پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,602
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورد بەرەو دەوڵەت
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەتا قەرەداغی

عەتا قەرەداغی
#عەتا قەرەداغی#

کۆمەڵگەی تەندرووست لە پەرەسەندنی سرووشتی خۆیدا دەگات بە ئاستی بەرهەمهێنان و بنیادنانی بەرزترین دامەزراوەی خۆی کە ئەویش دەوڵەتە. لەپاڵ ئەم تێزە کۆمەڵناسییەدا، هەندێ کۆمەڵگەش بڕیاری سیاسیی دەوڵەتانی بڕیاربەدەست دەوڵەتی بۆ درووست کردوون. ئەگەر لە ڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتییەوە سەیر بکەین، ئەوا چەندین دەروازە هەیە بۆ ئەوەی لێیانەوە کۆمەڵگە بگاتە ئاستی درووستکردنی دەوڵەت.
لە ڕوانگەی تیۆریی هیگڵەوە کۆمەڵگە لە خێزانەوە دەست پێدەکات و بە کۆمەڵگەی مەدەنیدا تێدەپەڕێت و دەگات بە ئاستی درووستکردنی دەوڵەت. یان لە ڕوانگەی ڕۆحی گشتی کۆمەڵگەوە، دەشێ ڕۆحی گشتی کۆمەڵگە لە کرداری یەکبوون و یەکگرتندا بەرەو بڵندبوون بچێت و لە درووستکردنی دامەزراوەی دەوڵەتدا بتوانێت گوزارشت لە خۆی بکات. لە پێش ئەویش کۆمەڵناسی ئیسلامی ئیبن خەلدوون پێی وایە دامەزراوەی خێڵ و عەشیرەت لە ڕێگای بەهێزبوون و لە هەمان کاتدا کرانەوەی پەیوەندییەکانی خوێن و دەمارەوە کە بنەمای سەرەکیی دامەزراوەکانی خێڵ و عەشیرەتن، دەتوانرێت فیدراسیۆنی خێڵ پێکبێت و ئەو فیدراسیۆنەش کە بریتییە لە یەکێتیی خێڵەکان، پایەکانی دەوڵەتی خێڵ پێکبهێنن و دەوڵەت لە کۆمەڵگە خێڵایەتییەکاندا لەم دەروازەوە درووست بووە. دەوڵەتانی بابلی و ئەکەدی و ئاشووری و مید، نموونەی ئەم جۆرە دەوڵەتانەن. هەروەک ئایین بووەتە دەروازە بۆ پێکهێنانی هەندێ دەوڵەت کە دیارترینی ئەو دەوڵەتانەش لە مێژووی ئیسلامدا پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسلامییە لە یەکەم دەوڵەتی سەردەمی ڕاشیدینەوە بۆ ئەمەوی و عەباسی و سەفەوی و عوسمانی و قاجاری و..تاد. هەروەها ئایینی جوولەکە بنەمای سەرەکیی پێکهاتنی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە. لە ڕوانگەی تیۆری مارکسیزمیشەوە کە ئابووری بزوێنەری مێژووە، چینی ناوەند وەکوو چینێکی کۆمەڵایەتی بەرهەمهێن و بنیادنەری دەوڵەتە، کە ئەو دەوڵەتەش دەوڵەتی چینی ناوەند، یان دەوڵەتی نەتەوەیە. بێگومان بۆچوونی لەو جۆرەش هەیە کە پێی وایە دەوڵەتی هیند لە مێژوودا لەپاڵ پایە کۆمەڵایەتییەکانی تری پێکهێنانی دەوڵەتدا، سرووشتی هیندیستان بەشدارە لە بەرهەمهێنانی ئەو دامەزراوەدا. ڕەنگە ئێستا کۆمەڵگەی کوردی بەرەو ئەو قۆناغە هەنگاو بنێت کە زۆرینەی ئەو ڕەگەزانەی، یان دەروازانەی باسمانکردن، بە جۆرێک تیایدا بەرەو ئامادەبوون بچن. واتە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێشخانی درووستبوونی دەوڵەت ڕوو لە ئامادەبوونە. جێگای خۆیەتی ئاماژەش بۆ ئەوە بکەین کە دەوڵەت تاکە کەس درووستی کردبێت، یان خێڵ و عەشیرەت، یان ئایین، یان چینێکی کۆمەڵایەتی، یان حیزب و ئایدیۆلۆجیایەک، یان نەتەوەیەک، هیچ کام لەو دەوڵەتانە بە دیموکراسی درووست نەبوون و دەوڵەتی هاووڵاتی نەبوون، بەڵکوو دواتر بە خەباتی خەڵک دیموکراسی درووست بووە، دەوڵەتی هاووڵاتیش نەبوون، بەڵکوو خەباتی هاووڵاتیان و دانانی دەستوورو یاسا بووەتە پارێزەری مافەکانی هاووڵاتی و دەوڵەتی تا ئەندازەیەک لە پیادەکردنی دەسەڵاتە زۆرو توندەکانی خاوکردووەتەوەو ڕێی لێ گرتووە.
دیارە لە ڕووی کۆمەڵناسییەوە کورد لە هیچ کام لەم دەروازانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردن نەیتوانیوە دەوڵەت درووست بکات. هەروەک پێشتر ئێمە باسی ئەوەمان کردووە لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی کوردی پەرەسەندنێکی شێواوی هەبووە، لە بەرزترین ئاستی گەشەکردنیدا دامەزراوەی میرنشینی درووست کردووە، کە دیارە بەراورد بە دەوڵەت، میرنشین دامەزراوەیەکی ناکامڵە. هەڵبەت ئاشکرایە چەندین کۆمەڵگەی تریش هەبوون لە مێژوودا کە هەمان بارودۆخی کوردیان هەبووە لە ڕووی پەرەسەندنەوە، بەڵام لە ڕێگای ترەوە گەیشتوون، یان گەیەنراونەتە ئاستێک کە دامەزراوەی دەوڵەتیان بۆ درووست بکرێت، ئەویش بە بڕیاری سیاسیی دەوڵەتانی بڕیاربەدەست، واتە دەوڵەتیان بۆ درووستکراوە، نەک لە ڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتییەوە گەیشتبنە ئاستی پێکهێنانی دەوڵەت. نموونەی زۆرێک لەو دەوڵەتە بە ناو نەتەوەییانەی لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یان لەسەر پاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی درووستکران. لە نموونەی ئەوانەش دەوڵەتی نوێی ئێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و دەوڵەتان و میرنشینەکانی کەنداو و...تاد، کە لە ڕووی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتییانەوە کۆمەڵگەکانی ئەوان لە کۆمەڵگەی کوردی پێشکەوتووتر نەبوون، بەڵام جووتبوونی بەرژەوەندیی ئەو جوگرافیایانە لەگەڵ بەرژەوەندیی دەوڵەتانی بڕیاربەدەستدا، بەتایبەتی ئیمپریالیزمی بەڕیتانیای دوژمنی گەلان و ئازادی هۆکاری درووستکردنی دەوڵەتانی ناوچەکە بوو بۆ بەرژەوەندیی خۆی، کە ئەو هەلەی بۆ ئەوان ڕەخسێنرا ئەوکات بۆ کورد نەڕەخسێنراو دژایەتیش کرا، کە دیارە خراپ کارکردنی کورد خۆیشی و باش تێنەگەیشتنی لە ڕەوتی سیاسیی ئەو کاتە و لەسەروبەندی جەنگی یەکەم و پاش جەنگیشدا لەو ڕووەوە دەوری بینیوە.
ئێستا سەدەیەک بەسەر جەنگی یەکەمی جیهانی و -سایکس پیکۆ-دا تێپەڕیوە، کە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەو شێوەیەی ئێستا داڕشت و چەندین دەوڵەتی لە ناوچەکەدا درووستکردو، کورد بوو بە قوربانیی لەو پەیماننامەیەداو کرایە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتی. کەواتە ئەوەی ئاشکرایە دەوڵەتانی ناوچەکە کە دواترو تاکو ئێستاش زۆریان وەکوو دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دەناسێنن، بەرهەمی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەکانیان نین، بەڵکوو دەوڵەتی بە بڕیار درووستکراون. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا لە ئێستادا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کورد چەند قۆناغ لە کۆمەڵگەکانی هەموو ئەو دەوڵەتانە پێشکەوتووترە کە ئەو کات دەوڵەتیان بۆ درووستکردن و تەنانەت هەندێکیانیان کرد بە فەرمانڕەوای بەشێکی فراوانی کوردستان لە باشوورو لە ڕۆژاوا. هەروەها لە ڕووی سیاسی و ئامادەبوونەوە کورد لە ناوچەکەدا ئێستا ئامادەبوونێکی دیاری هەیە، بەتایبەتیش دوای بەرەو شکستچوونی هەردوو دەوڵەتی ئێراق و سووریاو دەرکەوتنیان وەکوو دوو دەوڵەتی شکستخواردووی تائیفی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئازادی و سادەترین بنەماکانی ژیانی هاووڵاتی. ئێستا چاوەڕوانی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی جوگرافیای سیاسیی ناوچەکە دەکرێت، بۆیە ناشێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە کورد لە باشووری کوردستان وەکوو ئەوەی ئێستا لەم بارە شلۆقەدا بمێنێتەوە، واتە ئەو بارەی نە دەوڵەتە و نە زەمانەتێکیش هەیە بۆ پاراستنی هەتاهەتایی لەبارێکی وەهادا کە وەکوو ڕاوەستانە لەسەر خاڵی شلۆق. ئێستا ئەو کاتەیە کە کورد پێویستی بە بڕیاردانی بوێرانە هەیە کە ئەویش بڕیاردانی درووستکردنی دەوڵەتە. دیارە ئەوە ئاشکرایە کە بڕیارێکی لەم جۆرەش جۆرێک لەسەرکێشی دەوێت، واتە دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکەین، ئەگەر کورد لە باشوور ئێستا دەوڵەت درووست بکات، ئەگەری ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی فشارو کاردانەوەی کاتیی دەوڵەتانی دەوروبەر ببێتەوە، بەتایبەتی پاشماوەی هەردوو ئیمپراتۆرەکەی ڕابردوو واتە (ئێران و تورک) ، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە دەبێ ئێمە بترسین و هەرگیز نەوێرین بڕیار بدەین، نەخێر، دەبێ هەم ئەوە لەبەرچاو بگرین کە مەترسی دێتە ڕێمان و دەبێ خۆمان ئامادە بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانە، بەڵام بە لۆجیکی ژیری و کاری دیپلۆماسییانەی لێهاتوو بە گوێرەی ئەوەی پەیوەندی بە فشاری دەرەوە هەیە کاربکەین و دەبێ هەوڵی ئەوە بدەین کە هەم ئەوان تێبگەن دەوڵەتی کوردی مەترسی نابێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەوان، هەم کورد لە بوون بە دەوڵەتدا دەتوانێت هەموو ئەو ئیلتیزاماتانە جێبەجێ بکات کە سیاسەتی نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی دەیخوازێت. لەسەر ئاستی ناوەوەش دەبێ ئامادەباشی بکرێت بۆ ئەوەی زیاترین پانتای کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی پاڵپشتی بڕیارێکی لەوجۆرە بکات کە ئەوەش وەکوو چەندینجار گوتوومانە پێویستی بە یەکێتیی نەتەوەیی هەیە، یەکێتیی نەتەوەییش بە پشتکردنە یەکترو هەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکتر پێکنایەت، بەڵکوو بە یەکتر قبووڵکردن و دەستدانە دەستی یەکترو پێکەوە کارکردن بەرهەم دێت. من دەزانم ئەم یەکێتی و یەکبوونە لە ئاستی قووڵدا هۆشیارییەک درووستی دەکات کە هێشتا لە کۆمەڵگەی کوردیدا پێنەگەیشتووە، چونکە ئەو هۆشیارییە بەرهەمی ناسیۆنالیستێکی خاوەن شوناسە کە هەڵگری پڕۆژەی ناسیۆنالیزمە. پڕۆژەی ناسیۆنالیزمیش لە سادەترین پێناسەیدا پڕۆژەی درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەییە. دیارە ئەگەر ناسیۆنالیزم بوو بە بەرنامەی کۆمەڵگە، ئەوا یەکێتی و یەکبوونی کۆمەڵایەتی بە سرووشتی درووست دەبێت، چونکە ناسیۆنالیزم ئەو ئایدیۆلۆجیا کۆمەڵایەتییەیە کە هەموو دیوارە ناوخۆییەکانی نێو کۆمەڵگە لەپێناوی درووستکردنی یەکەیەکی یەکگرتوودا دەڕووخێنێت و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی لە جۆری حیزب و دەستەو گرووپ و خێڵ و عەشیرەت و ئایین و مەزهەب و ڕێکخراو و ناوچە و زاری جۆراوجۆری زمان دەکاتە یەکەیەکی یەکگرتوو کە ئەویش وەکوو تاکە هێزێکی کۆمەڵایەتی بەرەو سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەت هەنگاو دەنێت، لەوێشەوە نەتەوە پێکدێت. بەڵام مادەم بارودۆخی نێودەوڵەتی و ناوچەکە ئێستا دەخوازێت کە کورد بڕیاری چارەنووسی خۆی بدات و، ئێستاش باسی ڕیفراندۆم دەکەین، کەواتە پێویستە چی زەمینەسازی پێویست هەیە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامی بدەین و هیچ کاممان، هیچ حیزب و لایەنێک نابێت مەرجی هەبێت بۆ ڕێکخستنی ناوماڵی کوردی، چونکە چارەنووسی نەتەوایەتیمان، واتە (سەربەخۆیی و دەوڵەت) لە هەموو ئیمتیازێک گەورەترەو دەبێ لەپێناویدا هەمووان دەست لە ناو دەست بنێن و هەموو کێشە سیاسی و ئیدارییەکانی ناوخۆ بە زووترین کات چارەسەر بکەن.
بەهەرحاڵ دەبێ ئێمە ڕیالیستانە سەیری واقیعی خۆمان بکەین و دان بەوەدا بنێین کە لە ئێستاداو لەم بارودۆخە ورووژاوە ناجێگیرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناتوانرێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکە دەستبەجێ درووست ببێت و کۆمەڵگە بکاتە یەکەیەکی یەکگرتوو بۆ سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەت، بۆیە بەلایەنی کەمەوە دەبێت ئەگەر بەڕاستی دەمانەوێت دەوڵەت ڕابگەیەنین، ئەوا بەکاری هاوبەش و بە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی دیوارە ناسرووشتییەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی هەنگاوی بەرەو جۆرێک لە یەکبوون و یەکگرتن هەڵبهێنین لەپێناوی سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەتداو لەپێناوی پاراستنیشیدا، کە دەشێ دواتر لەژێر چەتری ئەو دەوڵەتەدا هەنگاوی زیاتری بەرەو گەشەکردن و پەرەسەندن و سەقامگیری هەڵبهێنین کە ئەمانەش بنەمای پێویستن بۆ هەنگاونان بەرەو دیموکراسی و ئازادیی زیاترو درووستکردنی حکومەتی هاووڵاتی، چونکە ئاشکرایە بەبێ چەتری دەوڵەت و سەربەخۆیی و پێشکەوتنی هەمەلایەنەو سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی، دیموکراسی و ماف و عەدالەت، بێجگە لەقسەی بێ گەوهەر هیچیتر نییەو دەلالەتیشە لەسەر نەناسینی چەمکی دەسەڵات و نەناسینی تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردی، وەکوو کۆمەڵگەیەکی داگیرکراوی دابەشکراوی پەرەسەندووی شێواوی پەراوێزی مێژوو. بێگومان یەکێتی و یەکبوون ئەگەر وەکوو ئەوەی لە خەیاڵی ئێمەدایە وەکوو پێویستیش نەبێت، بەڵام دەبێ بزانین کە هەر لە بنەما سەرەکییەکانە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و درووستکردنی دەوڵەتی کوردی. ئێمە دەزانین لەبەر لاوازیی ناسیۆنالیزمی کوردی و لەبەر پێکنەهاتنی وتاری ناسیۆنالیزمی کوردی و خاوەن شوناس، ئومێدی یەکێتی و یەکبوونی هەموو کوردی باشوور لەیەکەیەکی یەکگرتوودا وەکوو جۆرێک لە خەیاڵی ڕۆمانسییانە وایە، بەڵام دەکرێت بە کۆشش و کارکردن و گیانی لێبووردەیی و هەوڵی هەمەلایەنەی هەمووان و بەتایبەتی ئەوانەی بەرپرسیارێتیی زیاتریان لەئەستۆدایە بۆ دەستگرتنی ئەوانی ترو تەنانەت بە دەستبەرداربوونی زۆرێک لە ئیمتیازەکانی خۆیان بۆ ئەوانی تر لەپێناوی درووستکردنی کۆدەنگییەکی نەتەوەیی زیاتردا، دەشێ زەمینەسازی کۆمەڵایەتی بۆ بڕیاری سەربەخۆیی بسازێنرێت، هەڵبەت ئەوەش دەزانین کە ڕێکخستنی باری ئابووری و باشکردنی بژێوی خەڵک و درووستکردنەوەی ئینتیما لەلای خەڵک بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوە بنەمایەکی سەرەکیترە بۆ کۆدەنگی و بۆ سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی شوناس کە ئەوانەش لە هەنگاوە گرنگ و سەرەتاییەکانن بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەت، هەڵبەت لەسەر ئاستی مەعنەوییش پێویستمان بە جۆرێک لە ڕێنیسانسی گشتگری نەتەوەیی هەیە بۆ بیناکردنەوەی کەسێتیی تێکشکاوی کوردی تا بگاتە ئاستێک کە ببێتە بکەری ڕووداو و درووستکەر و چیتر لە بەردەمی ئەوی نەتەوەی سەردەستدا بچووک و بستەباڵا خۆی نمایش نەکات. ئێستا بە جۆرێک ئەو دەنگە لەسەرئاستی جەماوەری و حیزبیش لە کوردستان دەبیسترێت کە ئومێدی زیاترمان بەوە هەیە کەسێتیی کوردی بە گشتی بگاتە ئەو ئاستەی لەپێناوی سەربەخۆییدا یەکدەنگ بێت و لە بەردەم داواکاری و چاوسوورکردنەوە و تەنانەت هەڕەشەی ئەوانی تردا دەستبەرداری داواکارییە نەتەوەییەکانی خۆی نەبێت. مەبەستمان لەم قسەیە دوژمنایەتیکردنی هیچ نەتەوەو ئیتنیکێکی تر نییە، بەڵکوو مەبەستمان گەیشتنی کەسێتی کوردییە بە ئاستێک کە تیایدا خۆی لەوانی تر بە بچووکتر نەزانێت.
بەڵێ، ئەو قسەیە هەرگیز ڕاست نییە کە گوایە ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەتی کوردی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەگەر کورد خۆی ئامادەبێت بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەت بەو ئامادەکارییانەوە کە لەسەرەوە باسمانکردن، ئەوا ئێستا باشترین و لەبارترین کاتە بۆ بڕیارێکی لەو جۆرەو ئەسڵەن پێویست بەوە ناکات چاوەڕوانی بارودۆخی لەمەی ئێستا باشتر بکات. بەڵێ، ئێستا بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە، هیچ هەنگاوێکی لەم جۆرەش بێ کێشەو بێ سەرکێشی و بێ مەترسی نابێت، بەڵام زەمینەسازی ناوخۆ زەمانەتی سەرکەوتنی بڕیارێکی لەم جۆرە دەکات. ئەگەر باشووری کوردستان کەڵک لەم بارودۆخە وەرنەگرێت ئەوا هەمان هەڵەی کاتی ڕووخاندنی ڕژیمی سەدام حسێن دووپات دەکاتەوە. بەڵام ئەگەر بە لۆجیکی ژیری بیربکرێتەوە، ئەوا بە جێبەجێکردنی ئەو ئامادەباشییە ناوخۆییانەی کە باسمانکردن، کورد بێ هیچ ترس و دوودڵییەک دەتوانێت بڕیاری سەربەخۆیی و درووستکردنی دەوڵەت بدات. ڕەنگە لەسەرەتاوە کێشەی زیاترمان بۆ درووست ببێت، بەڵام سەرئەنجام ئەوە تاکە ڕێگای دەربازکردنی باشووری کوردستانە لە کۆی ئەو کێشانەی کە ئێستا پێوەی دەناڵێنێت، چونکە لەسەر ئاستی دەرەوە درووستکردنی دەوڵەت زۆرێک لە کێشەکانی ئێستای باشووری کوردستان چارەسەر دەکات، لەسەر ئاستی ناوخۆش درووستکردنی دەوڵەت هەموو ئەو لایەن و حیزب و گرووپ و تاکە کەسەکانیش لەژێر چەترێکدا کۆدەکاتەوەو لە مەترسییەکانی ڕابردوو ڕزگاریان دەکات. بێگومان ئەگەر لەسەرەتاوە دوچاری کێشەو ڕەنگە تەنگ پێ هەڵچنینیش ببین، بەڵام سەرئەنجام دەوڵەتی کوردی دەبێتە دیفاکتۆ و هەرچۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتاوە ئێران و تورکیاو ئێراق و سووریاش دژی بوون، بەڵام دواتر بە ناچاری مامەڵەیان لەگەڵ کردو کونسوڵخانەشیان لە کوردستان کردەوە، بەهەمان شێوە ئەو دەوڵەتانە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی کوردی دەکەن و سەرئەنجام دانیشی پێدا دەنێن. بێگومان ئەگەر دەوڵەتی کوردی درووست ببێت، لە ماوەیەکی کورتدا کوردستان دەتوانێت هەم کێشە ناوخۆییەکان تێبپەڕێنێت و هەم خۆی لەگەڵ دنیای دەرەوەشدا بە باشی و هاوسەنگییی بگونجێنێت.[1]
ئەم بابەتە 547 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-08-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 547 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق شەرەفکەندی
شەهیدان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان قاسملوو
شەهیدان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیسماعیل ئاغای شکاک
وێنە و پێناس
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
14-05-2013
هاوڕێ باخەوان
کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی ئەڵوەن
19-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,602
پەرتووک PDF 19,279
فایلی پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
بعد کل التعريب.. هل يتوجس السوريون من الهويّة القومية للکُرد في سوريا؟
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!