پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,100
وێنە 106,601
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئايا زەردەشت کوردە؟
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئايا زەردەشت کوردە؟
کورتەباس

ئايا زەردەشت کوردە؟
کورتەباس

#فەلەکەدین کاکەیی#

ئایا #زەردەشت# کوردە؟
ئەو پرسیارە چەندین جار ڕووبەڕووم کراوەتەوە.
بەڵکوو هەشە دەپرسن: ئایا زەردەشت پەیامبەرە؟
دیارە، کورد کەمباوەڕە، یا درەنگ باوەڕە، بەڵام وەختێک باوەڕی بە چەمکێ یا هەر شتێ هێنا، ئیتر بە ئاسانی لێی نابێتەوە. کەواتە: درەنگ شتی تازە وەردەگرێ و درەنگ وازی لێدێنێ.
ئەگەر هەر کۆمەڵگەیەک سرووشتی خۆی هەبێ، ئەوە سیمایەکی سرووشتی کورد درەنگ وەرگرتنە.
ئەمجاش، لەبەر ئەوەی مێشکی تاکی کورد، لە سەدان ساڵەوە، بە کەلتووری عەرەبی و فارسی و تورکی و نژادی تر، ئاخێنراوە و پڕ بووە، ئیدی ئاسان نییە جێگەی شتی تازەی لێ ببێتەوە.
سرووشتی مێشک، وەکوو ئامانێک یا پیاڵەیەک وەهایە، ئەگەر لە هەندێ شت خاڵی نەبێ ئەوا جێگەی شتی دیکەی نابێتەوە واتە: دەبێ هەندێکی لێ بڕیژین و فڕێ بدەین تا نەختێکی دیکەی تێبکەین.
مێشکی تاکی کورد پڕاوپڕی کەلتوور و بیرو باوەڕ و فەلسەفەی خەڵکی ترە، بە واتایەکی تر... مێشکی داگیرکراوە، ئەمەیان یەکەمین و سەختترین دۆخی داگیرکردن و داگیرکارییە، ڕزگاریی مرۆڤی کورد لە نەهێشتنی ئەو داگیرکردنەوە دەس پێدەکات.
هەر لەو ڕوانگەیەوەیە کە کورد خۆی بە کەمتر دەزانێ و، بڕوای بەوە نییە کە مێژوو و ڕابردووی دەوڵەمەندی، وەکوو خەڵکی دیکە، هەیە، ئەگەر زەنگینتریش نەبێ!
وەختێ لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی زەردەشت ئەڵێین: ئەو لە نەوەکانی باوپیرانمانە و بەلانی کەم نزیکەی سێ هەزار و 500-650 ساڵ کۆنە، زۆرانێ لە کوردان قەت بە ئاسانی ئەوە وەرناگرن کە خاوەنی مێژوویەکی وەهابین؟
خۆ ئەگەر بڵێین کە زەردەشتی ئایینیش بووە، ئەوە بە ئێجگاری لالووت دەبن، کە چۆن دەبێ ئێمە میراتگری ئایینێکی 3000-4000 ساڵەین؟!
کورد هەقیەتی چونکە لە دوو هەزار ساڵ بەملاوە زیاتر گوێی لە ئایینی کریستیان و ئیسلام بووە، جگە لە فەلسەفە و ڕامان و بیروباوەڕی تر کە ناتوانن لە 2500 ساڵ کۆنتر ڕەت ببن، لێرەدا پەلە ناکەم لە سەڵماندنی ئایینیبوونی زەردەشتی، چونکە لێکوڵینەوە و باسی جیاوازی دەوێ، هەر چەندە پەڕتووکی ئایینی کریستیان و موسڵمانیش ئاماژە بە زەردەشت ئەکەن، ئەویش لە ژێر ناوی(مەجووس= مەگووس= مەغووس= مەغ= مووغ= پیاوی زانای ڕۆحانی بەر لە زەردەشتیش، کە پێشەوای دینی و مەزهەبی زەمانی خۆیان بوونە، ئیتر فەلسەفە و ڕامانی مووغ= موبەد= پیری ئیرشادی ئایینی، چی بووە و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و دەوڵەتدارییان چی بووە، ئەوەش لێرە وەخت و جێگەی باسی نابێتەوە.
دەگەڕێمەوە، سەر دوو خاڵی سەرەکی:
1- زەردەشت، چ پەیامبەر(بە مانای خاوەنی پەیامی خوایی) بووبێ یا نەبووبێ، ئەوە بەڵگە و لێکۆڵینەوە و زانیاری مێژوونووسانی یۆنانی و ئیرانی و کورد و عەرەب و موسڵمانانی غەیری عەرەبیش، دەسەڵمێنن کە زەردەشت کەسایەتییەکی باوەڕداری بەهرەدار و داهێنەر و زانایەکی ڕۆشندڵی مەزنە و شوێنەواری زیندووی لە پەڕاوی(ئاوێستادا) ماوە، کە ئیلهامبەخشی سەدان فەیلەسوف و دانایە وەک سوقرات، ئەفلاتوون، فیاغورس، ئیبن سینا، سوهەروەردی، جەلالەدین ڕوومی، فریدریک هیگل، نیچە و ئەوانی تر کە لە ژماردن نایەن.
2- زەردەشت لە سەردەمی ماد(میدی)یەکان و دەوڵەتەکەیان دەرکەوتووە و، زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان زەردەشت دەبەنەوە سەر بنەماڵەیەکی ناسراوی میدی کە لە ڕۆخی ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی و ورمێ لە دایکبووە و لە چیاکانی ناوچەی ئازەربایجان بە گۆشەگیری ژیاوە و ئیلهامی خواوەندیی وەرگرتووە، ناوی(ئازەربایجان) لە واژەی(ئازەر= ئاتەر= ئاگر=- ئاهیر= ئاییر= ئاور= ئاتەش)ەوە، هاتووە کە هێمای ئاگری هەمیشە بڵێسەداری ئاتەشگە (مەعبەدی زەردەشتی) ی سەردەمی خۆیەتی. هەر هەمان ئاگری نەورۆزە کە ئاماژە بە ڕووناکییە. ڕووناکیش نیشانەی سەرەکی کەلتووری زەردەشتییە. هەر بۆیەش لە ڕێوڕەسمەکانی سەردەمی ساسانییەکاندا زۆرینەی خەڵک بە جلوبەرگی سپی دەچوونە جەژنە پیرۆزە، ڕەنگی سپیش هێمای پاکی و جوانی ڕووناکییە.
هەر چەندە تەماشای فەقیانە سپییەکانی کورد، تا ئەم دواییە، ئەکەم ڕەنگی سپی زەردەشتیانەم دێتەوە زەین، جگە لەوەش کراسی سپی لە بۆنە ئایینییەکانی عەلەوی کورد و بەکتاشی و ئیزەدی و یارسان، پاشماوەی هەمان ڕێوڕەسمە.
جا لێرەدا دەچمە سەر ئەو پرسە: کە ئایا زەردەشت کوردە؟
هەندێ جار لە وەڵامدا گوتوومە: ئایا کورد زەردەشتین؟ ئەگەر نەبووبن، ئەدی چی بوونە؟ خۆ ئەگەر بسەلمێنین کورد زەردەشتی بوونە و لە کوردستاندا شوێنەواری ئایینی زەردەشتی دیارن، ئەوە وەڵامێکی گرنگی پرسیارەکە دەدەینەوە.
یا ئەگەر (میدیبوونی زەردەشت) وەربگرین، ئەوجا تێدەگەین کە بۆچی دڵداری شاعیر گووتەتی: (ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین)..
واتە: پرسەکەمان لەوێوە دەسپێدەکات ئایا ئێمەی کورد نەوەی میدییەکانین؟ بێگومان، دیارە، لە زەمانی دەرکەوتنی زەردەشت ناوی کورد و چەمکی کوردبوون وەک ئەمڕۆ نەبووە.
کوردی ئەمڕۆ نەوەی ئەو نەژاد و میللەتانەیە کە لەسەر ئەم خاک و ئاوەی ئێستا کە ناوی کوردستانی لێدەنێین ژیاون، ئەو میللەتانەش ناویان لە نووسراوە مێژووەکاندا ناوی هەندێکیان هاتووە، وەک: پارتی، ئیسپارتۆ، لۆلۆ، و هۆری، و...میدی، کە دیارە دەوڵەتی(میدیا)لە هەموو بەرجەستە ترو ڕوونترە.
ماوەتەوە بپرسین: چی لە ئێمەدا، ئەمڕۆ ماوەتەوە، کە ئەو مێژووە کۆنە، دەمانبەستێتەوە؟ وەڵام دەبێ لە دوو بواری سەرەکیدا بدۆزینەوە:
1- زمان و کەلتوور و بۆچوون و ئەفسانە و فۆلکلوور و پاشماوەی ئایینە کۆنەکانی کورد.
2- جلوبەرگ و شێوەی ژیان و نەورۆز و جەژنی پیرشالیاری هەورامان و دابوونەریتی ئیزەدی و کوردی عەلەوی و یارسان و، سیمای دیکەی کەلەپوور و سیستەمی کۆمەڵایەتی.
وەڵامی یەکلاکەرەوە لەلای من نییە.
دەڵێ لەمێژە بیر لەو پرسیارانە ئەکەمەوە، وەکوو هەر کوردێکی دیکە بە شوێن پێی شوناسنامە و ڕیشەی مێژووییمانا دەگەڕێم.
بەش بە حاڵی خۆم، بەوە گەیشتووم، کە زمان، زیندووترین، ڕیشە و بنەمایەکە بە سەردەمی میدیاوە گرێماندەدات، لەوێشەوە بە زەردەشت و کەلتوورەکەیەوە. بەڵگەنامەیەکی زیندوومان لەبەردەستدایە کە پەڕاوی(ئاوێستا)یە، هەر چەندە دەڵێن تووشی هەندێ دەسکاری بووە، ئەوەش سەیرنییە، چونکە ئەم پەڕاوە، بەخۆی مێژوویەکی سەیر و سەمەرەی هەیە، چەندین جار دزراوە وەکوو ئەوەی ئەسکەندەری مەکدۆنی نووسخەیەکی ئەسڵی سووتاند و نووسخەیەکی دیکەی گواستەوە یۆنان. هەروەها لە سەردەمی ئیسلامیشەوە پەراوەکانیان سووتاندن و زەردەشتیان ناچار بوونە بیشارنەوە و بۆ ئەفغانستان و هیندستانی بینێرن.
لێرەوەیە کە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پرسیاری دیکە دەبینەوە: ئایا چ پەیوەندییەکی دیار و ڕوون هەیە لەنێوان زمانی ئەمڕۆی کوردی و زمانی ئاڤێستاوە کە زمانی سەردەمی زەردەشت و میدییەکانە؟ ئەگەر هەیە و ماوە بەڵگە چییە؟
لە سەد و پەنجا ساڵی دواییدا لێکۆڵینەوەی پوخت و ورد لەسەر کولتووری زەردەشت، بەتایبەتی ئاوێستا بە ئەنجام گەیشتوو و لقێکی زانستی بەناوی ئاوێستا لۆجی خەریکە ڕیشە دادەکوتێ.
پورداود و ئەکبەری جەعفەری و هاشم ڕەزی و د. فەرهەنگ میر و جهانگیر ئوشیری و د. عەبدالعڤیم ڕچائی و چەندین موریدی زەردەشتیی ئێران و هیندستان توێژینەوەی زانستیانەیان لە بارەی ئاوێستاوە پێشکەش کردووە، جگە لە زاناکانی ڕووسیایی و ئەلمَانیایی و عەرەبی و هی دیکە، خۆشبەختانە، ئێستا لە میسر سەرچاوەی دەوڵەمەند لەبەردەستدان، بۆ نموونە، چەندین پەڕتووک بە زمانی عەرەبی دەربارەی دیانەتی زەردەشتی دانراون وەک:
- زەردەشتی: عەقیدە و مێژوو شەریعەت(بە زمانی عەرەبی) لە نووسینی خالید سەید محەمەد غانم، بڵاوکراوەی(خگوات) دمشق، 2009 ز.
- زەردەشت و زەردەشتییەکان، د. الشیخ الماحی أحمد(بە عەرەبی) لە ئەنتەرنێت وەرگیراوە و کراوە بە کوردی.
- زەردەشتی دانا(بە عەرەبی) نووسەرێکی میسری و لە هەر پەڕتووکێک لەسەر ئایینەکانی جیهان دەربارەی زەردەشتی دەنووسن، لە سووریا، ساڵی 2007 بۆ یەکەمین جار پەڕتووکێکی(989) لاپەڕەیی بەناوی (أڤیستا/ ئاڤیستا) بە ڕەزامەندی وەزارەتی ڕاگەیاندن، بە زمانی عەرەبی دەرچوو لە دانانی د. خلیل عەبدالڕەحمان/ە، ناوبراو دەرچووی فەلسەفەیە و چەند وەرگێڕ و نووسەری ژن و پیاو، کە بەلای منەوە گرنگترین دانانی عەرەبییە لە بارەی زەردەشت و فەلسەفە و کولتوورەکەیەوە، لێکۆڵینەوە و ئەنجامگیریی زانایانی پسپۆڕی ڕووس و ئەلمان و ئینگلیزی و فەرەنسی و هی تر و لە چەندین لاپەڕەدا لەسەر(زمانی ئاڤێستا) چەند وادەبەستێ و لیستێک واژەی بەراورد لەگەڵ زمانی ئەمڕۆی کورد دێنێتەوە، تا بیسەلمێنێ کە زمانی کوردی لق وپۆپی هەمان درەختی زمانی میدیایی و زەردەشتییە.

جگە لەو واژە و وشانە کە هێناونی، من لەمیانی خوێندنەوەکانمدا سەدان وشەی دیکەی ئاڤێستاییم بەرچاو کەوتوون کە ئەمڕۆ هاودەنگ و هاوتا و هاوڕیشەیان لە شێوەزارە جۆر بەجۆرەکانی کوردی دەبینرێن.
لە ڕاڤەی تێکستی بەشەکانی ئاڤێستا لەلایەنی پسپۆرانی زەردەشتیناسەوە دەیان وشەی کوردی ئەمڕۆ دەبینین لەگەڵ هەندێ دەنگەگۆڕکێ. وەکوو د. محەمەد أمین هەورامانی کە لە فەرهەنگی (ئاریانفاچ)، کە ناوی لێناوە (فەرهەنگی.. کوردیی کۆن و کوردیی نوێ).دا
(ئەو فەرهەنگە ساڵی 2008 لەلایەنی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە چاپ دەرچوو) دەڵێت کە چەندین دەنگ جێگەگۆرکێ دەکەن و نموونەی زیادی هێناوەتەوە.
فەرهەنگی(ئاریانفاچ) ئەگەر بە وردی تەماشای بکرێت، ئیدی لەوە دەچێ هیچ گومانێک نەهێڵێ وێکچوون و خزمایەتیی هەرە نزیکی زمانی سەردەمی میدیا و ئاڤێستا لەسەرێکەوە و زمانی ئەمڕۆی کورد لەسەرێکی دیکەوە.
لەلای من گومانی نەماوە و لە یەکبوونی ئەو دوو زمانانە دڵنیابوومە.
ئومێدەوارم پێوەندارانی زمان و کولتووری کوردی لەو ڕاستییە بکۆڵنەوە.
جگە لەو لیستەی لە پەڕتووکی عەرەبی(إڤیستا)ی د. خلیل عەبدالڕەحمان هاتووە، ئەوا لە فەرمانگی هەر سێ بەرگی(ئاریانفاچ) کە هەمووی(2809) لاپەڕەنە، بە ئاسانی وشەی هاوتای کۆنی ئارایی، میدیایی، و نوێی کوردی ئەمڕۆ، دەبینین.
هەر بۆ نموونە: بەسەرپێی ئەم چەند وشەیە دەنووسمەوە، دواجاریش باسی لێکۆڵینەوەی، د. هەورامی لە بارەی دەنگ گۆڕکێی وشەکانی کۆن و نوێ ئەکەم لەگەڵ تێبینییەک کە پیتی(ئە) دەچێتە سەر وشە و ماناکای پێچەوانە دەکاتەوە..).
کوردی کۆن(ئاڤێستایی) کوردی نوێ
- ئابەرەتەر ئاوردە، هاوردە
- ئەچار ناچار(لەوێدا(ئە) وەکوو (ئەنتی) و(نەن)ی ئینگلیزییە.
- ئەچاریی ناچاری

کوردیی کۆن کوردی نوێ
_______ ___________
ئەدان نادان، نەزان، کەواتە(دان) زانینە.
ئە دەرت بێدەرد (دەنگ گۆرکێی(ق) و(د) بووەی.
ئەدات بێداد، بێقانوون، دات= داد
ئەڤکار بێکار، بێ ئیش، بەتاڵ، واتە(کار) هەرکارە.
ئەڤرۆز ڕۆشن، پرشنگدار، ڕۆز= ڕۆژ
ئەفسون ئەفسون
ئەفسۆس داخ، بەداخەوە، داخی داخان.
ئەڤچار هەوجار(کەرەستەی جووتکردن)
ئافەرینە ئافەرین، ئافەرم.
ئەهۆش بێهۆش
هورما خورما
هێزۆم هێزم، داری سووتاندن
هێت هەیت، واتە: تۆ هەیت.
هێمێت ئومێد، ئاوات، ئامانج
هێند هەن وەک بڵێ: ئەوان هەن...
هێر هەر وەک بڵێیت هەر کەسێ، هەر پیاوێ
هۆش بیر، عەقل، ئاوەز، هۆش تێگەیشتن.
هۆشئەدیار هۆشیار، عاقڵ، زانا، دانا، هەروەها لە ئەسڵدا وەک (هۆشیار)یش هاتووە.
هۆشدارشتار هۆشدار، هۆشمەند، بەهۆش، وریا
هۆشداشتاریی هۆشداریی، وریایی، زیرەکی
هۆشیتەن تێگەیشتن، پێزازنین.
کوردیی کۆن کوردی نوێ
هووزڤان هۆزڤان(شاعیر) هۆزانڤان، خوتبەدەر، قسە زان.
هووزڤانی قسە زانی، شاعیریی، قسەڕەوانی
هەمبار هەمار(عەمبار) هومار، ئەنبار، کەنوو.
هەمهەمان هەمزەمان، هاوزەمان، هاوشان، هاوچەرخ
هەمدا تستانی هاوداستانی، داتسان= دان و ستان، هاو باوەڕی، هاوبیریی،
هامدێن هاودین، هاوبڕاو، هاو هەقیدە. دین= واژیەکی ڕووت و پەتی ئاڤێستاییە.
فرێهیست زۆرترین، فراوانترین
فرەزەندە فرزند، منال کوڕ و کچ.
فرایەر فراڤین، کاتی خواردین نانی بەیانی، پێش نیوەڕۆژ
فەرمانگەر ئیشکەر، فەرمانکەر، گوێڕایەڵ.
فەرەنجی لە خوری درووست دەکرێت، کەلەپووری مادەکانە.
گاسی(گاپا= گاتا) سروودی، ستران، گۆرانی گازی جێگا، پلە و پایە، هەروەها پلە و پایە، تەخت کۆڵەکە، تەختی خەو.
درۆزەن درۆزن، ناڕاست
درۆڤ درۆ، درە و، ناڕاست
درووستکاریگەر درووستکار، درووستکردنەوە
دۆست دۆست، برادەر، دڵسۆز
دۆشارم خۆشەویستی، عاشقی دۆستایەتی خۆشی، ڕێز و ئیحترام.
سەت سەد
دوو سەت دوو سەد
داتوەر دادوەر. دادگەر، قازی....

د. محەمەد ئەمین هەورامانی لە پێشەکی فەرهەنگی(ئاریانڤاچ) دا دەڵێت کە ئەم فەرهەنگە هی زمانی پالەویی ڕۆژاوایی زمانی ئاڤێستایە واتە: ڕۆژاوای ئەو سەردەمەی ئێران کە دەکاتە کوردستانی ئێستا، هەروەها باسێکی وردی (دەوری دەنگە گۆرِکێ لە تێگەیشتنی زمانی دێرینماندا) دەکات.. کە چۆن، بۆ نموونە دەنگەکانی (ب) و (ڤ) و (و) جێگەی یەکتری دەگرن و کێشە نە لە ڕِووی واتاوە، نە لە ڕووی ئاوازەوە، نایەتە بەرێ.
هەروەها دەڵێت کە دەنگەکانی (ب، ڤ، د، گ). یا(ر) و (و) و(ل) و(ل) و(ع) و (ه) و چەند دەنگی تر جێگایان دەگۆرِن و، جێگەی یەکتر دەگرنەوە، بە و شێوەیە گۆرِانکاریی بەسەر چەند وشەیەدا باسدەکات، وەک:
- یۆڤان= جوان= لا و گەنج.
- زرەیە= زەریا= دەریا.
- زەن= ژەن= ژن.
- پۆلات= پۆلا
- ئاهین= ئاسن.
- جێگەی سەرنجیشە کە ئامرازی(ئە) و (ئان) و (ئەنە، ئەن)، لە کوردیی کۆندا، دەخرێتە سەرەتای ئاوەڵناو هەڵیدەگەرِێنێتەوە بەرەو پێچەوانە، وەکوو بڵێی ئەرکی ئامرازی ئینگلیزی:
(نەن، نەو، ئەنتی) دەبینن.
لە ئاڤێستا ئامرازی(ئا)ش هەمان ڕۆڵی هەیە.
بە کورتی: زمانی ئاڤێستا بە بەراورد لەگەڵ زمانی کوردیی ئەمرِۆ ئەوەمان پێدەڵێت کە لە ڕِیشەدا هەردووکیان گەڵا و لق و پۆپی یەک درەختی ڕیشەدار و پتەون.
بەڵکوو لە و بەراوردەدا دەیان وشەی جوانی کۆن دەتوانن ئەدەبیات و نووسینی ئەمرِۆمان برِازێننەوە، وەک:
- چەگات: بۆپە، لووتکە، ملە، سەرشان، سەری چیا.
- چەمرِو: چاوو ڕوو، دەم و چاو، ڕوومەت، ئێستاش لە هەورامانیدا بەچاو دەڵێن(چەم).
- چەمبەر: هەلقە، بازنە، دایەرە، چەرخدان.
- چەند تۆم: چەندی تر، چەندی دیکە.
- چەنگ: بلوێر، نەی، چنگ.
- چەنگسەرای: ئاوازکەر، ئاواز ساز، موزیکژەن.
- چاپوک: وریا، زووخێز، لێهاتوو.
- چراخ: چرا، فانووس، چراخ، لامپا... کەواتە(چراغ) تورکی نییە.
- چەرم: پۆستی چاککراو، و خۆشەکراو /چەرمە(لە هەورامی)= سپی.
- چارۆمەندیی: چارەمەند، چارەکەر، چارەسەرکەر، چارەساز.
- چەرب: چەوری، ڕۆن، زەیتوون.
- چاشیش: فێرکردن، پەروەردەکردن.
- چاشتیار: ماموستا، ئامۆژگاری، ڕێنۆما.
- چەشمەرِەش: حەسوود، چاودار بەخیل، چەشم= چاو، کەواتە، چاورِەش.
- چاشت: نانی بەیانیان، چێشت، تێشت، فێربوون، یاد پێ گرتن.
- چەترەنگ: شەترەنج.
- دەرڤەگ: بۆشایی بەردەم با، فەزا(فچاء) یەکەمین جارە ئەم وشە جوانەم بەرچاو دەکەوێ.
- دارڤەگ: گەلا، گەلای دار و درەخت، بەرگەدار.
- وەشتان: عادەتی ئافرەتان لە دەورەی حەیزدار.
- دەشتانما: ماوەی دەورەی حەیزی ئافرەتان/ دەشتانمانگ.
- دەشتا نۆمەند: ئافرەتی حەیزدار.
- داتەستان: دادستان، دادگا، مەحکەمە، یاسا، برِیار دات= داد.
- دادەستاندەینا: بیروباوەرِی شەرعی زەردوشتی(شەریعەتی زەردەشتی).
- گاری: شاخ، کێو، کەژ، نبۆرِە(چیای گارە).
- گەرۆنمانە: نوێژخانە، ماڵی نوێژ، مزگەوت، تەکیە، وشەی(نما) ئێستاش لە هەورامانیدا مانای(نوێژ) دەدات، نوێژ= نما= نوێ.
- گەنج: گەنجینە، زەخیرە.
- گەنجوەر: خەزنەدار، خەزێنەدار، ئەمین سندووق.
- گەنناکی: ڕیشوە خۆری گەندەلی، حەرامزادەیی لە ئەرکدا، ناراستی.
- گەرامیی: ناز، ئیفتیخار، گەورەیی، پایەبەرزی، لە فارسی ئەمرِۆشدا هەر بە و مانایە دێ.
کەواتە، وردە وردە لەوە نزیک دەبینەوە بڵێین زەردەشت کە پەیامبەری ماد و فارس و گەلە ئاریاییەکان بووە بە زمانێک ئاخاوتووە کە لە کوردیی ئەمرِۆوە نزیکە، لەئینسکلۆپیدیای گشتی یاسین ێابر ێاڵح چایی سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005ز دا هاتووە کە:
زەردوشتی، ئایینی کۆنی نەتەوەیی کوردە... فەیلەسوف و پێشەوای ئایینی زەردەشت لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا، لە ناوچەی ئازەربایگان(ئازەربایجان) هێنایە کایەوە، کە لەپاش خۆی بوو بە ئایینی ڕەسمی دەوڵەتی (ماد) و (فارس) و لەسەر دەستی دارا بە هەموو ئیران و کوردستان و خۆراوادا بڵاوبووەوە... هەروەها دەنووسێت کە:
پەڕتووکەکەی ئەم ئایینە ناوی(ئاڤێستا)یە... کە بە زمانی کۆنی کوردی نووسراوەتەوە، ئەم ئایینە یەکەم ئایینە لە جیهاندا کە یەکێتی خودای پیشان داوە، لەسەر بنچینەی ڕاستی پەرستی فەلسەفەکەی داناوە و کاری کردۆتە سەر ئایینەکانی پاش خۆی... ڕۆژی پێنچ جار نوێژی داناوە، هەروەها دەنووسێت کە ئایینی زەردەشت لەسەر سێ کۆڵەکە بەندە، کە(بیری چاک، وتەی چاک، کردەوەی چاکە)، بنچینەکەشی بریتییە لە پەرستنی خوای تاک و تەنیا، توانا و چاکسازی و، ڕێی ڕاست گرتنە بەرەو، برِوای بە زیندووبوونەوە هەیە، ئایینی زەردەشت بایەخێکی زۆری داوە بە کردەوە و ڕەوشتی چاک و پاکوخاوێنی لەش و دەروون و تەندرووستی و کارکردنن و کشتوکاڵ بەرهەمهێنان و، درەخت ڕِواندن و ئاژەڵ بەخێوکردن و، ئاوەدانکردنەوە و، دادوەری، هەمیشە بۆ برایەتی و دۆستایەتی و نیشتمانپەروەری و... ئاشتی و ئاساییش و یارمەتیدانی هەژاران و داماوان و، بۆ مرۆڤایەتی هانی داوە و... پایەیەکی بە ئافرەت داوە و لەگەڵ پیاودا یەکسان بووە لە مافا(تەنانەت لە مافی میراتگریشدا) هەروەها لە ڕێورِەسمی ئایینیدا...
ئەوەیە کورتەیەک لە زەردەشت و کولتوورو کەلەپوورەکەی، کە ئاوێتەی کەلەپوور و ئێستای کوردییە، ئیتر گرنگ نییە کە ئەو وەکوو کوردبوونی ئێستا، کورد بووە، یا هەر ناونیشانێکی دیکەی هەبووبێ، ئەو فەیلەسووف و بیرمەند و چاکسازی کۆمەڵایەتی و یاسایی و ئەخلاقی و کولتووریی سەردەمی خۆی بووە و، فەلسەفەکەی تا ئەمرِۆش لە فەرهەنگ و شارستانییەکی دنیا تیشکدەداتەوە، لە یادمانیش بێ، زەردەشتی ئایینی گشت قەوم و میللەتانی ئاریایی بووە لە کورد و فارس و ئەفغانی و تاجیکی و ئازەری و بلووچی و ئەوانی تر.[1]
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2010 (14 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
14-05-2013
هاوڕێ باخەوان
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,100
وێنە 106,601
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!