەم دیلان و سەرحەددا بوو. ئه و نیگایەم بۆ هەمیشە لە یادە. داعشەکان زۆر و بە چە کە وە بوون، سەرەتا له خوارەوە، یەکەمجار به عەرەبی و دواتر بە کوردی، پرسیاریان کرد، ئایا بڕیارتان چییە؟ هیچ کەس وڵام ناداتەوە، دواتر دێنە سەرەوە و هەمان پرسیار لە مناڵان و ژنانیش دەکەن، نوێنەری ئەنجومەن بەناوی هەمووان وڵامی دانەوە: ئێمە بە پێچەوانە وە بڕیارمان داوە، کە ئاینی خۆمان نەگۆڕین. داعشەکان دەڵێت: کێ بێتە سەر ئیسلام، دەتوانێت مناڵی خۆی هەڵگرێ و بڕوات و ئازاد بێت. ئەوانی تر بمێننەوه، هەر کەس هەڵبێت دەیکوژین! دیاره ژنانیش هەمان وڵامیان دانەوە. ئەوەندەی پێ نەچوو کە چەند لۆرییەکی زلیان هێنا، پڕیان کردن له پیاو و گەنجەکان و بردیانن، بە دووری کیلۆمەترێک گوێمان لە دەنگی تەقە ی زۆر بوو، لەگەڵ هەورێکی تەپوتۆزدا، دڵمان ترسا و تاساین، توشی حاڵەتی هیستیری بووین، چەکدارەکانی لای ئێمە پێدە کەنین پێمان، کاتێ پرسیارمان کرد، گوتیان: پیاوەکانی ئێوە سەگن، دەبێت بکوژرێن! ژنان کەوتنە هاوار و قیژاندن، بە چەپۆک لە خۆیان دەدا، ڕۆژی حەشر بوو. من توشی شۆک بووم، دایکم گوتی: ئەمە لە چارەمان نوسراوە کە بمانکوژن، فەریدە دەستەڵاتمان نییە!

$جیاکردنەوەی کچەکان$
فەریدە و کچانی تری هاوتەمەنی لە نێوان 12 تا 25 و بەسەرەوەش لە دایک و مناڵەکان جیا دەکرێنەوە و بەزۆر سواری پاسیان دەکەن. ئه و دەڵێت: پێشتر لە هەواڵەکاندا گوێم لێ ببوو، کە کچانی ئێزدی دەڕفێنن و دەیاندە ن بە چەکدارەکانیان. بۆیە چاوەڕێی هەمان چارەنوسم بۆ خۆمان دەکرد. ئێمەیان برد بەره و موسڵ، دیمان ژمارەیەکی زۆرتر لە کچان کۆکراونەتەوە کە وەک ئێمە ئێزدین و خەڵکی ناوچەی شەنگالن. ئەم کاتێک لە چەکدارێکیان دەپرسێت چیمان لێ دەکەن و بۆ لێمان ناگەڕین، پێی دەڵێت: ئێوە دەبنە هی ئێمە، کەسوکارتان کوژران! کچی دە ساڵەشمان بینی تێماندا، پێشتر بیستبووم کە یەکێک لە ژنەکانی پەیامبەر موحەمەد نۆساڵ بووە. دە دوانزه ساڵەکان تاسا بوون، نەیاندەزانی چی بکەن و تێناگەیشتن چی ڕوویداوە! له و شوێنەوە گوێیان لە دەنگی بەرزی تەلەفزیۆنی حکومەتی عێراق دەبێت، کە لە هەواڵەکاندا دەڵێت، سەدان هاوڵاتی خەڵکی کۆچۆ لە لایەن داعشەوە دەستڕێژیان لێکراوە و کۆمەڵکوژ کراون! ئەمان بە گریانەوە دەکەونه پرسیار لە چەکدارە ڕەشپۆشەکان، دواجار ڕاست و ڕەوان پییان دەڵێن، کە بەڵێ کەسوکارتانمان کوشتوە، ئێوه لەمڕۆوه دەستکەوتی جەنگ و جیهادن بۆ ئێمه و دەبنە ژنی ئێمە، ئەوە مافی ئێمەیە و ئێوە هیچ مافی ڕەتکردنەوەتان نییە! ئەم کە هەر لە خە یاڵی باوک و دایک و براکانیدا دەبێت، نیگەران و دڵپڕ و خە مگین خه و و خۆراکی نامێنێت.

دواتر دەستە دەستە پیاوی داعش دێن و وەک هەڵبژاردنی ئاژەڵ سەیریان دەکەن و هەر یەکە و یەک یان دوان بۆ خۆیان دەبەن! سەریان هەڵدەدە نەوە، چونه ڕووبەندیان پێ کردبوون، جوانەکانیان هەڵدەبژێرن، دە ڵێن، ئێوە بە پێی بڕیاری خەلیفە، بوکی ئێمەن!! ئێوە شەیتانپەرستن وشایەنی کوشتنن، بەپێی یاسای جەنگی ئێمە، ئێوە کۆیلە و کەنیزەکمانن! ئێوە گەر ببنە ئیسلام دەتوانن شو بە یەکێکمان بکەن و ببنە ژنی ئەو، گەرنا وەک کۆیلە لە بازاڕدا دەتانفرۆشین! بەم جۆرە ژمارەیەکی زۆر لە هۆڵێکدا کۆدە کەنەوە و پێیان دەڵێن که شایەتمان لە دوایانەوە بڵێنەوە، تا موسوڵمان ببن، کاتێک ئیمامەکە شادومان دەڵێتەوە بەدەنگی بەرز، هیچ یەک لە کچەکان بەدوایدا نایڵێتەوە، بەمە ئەوان دەهری دەبن. تەنانەت ئامادە نابن بە تاکتیک و بۆ پاراستنی ئابڕو و ژیانی خۆشیان بیڵێنەوە. پێیان دە ڵێن دەتانەوێت موسوڵمان بکەن و بمانکەن به ژنی بکوژانی برا و باوکانمان؟

$بەره و بازاڕی کۆیلەکان$
دواتر هەموویان بە دوو پاس بەڕێدەخەن. بە سەفەرێکی درێژ دەیانبەن، کە ئەمان نازانن بەره و کوێیە. لە سنوری سوریە دەپەڕنەوە و دەڕۆن بەره و دەشتاییەکانی سوریا تا دەگەنە پایتەختی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامیی، واتە شاری ڕەقە! هەموویان دەبەنە هۆڵێکی گەورەوە کە هەشتا کچی ئێزیدی دەبن، وەک دەردەکەوێت ئەوێ بازاڕی فرۆشتنی کچە بەدیلگیراوەکانە بە شەڕکەرانی خۆیان، کە بیکڕن و بێ هیچ مارەیی و نیکاحێک سێکسیان لەگە ڵدا بکەن، چونکه حسابی کۆیلەیان بۆ دەکرێت بە پێی یاسای خۆیان و به فەتوای خەلیفەکەیان! بە قژی درێژ و ڕیش و بەرگی ڕەشپۆشیاندا دەزانن کە سەرجە م کڕیارەکان لە چەکدار و ئەندامانی داعشن، کە لە هی وڵاتانی عەرەبی وەک فەلەستینی، تونسی، مەغریبی و هی تری ئیسلامی پێکهاتوون. دەزانرێت کە دەیانی تر لە ڕۆژانی تردا لێرە فرۆشراون. هەندێکیان زیاتر لە یەک کچیان دەکڕی، یان بۆ دیاری دەیکڕین، تا بماندا بە کەسێکی تر! ئیتر ڕیزیان دەکەن و پۆل پۆل کڕیارە ڕیشنە کان دێن، فەرمان دە کەن پەچەکانیان لابدەن، تا ڕوویان ببینن و جوانترینیان هەڵبژێرن و بکڕن. دە ڵێت: سەیری دەموچاو و دەست و قاچیان دەکردین و مامەڵەیان دەکردین لەسەر ئه و نرخەی لەسەرمان دیاریکرابوو. دەیانپرسی کە ئایا بە دڵنیاییەوە ئێمە هێشتا کچین و شومان نەکردوە؟ ئایا هەموو عەرەبی دەزانن؟؟ دەستیان بە چەناگە و لێو و سەرماندا دەهێنا، سەیری دەم و دانەکانیان دەکردین، وەک ئەوەی لە مەیدانی ئاژەڵاندا بن و کەر و مانگا بکڕن! له و کاتەدا له شەرم و خەم و دڵەڕاوکێدا (فێ)کەم بۆ هات و بورامەوه.

$دۆزەخی سور$
ئه و ڕۆژە نزیکەی 50 کچ لەوانەی کۆچۆ فرۆشران. سەیر ئەوە بوو ئەمان بە فێڵ و بێ هیچ شەرێک دەسگیرکرابوون، کەچی وەک دەسکەوتی جەنگ حسابکراون! دەیانگوت: مادام ئێوە موسوڵمان نین، ئێوە بەشەر نین، بۆیە هیچ مافێکتان نییە. دەمانگوت: ئێمە دەسگیراندارین و خاوەن مێردین، کەچی دەیانگوت ئەوان کوژراون و ئێوە هی ئێمەن. ئەم کە نەخۆشیی پەرکەمی هەیە، هەمیشە لەگەڵ کچێکی هاوڕێی کە ناوی ئەڤینە و خە ڵکی کۆچوە پێکە وە دەبن. کەسێک لەوێ پەیدا دەبێت هاوخەمیان دەبێت، ئەمان لێی دەپاڕێنەوە کە ئەو بیانکڕێت، بەڵام دەڵێت ناتوانم. فەریدە دەڵێت: هەمیشە بە هەمان بەرگی خۆمان و خۆشمان ناشت، تا ناشرین و پیس و پۆخڵ دیاربین و نەفرۆشرێین. من چونکە دەرمانەکانم پێ نەبوو جاروبار فێ کەم بۆ دەهات. پێشیان دەگوتین، هەر کەس هەوڵی هەڵاتن بدات، یەکسەر تەقەی لێ دە کەین! بۆ یەکەم جار ئەڤین هەوڵی هەڵاتنیاندا، سەرکەوتو نابن. کڕیاری سوری، عێراقی و سعودیە دەهاتن، ڕۆژانە لێمان دەکڕدرا. جوێنی ناشرینی، وەک قەحبە، سۆزانی، پیس، بۆگەن…هتد یان پێ دەدەن. کاتێک پیاوێکی لیبی بەناوی ئەبو ئەفرام ئەڤینی هاورێی ئەم دەکڕێت، ئەڤین لێی دەپاڕێتەوە کە فەریدە خوشکی ئەوە و چونکه نەخۆشە، دەبێت لەگەڵ ئەودا بێت، بۆیە تکای لێ دەکات ئەویش بکڕێت. لیبییەکە و هاورێیە کی عێراقی بەناوی ئەلیاس ئەمان دەبەن، فەریدە دەڵێت حەزم دەکرد بزانم نرخمان چەندە، پێیان نەدەگوتین. دواتر دیار بوو چەند سەد دۆلارێک بوو!

دواتر ئەم داعشە ماوەیەک لای دەبێت و دەیفرۆشێتە هی تر و …هتد. چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتن دەدەن لەگەڵ ئەڤیندا، یان بە تەنها، هەروەها چەند جارێک هەوڵی هەڵاتنیش دەدەن سەرکەوتوو نابن. ئەوەی سەیرە ئەم داعشانە، یەکێکیشیان ئەمیرە، یەک بەدوای یەکدا دەبنه خاوەنی ئەم کچانە، کە وەک ژنی خۆیان هەڵسوکەوتی لەگە ڵدا دەکەن، بێ هیچ نیکاح و مارەکردنێکی شەرعیش!! هەق بەخۆیان دەدەن، کە لێیان بدەن، بیانچەوسێننەوە، زیندانییان بکەن! فەریدە جارێکیان دەماری دەستی دەبڕێت، خوێنێکی زۆری لەبەر دەڕوات تا لە هۆش خۆی دەچێت، جارێکی تر خۆی بە گوریسێک هەڵدەواسێت، پێش مردنی فریای دەکەون! مرۆڤ کە هەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەوانە دەخوێنێتەوە، قێز له ئیسلامی سیاسی دەکاتەوە، قێز لە جیهادییەکان و دروشمەکانیان دەکاتەوە. دواتر کەسێک بە ناوی ئەبو ئارام دەیانکڕێت دەیانبات بەره و شاری دێزەزور لە ماڵێکدا زیندانیان دەکات، تەنها بۆ سێکس کردن دێتەوه لایان!
فەریدە دەڵێت، کاتێک یە کەمجار و بەزۆر دەسدرێژیم کرایە سەر، قێزم لەخۆم دەکردەوە، بیرم دەکردەوە گەر باوک و براکانم پێم بزانن چی دەکە ن! لەگەل ئەڤیندا شەرممان لەیە ک دەکرد سەیری چاوی یەکتر بکەین. هەوڵم دەدا هەمیشە ناشرین و چڵکن دەربکەوم تا زوو تەماعم تێنەکەن. دواتر لەگەڵ ئەڤیندا لێکیان جیا دەکەنەوە. هەوڵی هەڵاتنی تر دەدات، هەموو جار بە قامچی و دار ئەشکەنجە دەدرێت تا ڕادەی بێهۆش بوون. کورت و پوخت دەڵێت ئێمە وەک ئاژەڵ سەیر دەکراین لایان!
دوای زیندانییەکی زۆر ئەمیرێک دەینێرێت بۆ کەمپی سەربازیی لە و ناوچەیە، لەوێ دەبینێ چەندان کچی کۆیلەی تری وەک ئەمی لێێە و خەریکی پاککردنەوە ی کابینەکانن کە شەڕکەرە جیهادییەکان تێیدا دەخەون، لەوێ بە ڕێکەوت جارێکی تر ئەڤینی هاورێی دەدۆزێتەوە، زۆر خۆشحاڵ دەبێت. ئەما هەر کچە و ماڵی یەک له و شەڕکەرانەی داعشن، بێ فەرمانی ئەوان ناتوانن هیچ بکەن. لە جێگایەک خاوەنە کەی زۆر بێزاری دەکات فەریدە دەست دەداته تفەنگێکی لەوێ دانراوە و میلی لێ دەهێنێتەوە، چەند کەسێکی تر دێن و چەکەکەی لێ دەستێنن.
هەفتانە دوو جار بە زۆر وانە ی ئاینی ئیسلامیان پێ دەڵێنەوە، بە زۆر ئایەتەکانیان پێ لەبەردەکەن و دەبێت بەشداری نوێژ بکەن! دەلێت کاتێک دەمانگوت: لە قورئاندا هاتوە، کە زۆرکردن له ئایندا نییە، یان ئاینی خۆتان بۆ خۆتان و هی منیش بۆ خۆم، ئەوان دەیانگوت: ئەوە بۆ ئەهلی کیتابە وەک جوو و دییانەکان، بۆ ئێوەی شەیتانپەرست نییە! لە هەموو سەیرتر دەڵێت پیاوێک دوو کەسی بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل شێلابوو، دادگایان بڕیاری دابوو دەبێت لەبری ئه و دوو موسوڵمانە ی کوشتوتن، دوو کەسی تر بهێنیتە سەر ئاینی ئیسلام، بۆیه زۆر هەوڵی لەگەلمان دەدا، تا سزا نەدرێت!

$هەڵاتن لە دۆزەخ$
ئێستا بۆ سێ مانگێک زیاتر دەبێت لای ئەمانە، ڕۆژ بە ڕۆژ نائومێدتر و بێزارتر دەبێت بە جۆرێک دەڵێت، مردن خەڵات بوو بۆمان، دەستمان ناکەوت! ڕۆژێک له کاتی پاککردنەوەی کابینەیەک مۆبایلێک دەدۆزێتەوه، بانگی ئەڤین دەکات، ئەمان گروپێکی حەوت هە شت کەسین، پێیان دەڵێت، تەگبیر دەکەن، تەنها کارتەکەی بەکار بهێنن تا پێیان نەزانرێت، لە گەنجینەکەش دەگەڕێن مۆبالێک دەدۆزنەوە، کارتەکەی تێدەکەن و تێڵ بۆ خاڵی ئەڤین دەکەن کە لە ئەڵمانیایە، بە حاڵ ژمارەکەیان بیر دێتەوە، ئه و پێیان دەڵێت هەرچۆنێکە هەوڵ بدەن هەڵبێن بۆ شوێنێکی دەرەوەی سەربازگەکە و ژمارەی کەسێکیان دەداتێ کە قاچاخچییە و کورده لە سوریا دەڵێت ئه و دەربازتان دەکات.
کات ناوەڕاستی مانگی دوانزەی 2014 یە فەریدە پلانی هەڵاتن دادەنێ، کەش هەور و بارانە، دووان لە کچەکان نایەن لەگەلیان، ئەمان بڕیار دەدەن، گەر بشکوژرێن له ڕێگای هەڵاتندا هەر بڕۆن، پێنج کەس ڕێک دە کەون و شەوێکی باراناوی دە کەونە ڕێ، بە ناو قولەی پاسەوانی و سەگوەڕ و ترس و دڵەڕاوێکدا بە زۆرترین خێرایی کە لە توانایاندایه ڕێگه دەبڕن دەگەنە دەرەوەی سەربازگەکە، بە تەنیشت ڕێگایەکی قیرتاوکراودا دەڕۆن، چەندان سەعات ڕێدە کەن، تابلۆیەک دەبینن نوسراوە (حەسەکە) ئیتر ئه و ئاراستەیە بەرنادەن، چونکە ئه و ناوچەیە زۆربەی بەدەست شەڕڤانانی کوردەوەیە. سەرما، برسێتی و ماندوێتی و بێخەوی بڕستیان لێ دەبڕێت، قاچیان لە خوێندێت، کچێکی چواردە ساڵییان بە ناوی بەسمە، پەکی دەکەوێت و بەلادا دێت، ئەمان دەچنە ژێر باڵی، بەربەیان نزیکی ئاوەدانییەک دەبنەوە، لە دەرەوەی گوندەکە خانوی تاکو تەرای لێیە، دەچنە خانویەکی تەواونەکراوەوە و پشویەک دەدەن، دیقەتی ماڵێکی نزیکیان دەدەن، بۆیان دەردەکەوێت داعشی نین، دوای بگره و بەردەیەکی زۆر کە لە دەرگایان بدەن و داوای پەنایان لێبکەن یان نا، لە ناچاری و نەبوونی ڕێگایەکی تر دەچن و لەدەرگا دەدەن، به و هیوایەی بیانشارنەوە و نان و ئاویان بدەنێ و خەبەریان لێ نەدەن.
ئەوان کە خێزانی عەرەبی گەورەن و کچی هاوتەمەنی ئەمانیشیان هەیە، سەرەتا پیاوەکە دوودڵ دەبێت له داڵدە دانیان و نازانێت چی بکات، چونکە دەترسێت داعش پێ بزانن و بیکوژن، بەڵام دواتر ئەمان دەستی ماچ دە کەن و دەڵێن هەرچۆنێکە چەند ڕۆژێک پەنامان بدەن، ژمارەی کەسوکارمان پێیە، چیتان دەوێت دەتاندەنێ. ئیتر دەیانبەنە ژوورەوە، ژنی ماڵەکە زۆر میهرەبان و باش دەبێت لەگەڵیاندا، دەڵێت: ئێوە قارەمانن هەڵاتون، ئێوە کچی منن. برنج و گۆشتیان بۆ لێ دەنێت، ڕێزیان لێ دەگرن و له ژوورێکی پشتەوه دەیانشارنەوە، خۆیان دەشۆن، تێل بۆ خاڵی ئەڤین دەکەن، و ژمارەی قاچاخچییەکەش دەدەنه خاوەن ماڵەکه کە ناوی ئەبو یوسفە، پەیوەندی پێوە دەکات. فەریدە دەڵێت: دوای ئه و هەموو کارەسات و مەرگەساتە بۆنی ماڵم کردەوه، ئای کە بۆنی ماڵ خۆشە! بۆیەکەم جاریش دوای ئه و هەموو کاتە هەستم کرد من دیسان بوومەتەوە بە مرۆڤ و وەک مرۆڤ مامەڵەم لەگەلد دەکرێت.

$بەره و ناوچەی ئازاد$
دوای پێنج شەش ڕۆژێک مانەوە، قاچاخچییەکە موستەفا حەموو کە له حەسەکەیە پیکابێکیان بۆ ڕێکدەخات لەوێ دەریان بکات. هەموو دەچنە دواوە که سندوقی پلاستکیی تێدایە و لەوێ خۆیان دەشارنەوە، هەر پێنجیان دە کەونە ڕێ بەره و ماڵی موستەفا حەموو لە حەسەکە بە قاچاخەڕێدا، چەند سەعاتێک ئۆتۆمبیلەکە بە بیاباندا ڕێگە دەبڕێت چەند جارێک دەوەستێت و شۆفێرە کە بەرتیل دەدات بە خاڵەکانی پشکنینی داعش، فەریدە دەڵێت، لەوکاتانەدا هەناسەشمان له خۆمان دەبڕیت! دەگەنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کرێکاران و ئیتر ترسیان نامێنێت. لە مالی مستەفا پشوو دەدەن و بە ئۆتۆمبیلێکی تر دەیاننێرن بەره و سنور، لەوبەرەوە هێزی پێشمەرگە هەیه و ڕێککەوتن لەگەڵ شەڕڤانان کراوە لەسەر هاتوچۆ و گواستنەوەی ڕزگاربووان. بەسەر ڕووباری فوراتدا دەگەنە ئەم بەر سنور، لەوێ کەسوکاریان لە پێشوازیاندان. فەریدە مامێکی بە ناوی عادیل چاوەڕوانییەتی. چونکە هێشتا ناوچەکانی خۆیان لە ژێر کۆنترۆڵی داعشدان، بە تەکسی بەرە و چادرگەی پەنابەران نزیکی دهۆک بەڕێدەکەون. مامی دەڵێت: هیچ هەواڵێکمان له باوکت و دایکت و براکانی ترت نییە، تەنها سەرهەد لای ئێمەیە له کە مپ. تۆ کچی منی و لای من دەبیت.
دەگەنە کەمپە کە، خەڵکەکە لە ڕەوشێکی نالەبار، سەرما و نەداری و بێحاڵیدان، فەریده دەلێت: سەرهەد که شانزە ساڵێک بوو، سەیری ناوچەوانی ناکردم، خەڵکەکە نائاسایی سەیریان دەکردین! سەرهەد شتێکی سامناکی بینیبوو، نەیدەویست پێم بڵێت. نۆرای هاوڕێی فەریدەش دیار نییە و بە کۆیلەکراوە! خەڵکەکە هەندێکیان بەچاوی سۆز سەیریان دەکەن، بەڵام ڕۆژێک ژنێکیان دەڵێت: کچە داماوەکانم، ئێوە عەیبدار کراون، ناتوانن هەرگیز شو بکەن! بەم جۆرە هێواش هێواش خۆشی ڕزگاربوونیان کەم دەبێتەوە، کاتێک دەبینێت خەڵک و کەسوکار بەجۆرێکی تر لێیان دەڕوانن. لەگەڵ کچە هاودەردەکانیدا دەردەدڵ بۆ یەک دەکەن. لە پڕ ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی دێنە لایان و سەرپەرشتیاری کۆمەڵایەتیەکە ژنێکە بە ناوی ئەفراح ئامۆژگاری و ڕاوێژیان دەداتێ، تا ڕەوشی دەرونییان ئاسایی بێتەو ە، دەڵێت له پێشدا نەمان دەویست نهێنی بدرکێنین لایان، بەڵام دواتر گفتوگۆیان لەگەڵ کردین و بەوردی هەموو شتێکمان بۆ گێڕانەوە، ئەوە دەرونی ئاسودە کردین لەوە ی باری خەممان لایان دانا.
ئەوان هاوکاریان دەکەن، کە بەر ئەگەری نەخۆشی ئەندامی زاووزێ و هەروەها سکپڕیش بچن پشکنین ئەنجام بدەن. ئەوان کارێک دەکەن تا ڕادەیە ک هەست بەئارامی بکەن، باوەڕیان بەخۆیان هەبێت، کە ئەوان قوربانین و چییان بەسەردا هاتوە خۆیان خەتابار نین، نابێت خۆیان ئازار بدە ن، ئەفراح دەڵێت: ئێوە شەرەفتان نەدۆڕاندوە، بەپێچە وانەوه، ئێوە قارەمانن، بۆیە ئێوە دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆتان، دەبێت شانازی بەخۆتان بکەن نەک شەرم….هتد.
رۆژێک کەسێک که برای نۆرای کۆنە هاوڕێی بێسەروشوێنی ئەمە بە هەڵەداوان مۆبایلێکی بۆ دێنێت، و دژەلێت کە نۆرا یه و دەڵێت نامەوێت لەگە ڵ کە س قسە بکەم تەنها فەریدە نەبێت، تەنانەت دایک و براکانیشی، ئیتر قسەی لەگەڵدا دەکات، کهه ئێستا ئه و لە موسڵە و بە مۆبایلی خاوەنەکەی بە دزیەوە تێل دەکات. پێی دەڵێت منیش وەک تۆ چەندان کەس دەسدرێژیان کردۆتە سەرم و …هتد. ئەم ئامۆژگاری دەکات کە هەوڵی هەڵاتن بدات.

$تروسکەی ئومێد$
دوای چەند مانگێک و له مانگی دووی 2015 ڕێکخراوێکی خێرخوازیی ئەڵمانی دێت و ناونوسی خەڵک دەکات بۆ وەرگرتنیان وەک پەنابەر له و وڵاتە و ناردنیان بۆ ئەوێ. سەرەتا دوو دڵ دەبێت لەبەر جێهێشتنی براکەی، دوای هاندانی ئەوان، ئەم و ئەڤینیش ناونوسی خۆیان دەکەن. کارمەندەکە پێیان دەڵێت ئیوە شانسی باشتان هەیە و وەردەگیرێن.
جاروبار دەنگۆ بڵاودەبێتەوە و یەک و دووان کەسی تری هەڵاتوو دەگەڕێنەوە کەمپەکە، ڕۆژێک تەلەفونی بۆ دەکەن دەڵێن دایکت هەڵاتوە و لە خەستەخانەیە له دهۆک، بەمە شاگەشە دەبێت، دەچن و دەبینێت دایکی، که ئەم خە ڕیکە لەبەر لاوازی و خراپی تەندروستی نەیناسێتەوە لەگەڵ دوو برای بچوکە کانیدا شڤان و کەنیوەر لەوێن! خۆشترین هەواڵ دەبێت بۆی. دایکی دەیگێڕێتەوە، کە چۆن لێکیان جیاکردونەتەوە له مناڵەکانیشیان، مێردمناڵەکانیان بردوە و هەوڵیان داوە مێشکیان بشۆرنەوە و ڕاهێنانی چەکیان پێکردون ناردویانن بۆ بەرەی جەنگ! دەیگڕێتەوە کە بە بەرچاوی سەرهەدەوە باوک و براکەی تریان کوشتوە! ئیتر ئەمانیش خێزانێکی نوێ پێکەوە دەنێن و کۆنتێنەرێک وەردەگرن ژیانێکی کولەمەرگی دەژین،

$کەناری ئارامیی$
رۆژێکی مانگی پێنج ئەڤینی هاورێی دێت و مژدەی دەداتێ کە ئەڵمانیا قبوڵی کردون بیانبات و پەنابەرییان بداتێ. تەنها لەسەریانە پاسەپۆرت ئامادەبکەن، تکتیشیان بۆ ئامادە کراوە! هەواڵێکی خۆش دەبێت، بەڵام دوو دڵ دەبێت لەبەر دایکی و براکانی، دواجار ئەوان ڕازی دەکەن بڕوات و دەڵێن لە دواتردا ئێمەش هەوڵ دەدەین بێین. سەرهەدیش دەڵێت ئەم هەلە لە کیس خۆت مەدە، لەوێ دەشێ ژیانێکی نوێ دەستپێبکەیت. ئەم نازانێت ئایا تەنها لە خۆشەویستیدایە هانی دەدەن، یان بەشێکیش لەبەر ئەوەیە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر و دەیانەوێت دوور بکە وێتەوە. بەڵام دایکیشی هانی دەدات بڕوات.
دەڵێت: من ئاواتم بوو ببمە مامۆستای بیرکاری، دەبوو ئێستا لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی بوومایە، بەڵکو لەوێ خوێندنەکەم تەواو بکەم و ئاواتە کەم بێنمە دی! کاتێکیش کۆچۆ ڕزگار دە کرێت دێمەوە و دەبمە مامۆستا لەوێ.
فەریدە له ساڵی 2015 وە لەگەڵ پۆلێکی تری هاوچارەنوسیدا لە ئەڵمانیان، دەڵێت: سەرەتا بردیانینە کلۆستەرێک (وەک تەکیە و خانەقای ئاینی مەسیحییە) خزمەتێکی زۆریان کردین. کچانی ئەوێ زۆر هاوکارم بوون. ئێرە ژیانێکی ترە، دونیایەکی نوێیە، لێرە ئارام بوومەوە، ئاسایی بوومەوە، تێر بۆ کەسوکارم گریام، کە پێشتر گریانیشم ناهات، کۆستەکە هێند گەورە بوو، چوومەتەوە بەر خوێندن، بەڵام پۆلی پێنجەمی ئامادەییم دووبارە کردەوە، چاوەرێم دایکم و براکانم بێن و شوقەیەک وەربگرین و ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەین…. دوا وتەی دەڵێت (من ڕزگارم بوو لێیان، تا بە ئەوان نیشان بدەم، کە من بەهێزترم لەوان).[1]

$سەرچاوەکان:$
• Das Mädchen, das den IS besiegte: Meine Geschichte | Khalaf, Farida | ISBN: 9783404609413, Germany, 2016
• جینۆسایدی ئێزیدیەکان لە زاری شایەتحاڵەکانەوە … ئەردەڵان عەبدوڵڵا
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/6877-2016-10-18-08-15-52
• هەڵسەنگاندنی کردەوەکانی داعش، عومەر عەلی غەفور
https://dengekan.info/archives/7843
ئەم بابەتە 957 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 957 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,508
وێنە 106,555
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,082
ڤیدیۆ 1,385
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.844 چرکە!