پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
هەمووتان ژەهراوی بوون
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەمووتان ژەهراوی بوون

هەمووتان ژەهراوی بوون
$هەمووتان ژەهراوی بوون$
#عارف قوربانی#
لە هەرێمی کوردستان لە ژیان و باری تەندرووستی هەرکەسێک دەپرسیت؟ پێتدەڵێت باشم، بەڵام فڵانە نەخۆشیم هەیە، یان دەڵێت دایکم یان باوکم، خوشکم یاخود برام تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە. ئەو تووشی شێرپەنجە بووە، ئەوی دیکەیان چەوری لەسەر گورچیلەکانییەتی، فڵان کەس تووشی هەوکردنی جگەر بووە. بەدەگمەن خێزانێک دەبینی ئەندامێک یان زیاتری خێزانەکەیان نەخۆشییەکی درێژخایەتی تووش نەبووبێت. لە میدیاکانیشەوە ڕۆژانە گوێمان له و هەواڵ و ڕاپۆرتانە دەبێت کە بە ئامار باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەکەن. بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر وەک کۆمەڵگەیەکی بچووک کراوە تەماشای هەرێمی کوردستان بکەی، لە نەخۆشخانەیەکی گشتی دەچێت.
ئایا هەر بەڕاستی جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردن و پرسیار نییە؟ کۆمەڵگەیەکی بچووکی چەند ملیۆنی لەنێو سرووشتێکی (چوار وەرزەی پڕ) کە نە تیشکی هەتاوی کەمە، نە باران. ئەم هەموو نەخۆشییە چییە ڕووی کردووەتە خەڵکەکەی؟ ئایا هیچ کۆمەڵگەیەکی دیکەی هاوشێوە هەیە بەم شێوەیەی هەرێمی کوردستان خەڵکەکەی گیرۆدەی ئەو هەموو نەخۆشییە جۆراوجۆرە بووبن؟
هەرچەندە هیچ ناوەندێکی زانستی توێژینەوەی لەوبارە‌وە نەکردووە، یان ئەنجامی پشکنین و کوالێتی مادە خۆراکییە هاوردەکان ئەوەی نەسەلماندووە، بەڵام من بۆ خۆم هیچ گومانم لەوە نییە بەشێکی سەرەکی سەرچاوەی ئەم نەخۆشیانە لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوەیە. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی (رووداو) وتارێکم سەبارەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەزۆکی لەنێو ژنان و پیاوانی کوردستان لەژێر ناونیشانی (رێگریی لە نەوەخستنەوە، جینۆسایدێکی بەردەوام) بڵاوکردەوە. لەوێش هۆکارەکەیم گەڕاندبووەوە بۆ ئەو دوو وڵاتە کە لە سۆنگەی دوژمنایەتیان بەرانبەر گەلی کوردستان بەدووری نازانم لە ڕێگەی ئەو خۆراکانەی هەناردەی هەرێمی کوردستانی دەکەن، هۆکاربن بۆ ڕێگری لە نەوەخستنەوە. ئێستا گوێم لە هەندێک پزیشکی پسپۆڕ دەبێت کە ئەوانیش گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ڕێژەکە بە ئاسایی نابینن و گومانیان بۆ پەیدابووە.
موسا عەنتەر لە بیرەوەرییەکانیدا دەیگێڕێتەوە لە نیسانی ساڵی 1958 لە ناوچەکانی باکووری کوردستان جۆرێک گەنم لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەسەر خەڵکیدا دابەش کرا، پاش ئەوەی گەنمەکە لە ئاش دەکرایە‌ ئارد و ئاردەکە دەکرایە نان، دوو نەخۆشی بەدوای خۆیدا هێنا، یەکەمیان ئەوەبوو کە زۆر ژن تووشی نەزۆکی بوون، هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە منداڵان تووشی نەخۆشییەک بوون برینی ڕەشی گەورە لەسەر جەستەیان درووست بوو، هاوشێوەی مەیمون توکیان لێدەڕوا و دەمردن، بەوهۆیەوە ڕێژەیەکی زۆری منداڵ لە ناوچە کوردییەکان لەنێوچوون.
تەماشا بکەن تورکیا شەست و پێنج ساڵ پێش ئێستا بیری لەوە کردبێتەوە لە ڕێگەی (نان) ەوە، لەلایەک منداڵی کورد بکوژێت و لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگە لەوە بگرێت ژنانی کورد منداڵ بخەنەوە. دەبێت ئێستا توانای زانستیی ئەم وڵاتانە گەیشتبێتە چ ئاستێک و له ‌چ ڕێگەیەکی دیکەوە ژەهر دەرخواردی کورد بدەن و ئێمەش هەر بیرمان بۆی نەچێت؟ بۆ نموونە توانای ئێران و تورکیا‌ لە بەکاربردن و گەشەپێدانی ڤایرۆس و بەکتریا و تەنانەت لە چەکی بایەلۆجی، زۆر گەشەی کردووە.
ئەوەی ئێستا دەبینرێت ئەم دوو وڵاتە لەڕووی ستراتیژییەوە هەر قەوارەیەکی کوردستانی بە دوژمن و مەترسی لەسەر خۆیان دەبینن. پلانی ڕوون و ئاشکراشیان ڕێگرییە لەهەر لەسەرپێوەستانێکی کورد لە ناوچەکەدا‌. ئێستا هەرێمی کوردستان به و هەڕەشە و مەترسییە دەبینن کە مانەوە و درێژەکێشانی تەمەنی، دەبێتە ئەمری واقیع بەسەریانەوە. بۆیە دەبێت بەرچاومان ڕوون بێت لەوەی هەموو ڕێگەیەک دەگرنەبەر بۆ لە پەلوپۆخستنی ئەم قەوارەیە، لەبەرئەوەش کۆنترۆڵی جۆری بۆ هەرێمی کوردستان پێویستییەکی زۆرزۆر لەپێشە.
ئەوەی بووەتە لەمپەر و ڕێگر لە بەردەم هەر پڕۆسەیەکی خێرا، یان پەلاماردانێکی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناوچەکە بۆ لەنێوبردنی هەرێمی کوردستان، دوو شتە. یەکەمیان سیاسەتی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر نییە بۆ ئەو ئامانجەی ئەم دوو دەوڵەتە. دووەمیشیان پەند وەرگرتنە لە ئەزموونی ڕابردوو. ئەوان دەزانن کە درووستبوونی ئەو هەلومەرجەی هەرێمی کوردستانی تێدا خوڵقا، کۆمەڵکوژییەکانی سەدام بوو بەرانبەر بە گەلی کوردستان لە ئێراق. بۆیە نایانەوێ‌ جارێکی دیکە کیمیایی بکرێت بەسەر شاری هەڵەبجەدا، بەڵام دەیانەوێ لە ڕێگەیەکی دیکەوە ژەهرەکە بکەنە ناو جەستەی هاووڵاتییەکانی هەڵەبجه و هەموو خەڵکی کوردستانەوە، وەک ئەوەی ئێستا تووشی هاتووین. لە هەڵەبجە 5 هەزار کەس شەهید بوو، ئێستا هەموو ساڵێک زیاتر له و ژمارەیە تەنیا بە شێرپەنجە دەمرن.
ئەمڕۆبێت یان سبەی ئەو ڕاستییانە بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستیبن یان لە بەڵگه و دیکۆمێنتی ناوەندە هەواڵگرییەکانەوە دەردەکەون کە چۆن لە ڕێگەی ( ڕۆن، ئارد، چپس، شەربەت، هیلکە، کۆلا، دۆشاوی تەماتە، بەروبوومی کشتوکاڵی، ئاو و هەواوە) بە ستراتیژێکی دوورمەودا بە هەزاران کورد کوژراوە. بەڵام هەر بەتەنیا دەوڵەتەکان بەرپرس نین لەم تاوانکارییە، ئەوەی زەوینەی خۆشکردووه و کارئاسانی کردووە کە بەڕێگەیەکی ئاسان و هەرزان کوردی پێ لەناوبەرن، خۆمانین.
دوو شێوازی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان، تەواوکەری ئەو ستراتیژە دوژمنکاریانەیە کە لەبەرانبەر کورد گیراونەتەبەر. یەکەمیان ئەو هەلومەرجەیە کە لە دەروازە سنوورییەکان و شێوازی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا و ئێران گیراونەتەبەر، کە سەرپەڕەی حوکمڕانانی هەرێمی کوردستان له و سی ساڵەدا چۆنییەتی بەدەستهێنانی داهات بووە نەک جۆری کاڵاکان، کە بەهۆیەوە کوردستان بووەتە بازاڕێکی بێ چاودێری بۆ بەروبوومی بێکوالێتی و تەنانەت ماوە بەسەرچوویش. هەروەها لەبەر نەبوونی توانای زانستی بۆ پشکنینی ورد، ئەو دەرگایەشی کردووەتەوە بەئاسانی ژەهر دەرخواردی خەڵک بدرێت.
دووەم هۆکاریش ئەو شێوازی مامەڵەکردنانەیە لەگەڵ بەرهەمە نەوتییەکان، پاڵاوگەی خراپ و بەرهەمی خراپی گازی ئۆتۆمبێل و موەلیدەی کارەبای گەڕەکەکان و بەنزینی بێکوالێتی، بە جۆرێک کاریان کردووەتە سەر ژینگەی کوردستان، هیچ دوودڵییەکی ناوێت ئەگەر بتەوێ‌ هەرێمی کوردستان بەناوچەی ژەهراوی ناوبەریت.
ئەوەی هەندێک لە کارەکتەرە سیاسییەکان کاتێک‌ لە وڵاتە پێشکەوتووەکان پشکنین دەکەن و دەیکەن بەهەڵا ژەهرخواردکراوین و ڕاستەوخۆ گومانیان بۆ نەیارە سیاسییەکانیان دەچێت لە پشتی ئەو کارەبن، دڵنیابن کەستان ژەهرخوارد نەکراون، بەڵام هەمووشتان جەستەتان پڕە لە ژەهر. هەر هاووڵاتییەکی کوردستان بەریتە تاقیگەیەکی پێشکەوتووی نەخۆشخانەی وڵاتێکی پێشکەوتووی جیهان، لە پشکنینەکانیدا ئەو مادە ژەهراویانە هەن کە ئاماژەن بۆ ژەهرخواردکردنی. ئەو سەرکرده و سیاسیانەی تائێستا نەیانکردووە بەهەڵا کە ژەهریان دراوەتێ‌، هۆکارەکەی ئەوەیە پشکنینی وردیان نەکردووە.
من دەزانم هەندێک لە بەرپرس و دەسەڵاتداران و تەنانەت هەندێک لە سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکانیش، ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەکاری دەهێنن، ئەوانە نین کە له ‌بازاڕەکانی کوردستان هەن. به ‌رێگەی تایبەت و لەژێر چاودێری وردی پشکنینی پزیشکی و بەرهەمی بێ‌ غەلوغەشیان پێدەگات، بەڵام هیچیان دڵنیایی ئەوەیان نییە کە سەلامەت دەبن، چونکە سەرئەنجام ئەوانیش لەناو ژینگەی ژەهراوی هەرێمی کوردستاندان و ئەو ئۆکسجینە هەڵدەمژن کە خۆیان پڕیان کردووە لە ژەهر. بۆیە پێویستە هەڵوەستەیەک بکرێت، بەرپرس و دەسەڵاتداران ڕابچڵەکن لەوەی خۆیان و ئەو میللەتەیان خستووەتە بەردەم چ چارەنووسێکەوە. [1]
ئەم بابەتە 210 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو ــ 11-12-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 210 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
باوان و منداڵان
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
باوان و منداڵان
کورتەباس
دەربارەی وشە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!