پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,169
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مەترسییەکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستان

مەترسییەکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستان
$مەترسییەکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستان$
#عارف قوربانی#
لەدوای ڕووخانی سەدامەوە، بەهۆی سەقامگیریی هەرێم و ناسەقامگیریی ناوچەکانی ئێراق، لە قۆناخی جیاجیادا عەرەبی سوننە و شیعە، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد. بە ‌دیاریکراویش لە هاتنی تیرۆریستانی #داعش# و دەستبەسەرداگرتنی ناوچە سوننەنشینەکان، لێشاوی هاتنی عەرەب شێوازێکی فراوانتری بەخۆیەوە بینی، لە شێوەی ڕەوێکی بەکۆمەڵ ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، کە ژمارەیان بە نزیکەی دوو ملیۆن کەس دەخەمڵێندرا.
ئیدارەی هەرێم و ڕێکخراوە مرۆییەکانی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان وەکوو (ئاوارە) مامەڵەیەکی مرۆییان لەگەڵ عەرەبەکانی ئەم لێشاوەدا کرد، بەشی زۆریان لە کەمپی کاتی نیشتەجێ کران. دوای شەڕی داعش بەشێک لەم ئاوارانە گەڕانەوە شوێنی خۆیان، بەڵام بەشێکیشیان لەلایەک بەهۆی وێرانبوونی ناوچەکانیانەوە و نەبوونی دەرفەتی کار و ژیان لە زێدی پێشوویان، لە ‌لایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان درووستیانکردووە، نەیانوێراوە بگەڕێنەوە و بە ‌یەکجاری بڕیاری مانەوەیان دا و لەناو شار و شارۆچکە و لادێکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.
ئەگەرچی هێشتا بەشێکی دیکەیشیان لە ‌کەمپەکاندا ماونەتەوە و نەتوانراوە چارەسەر بۆ گەڕانەوە و نیشتەجێکردنەوەیان لە زێدی خۆیان بدۆزرێتەوە، بەڵام ماوەیەکە شێوازێکی دیکەی هاتنی عەرەب ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە. لێشاوی ئەم جارە خەڵکە دەستڕۆ و خاوەن سەرمایە و دەوڵەمەندەکانی عەرەبن، بۆ کڕینی خانوو و شوقەی نیشتەجێبوون و موڵکی بازرگانی و بازاڕ، ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی سەرچاوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویاندەکاتەوە، بە سەتان هەزار خانوو، شوقە، ئوتێل، مۆڵ، چێشتخانە و بازاڕ، لەلایەن عەرەبەوە کڕدراون و وەکوو باسدەکرێت، هەندێک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون هەن بە ‌تەواوی خاوەندارێتییان بەناوی عەرەبەوە تۆمارکراون. ژمارەیان بە ئەندازەیەک زۆر بووە کە لە هەندێک ناوەندی شار و شارۆچکەکان ڕێژەیان گەیشتووەتە چارەکی دانیشتووان.
پرسیارەکە لێرەدایا، ئایا گومان دەکرێت ئەمە پلانێکی ورد و بەرنامە بۆ داڕێژراو بێت؟ یاخود هەر لە بنەڕەتدا هاتن و مانەوەی عەرەب بۆ ناو هەرێمی کوردستان، هیچ مەترسییەک لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان درووست دەکات؟ دەکرێت ئەم لێشاوە وەکوو سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی تەعریب تەماشا بکرێت؟
بۆئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەستبکەوێت، سەرەتا پێویستە لەوە تێبگەین کۆمەڵگەی عەرەبی ئایا هیچ نیازێکی داگیرکارییانەی هەیە؟ ئەگەر وەڵامی درووستمان دەستکەوێت کە عەرەب چاویان لە داگیرکردنی کوردستانە، ئەوە دەکرێت گریمانەی ئەوە بکەین، هەموو ئەوانەی ڕوو دەدەن پلان و بەرنامەی عەقڵێکی نادیارن لە پشتی پڕۆسەی ناردنی عەرەبەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان. خۆ ئەگەر بگەینە ئەو باوەڕەیش کە هیچ نییەتێکی وا لە ئارادا نییە، ئەوە دەکرێت وەکوو حاڵەت و دۆخێکی کاتی و ناچاری لێی بڕوانرێت کە لەم هەلومەرجە تایبەتەدا پەنایان بۆ کورد هێناوە و هەرکات دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ درووستبوو، دەچنەوە شوێنی خۆیان.
بۆ گەیشتن بە وەڵامی درووستی ئەم دوو لایەنەی ئەم کێشەیە، پێویستمان بەوەیە عەرەب بناسین. بە ئاوڕدانەوەیەکی کوورت و خێرای مێژووی عەرەب ئەو وەڵامەمان دەستدەکەوێت کە کۆمەڵگەی خێڵەکیی عەرەب لە بەرەبەیانی مێژووەوە تاوەکو هاتنی ئیسلام و لەدوای قۆناخی هاتنی ئیسلامیشەوە بە ‌هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئایین، بەردەوام هەوڵی داگیرکردنی دەوروبەرەکەی خۆیان داوە. لە جوگرافیایەکی بچووکی نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە بوون بە ‌خاوەنی جوگرافیایەکی فراوان لە نیشتمانی عەرەبی. ئەگەر سنوور بۆ هەژموون و دەسەڵاتەکانیان دانەنرایە، چاویان لەوە ‌بوو دەست بەسەر هەموو جیهاندا بگرن. ئایین و عەقڵیەت و دونیابینیی کۆمەڵگە خێڵەکییەکەیان یارمەتیدەرە بۆئەوەی بەردەوام چاویان لە فراوانبوونەوە بێت.
ئەگەر مێژووی تەعریب و قۆناخەکانی ئەم پڕۆسەیەش لە کوردستان بهێنینەوە بەر نیگای خۆمان، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لەسەر هەردوو ئاست (دەسەڵاتی عەرەبی و کۆمەڵگەی عەرەبی) ، هەردووکیان پێکەوە و بە جیاجیاش پڕۆسەی بەعەرەبکردنیان بەڕێوەبردووە. بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەو وەڵامە لای من ڕوونە کە عەرەب نیازی داگیرکارییان هەیە. کاتێک لەم وەڵامەش دڵنیام کەواتە دەتوانم بڵێم ئەوەی دەگوزەرێت بە ‌پلان و بەرنامەی ورد و هەنگاو لەدوای هەنگاو بەڕێوەدەچێت، ئیمکانیاتی ماددی و بەشەری بۆ جێبەجێکردنی دانراوە.
ئەگەر تەماشای مێژوویەکی نزیک بکەین ئەوکاتەی داعش پەلاماری ژمارەیەک شار و شارۆچکەی ئێراقی دا و لە ماوەیەکی زۆر کوورتدا دەستی بەسەریاندا گرت، بەشێکی زۆر لە و خەڵکەی ئاوارە بوون، ڕوویان کردە بەغدای پایتەخت، سەتان هەزار خێزان لە ڕومادییەوە گەیشتنە بەغدا. پلانەکە ئەوە بوو ئەم لێشاوە ڕووبکاتە هەرێمی کوردستان، بەغدا دەرگاکانی پایتەختی بۆ نیشتەجێبوون بەڕوودا داخستن، هەموویانی بردە ناو فڕۆکەخانەی بەغدا و لەوێوە بە فڕۆکە گوێزایانیەوە بۆ هەولێر. لەسەر زەمینیش ئاڕاستەی کاروانی ئاوارەکانی ڕووە و هەرێمی کوردستان گۆڕی.
ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعشدا وێران نەکرابوون، بە پاساوی کێوماڵی داعشەوە لەگەڵ زەویدا تەخت کران، تەنانەت دوای کۆتایی داعش بە سەپاندنی حوکمی عورفیی دەسەڵاتی هەمەجیانەی حەشدی شەعبی، ڕێگەی گەڕانەوە و دەرفەتی نیشتەجێبوونەوەی لە زۆربەی خەڵکەکە گرت، ئامانجە کاتییەکە ئەگەر لە ڕووکەشدا ململانێی مەزهەبی بوو، بەڵام ستراتیژەکە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تەعریبە لە هەرێمی کوردستان.
ڕەنگە کەسانێک بپرسن یاخود گومانی ئەوەیان هەبێت ئەگەر بۆ تەعریبە، بۆچی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم نیشتەجێی نەکردن، یاخود بۆ لێشاوەکەی ئێستا ڕووی لەوێ‌ نییە و ڕووی لە هەرێمی کوردستانە؟ ئەگەر تەماشای قۆناخەکانی تەعریب بکەین لە موسڵ و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی هەردوو پارێزگای کوت و دیالە، سەرەتا ژمارەی ئەو عەرەبانەی هێنراونەتە ئەو ناوچانە زۆر کەم بوون، بەڵام بەردەوامیی سیاسەتی تەعریب لەلایەک و خەسڵەتی تایبەتی خێزان و کۆمەڵگەی عەرەبیش بۆ زیادبوون و گەشەکردنی ناسرووشتیی خێزانەکانیان، ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە هەندێک ناوچەی کوردستان بەتەواوی بەعەرەب کراون. ئێستا ئەو بەشەی باشووری کوردستان کە لەژێر قەڵەمڕەویی عەرەبەکاندایە، تەنیا ئەو ژمارە عەرەبەی لەوێن مانەوەیان و گەشەکردنی ناسرووشتییان بۆ چەند دەیەیەکی دیکە زامنی سەرکەوتنی پڕۆسەی تەعریب دەکات. بۆیە پێویستیان بەوەیە گەرای تەعریب بگوێزنەوە بۆ ئەو بەشەی باشووری کوردستان کە لەژێر قەڵەمڕەویی کورد خۆیدایە.
بۆ کەسانێک ئاگاییان لەبارەی مێژوو و قۆناخەکانی بەعەرەبکردنی کوردستانەوە هەبێت، دەزانن کە هاتنی عەرەب بۆ هەر ناوچەیەک ئەگەر بە ژمارە کەمیش بن، نەک لەناو کۆمەڵگەکەدا ناتوێنەوە، بەڵکوو لە داهاتوویەکی دوورمەودا دەبنە هەڕەشە لەسەر خودی کۆمەڵگەکە. هەموو ئەو ناوچانەی کوردستان کە تەعریبکراون، سەرەتا چەند خێزانێک و بنەماڵەیەک یان عەشیرەتێکی عەرەب ڕووی تێکردووە، ئەو پاڵنەر و هۆکارانەیش کە پێشتر باسمان کرد بۆ زیادبوونی ژمارەیان، وایکردووە بەخێرایی ببنە زۆرینە.
بۆ ئێستای هەرێمی کوردستانیش بوونی ئەم ژمارەیە لە عەرەب کە لە ‌سەرووی یەک ملیۆن کەسەوەیە، چەند دەیەیەکی کەمی پێویستە ژمارەیان لە ڕێژەی کورد زیاتربێت و ببنە هەڕەشەیەکی مەترسیدار لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان و ناسنامەی نیشتمانەکەی. بۆیە هیچ نەبێت پێویستە هەرێمی کوردستان لە قۆناخی یەکەمدا دەرگا دابخات لە بەردەم هاتنی لێشاوی دیکە. بۆ ئەوانەشی لەناو هەرێمن، پێویستە بخرێنە ژێر باری یاسا و ڕێساکانی هەرێمەوە، کە یەکێک لە سیما دیارەکانی کۆمەڵگەی عەرەبی ئەوەیە کە چوار ژن دەهێنن. لەناو کەمپ و لەژێر خێوەتدایە لە هەرێمی کوردستان وەکوو کارگەی بەرهەمهێنانی بەشەر، ساڵی چوار منداڵ دەخاتەوە. دەبێت بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم ڕێگە لە فرەژنیی عەرەبیش بگیرێت لە هەرێمی کوردستان.
بە ‌حوکمی ئەوەی هەرێم قەوارەیەکی دەستووریی دانپێدانراوە و زمانی فەرمیی هەرێمیش زمانی کوردییە، ئەو ڕێکار و ڕێنوێنییانەیان بەسەردا بسەپێندرێت کە لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی خۆیان بگونجێنن و فێری زمانی کوردی ببن. بە کوورتی و کوردییەکەی، پێویستە هەرێم سیاسەتێک پەیڕە و بکات یاخود لەناو کورددا بیانتوێنێتەوە، یاخود وابکات هەستبکەن بە هەڵە لە هەرێم دەژین و بیر لە چوونەوە بکەنەوە. [1]
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 13-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,169
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,581
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
کورتەباس
ئینجانە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.485 چرکە!