پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,364
وێنە 105,649
پەرتووک PDF 19,143
فایلی پەیوەندیدار 96,357
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرانبەر بە کوردان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرانبەر بە کوردان

تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرانبەر بە کوردان
ناونیشانی بابەت: تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرانبەر بە کوردان
ئامادەکردن: چۆمان تەقێدین

$یەکەم/ سەرکوت کردنی ڕاپەرینی یەکەمی کۆچگیری (1920_1921ز) $
پاش ئەوەی هۆزەکانی کوردانی عەلەوی، لە ناوچەکانی سەر بە کۆچگیری لە باکووری خۆراوای باکووری کوردستان، کەوتنە خۆ ئامادە کردن بە دەست پێکردنی ڕاپەرینێک، لە دژی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) ، ئەوە بوو سەرەتا شۆڕشگیرانی کوردانی عەلەوی سەرەتا سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێنا، بەڵام دواتر هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی کەمالییەکان، توانیان، لە ڕێکەوتی (24_5/ئایار_1921) بە تەواوی کۆتایی بهێنن بەو ڕاپەرینە، کە بە پێی بەڵگە فەرەمییەکان بێت، نزیکەیی (113) شەهید و (159) دیل لە کوردانی عەلەویی هەبوو، و هەروەها ژمارەیەک سەرکردە و (217) چەکداری هەڵاوتووی کورد دەستگیر کران، ئەوە بێجگە لەو دەیان هەزار هاووڵاتی کوردانی عەلەویی کۆمەڵکۆژ کران، و هەروەها فەرمانی لە سێدارە دانی بۆ (17) لە سەرکردەکانی ڕاپەرینەکە دەرچوو، و لە کۆی (400) چەکداری دەستگیراو تەنیا (110) چەکداریان بێتاوان دەرچوون، و ئەوانیش بۆ خۆراوای تورکیا دوورخرانەوە.
$دووەم/ سەرکوت کردنی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (1925ز) $
لە پاش ئەوەی ڕاپەرینی یەکەمی کۆچگیری لە باکووری خۆراوای باکووری کوردستان سەرکوت کرا، ئەوە بوو دۆخی باکووری کوردستان بە گشتی، و ناوچەی کۆچگیری بە تایبەتی ئاڵۆز بوو و ناجێگیر بوو، و دەوڵەتی تورکیا کەوتبووە زۆڵم و زۆرداری کردن و دوورخستنەوەی کوردان لە ناوچەکانی خۆیان بەرەو خۆراوای تورکیا، بەوەش دۆخی باکووری کوردستان لە جاران زیاتر ئاڵۆز و ترسناکتر بوو، و ئەوەش لە وای لە شۆڕشگیرانی کورد خۆیان کۆ بکەنەوە و بڕیار درا، لە ڕێکەوتی (21_3/ئازار_1925) شۆڕش بە سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران دەست پێ بکات ، بەڵام هێزێکی تورک هێرشی کردە سەرشۆڕشگیران، بەوەش شۆڕشی کوردان لەوادەی دیاری خۆی دەستی پێکرد، کە ئەوەش لە ڕێکەوتی (8_2/شوبات_1925) بوودا بوو، و شۆڕشگران سەرەتا توانیان سەرکەوتن بە دەست بهێنن، بەڵام دواتر شۆڕشگیران لەبەرانبەر بە هێزی مەشق کراوی هێزی تورکیا شکستی هێنا، و ‌‌ئەوەبوو هێزە شۆڕشگیرەکان تەنیا دۆڵی (داڕەخان) ی گوندی پیرانیان به ‌دەستەوە مابوو کە دوا قەڵای بەرگری بەرگرییان بوو، کە بووە ‌بووە دوا داستانی شۆڕشگیران بە سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران ‌، کە له ‌ئەنجامدا شۆڕشگیران شکستیان هێنا ، و ئەوەبوو شێخ سەعیدی پیران و د . فۆئاد و هاوڕێیان به ‌دیل گیران، له ‌دادگایی کردنی ڕووگەشی بڕیاری له ‌سێدارەدان بۆ شێخ سەعیدی پیران و د .فۆئاد و چل و حەوت کەس لە هاوڕێیان دەرچوو ، کە ‌له ‌ماوەی (2.30) کاتژمێر و نیو بڕیارەکە‌ جێ بەجێ کرا له ‌ڕێکەوتی (29_6/یونیو_1925) له ‌شاری ئامەد (ئامەد) ، و هەروەها لە ئەنجامی سەرکوتکارەکەی سوپای کۆماری تورکیا بە دەیان هەزار کەسی بێتاوان کۆمەڵکۆژ کران ، و دەیان هەزار کەسی تری کوردان ڕاگواستران بەرەو خۆراوای تورکیا.
$سێیەم/ سەرکوت کردنی جووڵانەوەی کۆچ ئوشاغی (1926ز) $
ئەم جووڵانەوەیە، لە پاش ئەوەی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران سەرکوت کرا، لە سنووری پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ) ی باکووری کوردستان لەلایەن چەند هۆزەێکی کوردانی عەلەوی دەستی پێکرد، و سەرەتا توانیان سەرکەوتن بە دەست بهێنن، و بەڵام بەهۆی ناردنی هێزی زیاتری تورک بۆ سەرکوت کردنی جووڵانەوەکە، و لە ڕێکەوتی (19_9/سێتمبەر_1926) هێزەکانی سوپای تورکیا بە فەرماندەیی حەیدەر پاشا بەرەو پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ) دەستیان کرد بە جموجۆڵی سەربازی، و لە ڕێکەوتی (6_10/ئۆکتۆبەر_1926) هێزەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر چەکدارانی هۆزە بەشدار بووەکانی جووڵانەوەکە ، و هێرشەکە تاوەکو ڕێکەوتی (8_10/ئۆکتۆبەر_1926) بەردەوام بوو، و دواتر گفتوگۆ دەستی پێکرد، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە بێ ئەنجام بوو ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (16_10/ئۆکتۆبەر_1926) شەڕ دەستی پێکردووە، و هێزەکانی تورک سەرکەوتنیان بە دەست هێنا، و تاوەکو ڕێکەوتی (30_11/تشرینی دووەم_1926) بەردەوام بوو، بەوەش جووڵانەوەی کۆچ ئوشاغی شکستی هێنا، و خەڵکێکی کورد لەو هێرشانەدا کۆژران، و دووبارە دۆخێکی ترسناک ڕووی لە ناوچەکانی کوردانی عەلەوی کرد، و تورکەکان کەوتنە ڕاگواستنیان لە شوێنەکانی خۆیان بۆ ناوچەکانی تر خۆراوای تورکیا.
$چوارەم/ سەرکوت کردنی شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) (1932_1927ز) $
لە پاش سەرکوت کردنی شێخ سەعیدی پیران، و تورکەکان کەوتنە گیانی کوردان، و خەڵکی زۆریان ڕاگواست بۆ ناوچەکانی تری تورکیا، و خەڵکێکی زۆر لە سەرکردە و شۆڕشگیر ئاوارەی باشوور و خۆراوای کوردستان بوون، و هەروەها سەرکرده و ڕۆشنبیران و شۆڕشگیران و سەرۆک هۆزه ‌نیشتمانپەرەوەرەکانی کوردی باکووری کوردستان، له ‌مانگی (ئۆگەستی ساڵی 1927) ، له ‌هاوینەهەواری بحەمدون له ‌وڵاتی لوبنان کۆبوونەوه ‌ کۆنگرەی پارتی خۆیبوون دامەزرا، کە پارتی ‌خۆیبوون له ‌ئەنجامی یەکگرتنی چەند ڕێکخراوەیەکی کوردی باکووری کوردستان پێکهات، کە ئەمانە بوون (ڕێکخراوی تەعالی کوردستان، کۆمەڵەی ڕێکخراوه ‌کوردییه ‌کۆمەڵایەتییەکان، لێژنەی سەربەخۆیی کوردستان، کۆمەڵەی نەتەوەیی کورد، کۆمەڵەی پێشکەوتن) ، کە لەو کۆنگرەیهدا‌ پارتی خۆیبوون بڕیاری دووبارە هەڵگیرساندنی شۆڕش له ‌ناوچەی ئارارات، لە باکووری کوردستان درا، ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا کرایه ‌سەرکردەی هێزه ‌چەکدارەکانی شۆڕشی ئارارات، که ‌ئەوە بوو هێزه ‌شۆڕشگیرەکانی کورد له ‌باکووری کوردستان ڕوویان کرده، ‌ ناوچەی ئارارات و دەستیان کرد بە خۆ ڕێکخستن و مەشقی سەربازی.
لە ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆ‌بەر_1927) سەربەخۆیی کوردستان ، و دامەزراندنی کۆماری ئارارات ڕاگەێنرا، و ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا کرایە سەرۆک کۆماری ئارارات و ئیبراهیم هەسکی (ئیبراهیم پاشا) سەرۆک هۆزی جەلالی کرایە جێگیری، و ‌لادێی کورداڤا کرایە پایتەختی کۆمار له ‌پارێزگا‌ی ئاگرێ، و هەروەها شۆڕشگیران بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا ، توانیان چەندان سەرکەوتنیان بە سەر هێزەکانی تورک بە دەست هێنا توانییان ، ناوچەکانی (وان، بیلیس، موش، ئیگدیر، قارس) ڕزگار بکەن ، بەڵام دواتر تورکەکان هێزێکی زۆریان ڕەوانەی ئەو ناوچانە کرد، و توانیان هاوکێشەی سەربازی لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن ، ئەوەش بە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی سوپای شانشینی ئێران بوو، تا ئەوە بوو سەرئەنجام لە ڕێکەوتی (17_ئەیلول/سێمبتەر_1932) کۆتایی بەو کۆمارە کوردستانییە هات، و جارێکی تر بە دەیان هەزار کەسی کورد کۆمەڵکۆژ کران لەلایەن سوپای کۆماری تورکیا.
$پێنجەم/ سەرکوت کردنی جموجۆڵی پلومەر (1930ز) $
لەو کاتەدا هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ هێزە شۆڕشگیرانی شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) سەرقاڵی شەڕ کردن بوو، ئەوە بوو کوردانی عەلەوی ئەو دەرفەتەیان بە هەڵزانی و خۆیان دووبارە ڕێکخستەوەم ، و هۆزە چەکدارەکانی کوردانی عەلەویی لە سنووری پارێزگای ئەرزەڕووم و ئەرزەنگان (ئەرزنجان) و دێرسیم هێرش و پەڵاماری بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکەکان دەدا، و لە ڕێکەوتی (26_10/ئۆکتۆبەر_1030) هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی دژی چەکدارانی هۆزە بەشدار بووەکانی جموجۆڵی پلومەر، و لە ڕێکەوتی (7_11/تشرینی دووەم_1930) ژەنەڕاڵ عومەر خالیس پاشا کرایە فەرماندەیی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هۆزە چەکدارە بەشدار بووەکان، و لەنێوان ڕێکەوتەکانی (11و12_11/ تشرینی دووەم_1930) شەڕێکی گەورە لەنێوان هۆزە چەکدارە بەشدار بووەکان و هێزەکانی سوپای تورکیا، و هێزە تورکییەکان سەرکەوتن، و بەڵام نوری دێرسیمی یەکێک لە سەرکردە کوردەکانی جموجۆڵی پلومەری کوردانی عەلەوی، لە بیرەوەییەکانی دا دەڵێت ، هێزەکانی تورک لە شاڵاوەکاندا شکستیان هێنا، و دواتر ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە، و دواتر جموجۆڵی پلومەر کۆتایی پێهات.
$شەشەم/ سەرکوت کردنی ڕاپەرینی دووەمی کۆچگیری (دێرسیم) (1938_1936ز) $
لە پاش ئەوەی هێزەکانی تورکیا، توانیان کۆتایی بە شۆڕشی ئاگری داغ (کۆماری ئارارات) بهێنن، دۆخێکی نالەبار و ترسناک باکووری کوردستانی گرتووە، و جارێکی تر کەوتنە ڕاگواستنی کوردان بەرەو ناوچەکانی خۆراوای تورکیا، و ئەوە بوو کوردانی عەلەوی بە سەرکردایەتی سەید ڕەزا دێرسیمی ، دەستیان کرد بە ڕاپەرین لە سنووری پارێزگای دێرسیم و پارێزگای ئەرزەڕووم و پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ) ، و ئەوە بوو هێزەکانی تورکیا بە دوو قۆناغ بەڕەنگاری شۆڕشگیتران بوونەوە، کە قۆناغی یەکەم لە ڕێکەوتی (30_3/ئازار_1937) دەستی پێ کرد، و تاوەکو ڕێکەوتی (10_11/تشرینی دووەم_1937) بەردەوام بوو، کە لەو ڕێکەوتدا فەرمانی لە سێدارە دان بۆ سەید ڕەزا دێرسیمی دەرچوو، و لە ڕێکەوتی (5_9/سێپتمبەر_1937) سەید ڕەزا دێرسیمی و هاوڕێیانی لە سێدارە دران، و هەروەها عیسمەت ئینۆنۆ (1925_1937ز) سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمە تورکیا لە بەردەم ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا (پەڕڵەمانی تورکیا) ڕایگەیاند کە: (کێشەی دێرسیم کۆتایی پێهات، و دەستمان کردووە بە چاکسازیە کاریگەرییەکان و پارێزگای دێرسیم بە شێوەیەکی باش ڕێکدەخەین) .
پاش ئەوەی قۆناغی دووەم دەستی پێ کرد، لە ڕێکەوتی (2_1/کانوونی دووەم_1938) تاوەکو ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1938) بەردەوام بوو، کە لەسەر زاری وەزیری ناوخۆیی تورکیا ، کە لە بەردەم ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا (پەڕڵەمانی تورکیا) ڕایگەیاند کە: ( لە ئەمڕوە کێشەی کورد کۆتایی پێهات، و کوردە دڕەندەکان بە زەبری بۆمب بە شارستانی کران) ، کە لە سەروبەندەدا مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی بروسکەێکی فەوزی چەخماقی سەرۆک ئەرکانی سوپا نووسیوتی: (سوپای بە توانا و باڵادەستمان وەکوو هەمیشە جێگای بڕوای میللەتە، مانۆڕە پڕ شانازییەکەی سوپا کارێکی گەورەیە ، تەلەگرافی سەرکەوتنەکانم پێگەیشت پڕ بە دڵ سوپاسگوزاری سوپا دەکەم) .
کە لە ئەنجامی هەر دوو قۆناغەکەدا نزیکەیی (10.000) بۆ (13.360) شۆڕشگیر شەهید کران، و نزیکەیی (40) هەزار بۆ (80) هەزار هاووڵاتی کورد کۆمەڵکۆژ کران، و نزیکەیی (11.818) کەس لە ناوچەکەدا ڕاگواستران بۆ خۆراوای تورکیا، و و جارێکی تر کۆچ پێکردنی کوردان دەستی پێکردووە کە بە جۆرێک بوو نەدەبوو، ژمارە و ڕێژەی کورد لە هیچ ناوچەێکی خۆراوای تورکیا لە (5%) ی دانیشتووان تێپەڕ بکات.
$حەوتەم/ بەستنی پەیماننامەی سەعیدئاباد (1937) $
پەیماننامەی سەعید ئاباد ، لە ڕێکەوتی (8_7/یولیو_1937) لە کۆشکی سەعید ئاباد لە شاری تارانی پایتەختی شانشینی ئێران، له ‌نێوان وەزیرانی دەرەوەی شانشینی ئێراق بە نوێنەرایەتی شا غازی (1932_1939ز) شای شانشینی ئێراق، و وەزیری دەرەوەی بە نوێنەرایەتی شا ڕەزا پەهلەوی (1925_1941ز) شای شانشینی ئێران، و وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نوێنەرایەتی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) سەرۆک کۆماری تورکیا، و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئەفغانستان بە نوێنەرایەتی شا محەمەد زاهیر (1933_1973ز) شای شانشینی ئەفغانستان واژۆ کرا، کە ئەو پەیماننامەیە بۆ ئەوە بوو کە بتوانن برە هەر هەموو دژی هەر شۆڕشێک ببنەوە بە گشتی و شۆڕش و ڕاپەرینەکانی کورد بە تایبەتی کە لە دژی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرپا دەکران.
$تاوانەکانی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) بەرانبەر کوردانی باکووری کوردستان$
دواتر ئاگر بەستی مودۆس کە لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەڕیتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا لە ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1919) ، کە لەلایەن ژەنەڕاڵ حسێن ڕەئوف ئوربای بەگ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئەدمیراڵ سۆمیرسیت گۆوپ کالپۆرپی لە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی لە ناو کەشتیەک لە بەندەری موردۆس لە شارە دوورگەی لیمنۆسی سەر بە پارێزگای باکووری ئەیجەی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە واژۆ کرا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتانی هاوپەیمانان، و هەروەها مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ئەودەم هێشتا ژەنەڕاڵ بوو لە سوپای دەوڵەتی عوسمانی، لە شاری ئەیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەوە ڕەوانەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵۆ کرا، وەکوو پشکێنەری گشتی لەشکری سێیەم بۆ جێگیر کردنی ئاساییش و چەک کردنی ئەو هێزانە، واتا هێزەکانی لەشکری سێیەمی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە هەر دوو ویلایەتی سیواس و ئەرزەڕوومی باکووری کوردستان بڵاوی پێکرا بوو.
پاش ئەوەی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) ، لە ڕێکەوتی (19_5/ئازار_1919) گەیشتە بەندەری سامسۆن لە پارێزگای سامسۆنی باکووری تورکیا، و لە هەمان ڕۆژدا جیابوونەوەی خۆی لە دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند، و ئیتر سەر بە دەوڵەتە نییە، و پاشان ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی بە (حکومەتی ئەنکەرا) ش ناسرا، لە شاری ئەنکەرای پایتەختی ئێستەی کۆماری تورکیا پێکهێنا لە ڕێکەوتی (23_4/ئەپرێل_1920) ، کە سەربەخۆی بوون، و مستەفا کەمال (ئەتا تورک) لە ڕێکەوتی (3_5/ئایار_1920) بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەر بە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی، و ڕایگەیاند کە حکومەتی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری ئەیستانبوڵ، بە حکومەتی نادەستووری دانا و نوێنەری فەرمییی گەلی تورک نییە و نیازی خۆی نیشاندا کە دەوێت کۆتایی پێبهێت، و هەروەها ئەوانەی ناڕەزای بوون، لە مۆر کردنی ئاگر بەستی مودۆس، کە لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەڕیتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا چوونە پاڵ بزووتنەوەی کەمالیی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال (ئەتا تورک) ، و تەنیا کەمینەێک لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی مانەوە.
بزووتنەوەی کەمالیی، لە ڕێکەوتی (23_7/تەمموز_1919) لە شاری ئەرزەڕووم، کۆنگرەی یەکەمی گرێدا بە ئامادە بوونی (56) نوێنەر، و لە ڕێکەوتی (4_9/سێپتمبەر_1919) لە شاری سێواس، کۆنگرەی دووەمی گرێدا بە ئامادە بوونی (38) نوێنەر، لە هەر دوو شارەکەی باکووری کوردستان، و هەروەها لە هەر دوو کۆنگرەکەدا چەندان نوێنەری کوردی تێدا بەشدار بوون، و چەند بەڵێنێکی فریودەرانەی بە کوردان دا بەوەش توانی زۆربەی کوردانی بە لای خۆی ڕاکێشا، و هەروەها سەردەمی دەستپێکی بزووتنەوەی کەمالیی بە سەردەمی جەنگی سەربەخۆیی تورکیا، و لەو کاتەدا بزووتنەوەی کەمالیی لە چەند لایەوە لەژێر هەڕەشەدا بوو، کە شەڕی دەوڵەتی عوسمانی، و سوپای شانشینی گریک (یۆنان) ، کە لە ڕێکەوتی (19_5/ئایار_1919) شەڕ لەنێوان سوپای شانشینی گریک (یۆنان) و هێزەکانی سەر بە بزووتنەوەی کەمالیی دەستی پێکرد، کە تێدا گریک (یۆنان) ییەکان سەرەتا پێشڕەوییان کرد کە تەنیا چەند کیلۆ مەترێک مابوو کە بگەنە شاری ئەنکەرای پایتەختی بزووتنەوەی کەمالییەکان، و بەڵام دواتر هێزەکانیان یەک لە دوای یەک شکستی هێنا، و جەنگە تاوەکو ڕێکەوتی (29_10/ئۆکتۆبەر_1923) بەردەوام بوو، کە لە هەمان ڕێکەوتدا مستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز) کۆماری تورکیای ڕاگەیاند، و هەروەها جەنگی نێوان شانشینی گریک (یۆنان) و بزووتنەوەی کەمالیی، بە سەرکەوتنی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) کۆتایی هات، و هەروەها لە ماوەی جەنگی نێوان شانشینی گریک (یۆنان) و ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی بە (حکومەتی ئەنکەرا) ، لە ڕێکەوتی (24_9/سێپتمبەر_1920) جەنگ لەنێوان هێزەکانی کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و هێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) دەستی پێکرد ، و جەنگەکە تاوەکو ڕێکەوتی (23_12/کانوونی یەکەم_1920) بەردەوام بوو ، ئەو جەنگەش بە سەرکەوتنی ئەنجوومەنی گەورەی نیشتمانی تورکی (حکومەتی ئەنکەرا) کۆتایهات ، و لە ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1924) کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی عوسمانییەکان لە شاری ئەیستانبوڵ کۆتایی هات.
$سەرچاوەکان$
1- یاسین سابیر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2- حەسەن ئەڕفەع: کوردەکان-وە: حامید گەوهەری-هەولێر2007ز.
3- د. فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز-هەولێر2011ز.
4- کریس کۆچێرا: کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا-وە: حەمە کەریم عارف-هەولێر2011ز.
5- د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د . خەلیل عەلە موراد: مێژووی ئێران و تورکیا-وە: بەهادین جەلال مەستەفا-هەولێر2011ز.
6- ن . لازایف: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبدوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
7- د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک لە مێژووی کورد-سلێمانی2013ز.
8- دیار غەریب: خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2016ز.
9- دەیڤد ماکدواڵ: مێژووی هاوچەرخی کورد-وە: د . ئەبو بەکر خۆشناو-هەولێر2019ز.
10- د. هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020ز. [1]
ئەم بابەتە 445 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 01-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 445 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,364
وێنە 105,649
پەرتووک PDF 19,143
فایلی پەیوەندیدار 96,357
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.421 چرکە!