پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ناسینەوەی قوربانی
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناسینەوەی قوربانی

ناسینەوەی قوربانی
$ناسینەوەی قوربانی$
#عارف قوربانی#
لەم کات و ساتەی ئەم وتارە سەبارەت ئەم بابەتە هەستیارە دەنووسم، میدیا و حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ناکۆکی و ململانێی پارتی و یەکێتییەوە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق و، ‌ ئەو شەڕە میدیاییەی لەنێوان هەردوولا پەیوەست بەم پۆستە درووستبووە، سەرنجی خەڵکی کوردستانیان خستووەتە سەر ئەو پرسە و ڕەنگە کەمترین خوێنەر ئاوڕ لەم بابەتە بداتەوە، بەڵام بۆ ئێمە و مانان پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەسەرووی هەر بابەتێکی دیکەوەن، نابێت و ناکرێ‌ بەهۆی دۆخێکی کاتی و بابەتێکی ناڕەواو ناپێویستەوە، ئێمەش بەدوای خۆیاندا پەلکێش بکەن و لە ڕێگە ڕاستەکە دوورمان بخەنەوە.
ئەوەی لێرەدا دەمەوێ‌ لەناو ئەم گێژاوە سیاسی و میدیاییەی کوردستاندا سەرنجی خوێنەران و خەڵک و دەسەڵاتی بۆ ڕابکێشم، پرسی ناسینەوەی قوربانییە، ئەو قوربانییە گومناوانەی کورد کە لە ڕۆژگارێکی ڕەش و سەردەمی بێکەسی کورددا بوونە سووتەمەنی عەقڵە شەڕەنگێزەکان. ئەوانەی لەناو کورەی ئاگری ئەنفال دا سووتان و ناویشیان وەک چارەنووسیان خرایە ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە. لە ئەنفالدا بە دەیان هەزار کەس لە منداڵی ساوای تەمەن یەک ڕۆژەوە تاوەکو پیرەمێرد و پیرێژنی سەت ساڵە بێسەروشوێنکران.
لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆر کوورتی دوای ئەم تاوانە، بەشێک لە خاکی باشووری کوردستان ئازاد کراو و کورد بناخەی حوکمڕانییەکی خۆبەڕێوەبەری کوردی تێدا درووستکرد، سەرباری ئەوەی ئامارێکی ورد و پڕ زانیاری تەواو نەکرا بۆ ژمارەی تەواوی قوربانییەکان و زیانەکانی ئەو تاوانە گەورەیەی بەعس بەرانبەر بە گەلی کوردستان ئەنجامیدا، بەڵام هەندێ‌ ژمارەی نزیک لە ڕاستی بە ناو و زانیاری کەسی قوربانییەکانەوە تۆمارکراون. ئێستا تاوەکو ئەندازەیەک دەزانرێت کێن ئەوانەی لە ئەنفال دا دەستگیرکران و دوای پانزە ساڵ چارەنووسیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەرکەوت. هەروەها زانیاری سەبارەت کەسوکاری ئەو قوربانیانەش هەیە کە هێشتا لە ژیان ماون.
لە دوای ڕووخاندنی سەدام ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵیش دۆزرانەوە و بەشێکی کەم لە و گۆڕە بەکۆمەڵانە هەڵدراونەتەوە و ئێسک و پروسکەکانیان هێنرانەوە بۆ کوردستان، هێشتاش بە سەتان گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە ماون کار لەسەر هەڵدانەوەیان بکرێت و ڕووفاتەکانیان بهێنرێنەوە. واتە ئێستا دەزانرێت قوربانییەکان کێن و، ‌ زۆربەی ئەو شوێنانەش دەزانرێت کە تێیدا لە ‌گۆڕی بەکۆمەڵدان، هەروەها دەزانرێت کەسوکاری قوربانییەکانیش کێن، بەڵام ئەوەی وەک پێویستییەک لەم نێوانەدا ماوەتەوە ئەوەیە قوربانییەکان بناسرێنەوە.
ئەمڕۆ زانست گەیشتووەتە ئاستێک کە ئێسکە پەیکەرێکی کۆنی مرۆڤ یان گیانەوەرێک دەدۆزرێتەوە، لە ڕێگەی پشکنینەوە تەمەن و هەموو خەسڵەتەکانی دیاری دەکەن ئەگەر ئێسکە پەیکەری چەند سەت هەزار ساڵ لەمەوبەریش بێت. ناکرێت لەم سەردەمی پێشکەوتنەی زانستدا کورد وەک ئەوەی لە چاخی بەردیندا بژیت مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە گرنگ و هەستیارەدا بکات. سادەترین مافی کەسوکاری ئەنفالەکانە بزانن کام لە و ئێسک و پروسکانەی دەهێندرێنەوە، خوشک و برا، دایک و باوکی ئەوانن. مافی خۆیانە بیانەوێ‌ لە نزیکترین شوێنی ژیانیانەوە بەخاک بسپێردرێن تاوەکو هیچ نەبێت بتوانن بچنە سەر گۆڕی خۆشەویستەکانیان.
بەشێک لە و گۆڕە بەکۆمەڵانەی پێشتر هەڵدراونەتەوە و هێنرابوونەوە بۆ کوردستان، سامپڵ لە ئێسکیان وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشکنینی (دی ئێن ئەی) بۆ کەسوکاری ئەنفالەکان نەکراوە، نازاندرێت ئەوانەی هێنراونەتەوە کێن؟ زۆر لە کەسوکاری ئەنفالەکانیش لە و دەیان ساڵەی ڕابردوودا بەچاوی چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئازیزانیانەوە سەریان نایەوە. ناکرێت ئەوانەی دیکەشیان کە هێشتا لە ژیان ماون بەهەمان ئازاری چاوەڕوانییەوە بمرن.
پێویستە و ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتمانییە لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە زانستییەکانی بواری پزیشکی، کاری خێراو بەپەلە بکەن بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) کەسوکاری ئەنفالەکان و بەراوردکردنی بە و سامپڵانەی لە ڕووفاتەکانی پێشووتر وەرگیراون و ئەوانەشی لە داهاتوودا دەهێندرێنەوە، بۆ ئەوەی قوربانییەکان بناسرێنەوە و بەپێی نزیکیان لە ناوچەکانی خۆیان لە و یادگە و مۆنۆمێنتانە بە خاک بسپێردرێن کە تایبەت بۆ ئەنفال درووستکراون.
بەهۆی ئەوەی قوربانیانی جینۆساید لە ڕێگەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستانەوە یارمەتییەکی کەمی مانگانە بۆ کەسوکاریان بڕاوەتەوە، ئەمە کارەکە زۆر ئاسان دەکات بۆ وەرگرتنی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالەکان و ئامادەکاری بۆ پشکنینی (دی ئێن ئەی) . ڕەنگە لە ماوەیەکی کوورتدا حکومەت بتوانێت لە هەر خێزانێک خوێن لە کەسێکیان وەرگرێت و دەست بکات بە پشکنینی (دی ئێن ئەی) کە ئەمڕۆ لە هەموو دونیادا پشت بەم پشکنینە دەبەسترێت بۆ ناسینەوە. لە ئێستاشدا بووەتە مەرجێکی پێشوەختەی بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالەکان بۆ هێنانەوەی ڕووفاتەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان، داوادەکەن پێشتر دەبێت پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکاریان بکرێت.
دەبێت کۆتایی بە و کەمتەرخەمی و هەستنەکردنە بە بەرپرسیارێتی بێت بەرانبەر بە پرسی جینۆساید. لە سەرەتای ڕووخانی ڕژێمەکەی سەددام دا لە هەموو ناوچەکانی ئێراق هاوسۆزییەکی زۆر بۆ کورد هەبوو، یارمەتیی تیمەکانی گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەنفالکراوان دەدرا بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. بەوهۆیەشەوە لە ماوەیەکی کوورتدا بە سەتان گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە، بەڵام کەمتەرخەمی لە هەڵدانەوەیان و نەهێنانەوەی ڕووفاتەکان بۆ کوردستان، زۆر لە و گۆڕە بەکۆمەڵانە شێوێنران. یان هەر ئاسەواریان نەما. هێشتا هەر دەرفەتی ئەوە ماوە کورد بتوانێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند لە بەغدا بە ‌پلان و بەرنامە کار لەسەر ئەم پرسە گرنگە بکات. بەڵام مەرج نییە زەمەن هەمیشە یارمەتیدەربێت، ئەگەری ئەوەش هەیە ڕۆژگارێک بێتە پێش کورد جارێکی دیکە بە ئاسانی دەستی نەگاتەوە بە گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
وا بۆ نزیک بە سێ‌ ساڵ دەچێت چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی سەماوە هەڵدراونەتەوە و لە کۆگایەکدا لە بەغدا دانراون، هیچ دڵنیاییەک نییە کە ڕۆژێک بەهۆکارێکی نادیار لەوێش بشێوێندرێن. ئەگەر حکومەت لەم سێ‌ ساڵەدا دەستی بکردایا بە پشکنینی کەسوکاری ئەنفالەکان، بەدڵنیاییەوە ئێستا ئەو پڕۆسەیە کۆتایی هاتبوو، ناسنامەی ئەو 171 ڕووفاتەی سەماوە دەزانرا و لەب‌ری ئەوەی لە تابوت و لە کۆگایەکدابن، ئێستا لە نزیکترین شوێنی ژیانی ئازیزانیانەوە بەخاک سپێردرابوونەوە.
بەدەر لەوەی ئەمە ئەرکە و جێبەجێکردنی ئیلتیزامێکی ئەخلاقی و ئینسانییە بەرانبەر بە خودی قوربانییەکان و کەسوکاریان، لە هەمان کاتدا پرسێکی گرنگە کورد دەتوانێت بەکاری بەرێت بۆ بردنە پێشەوەی دۆزە ڕەواکەی لە ئێراق. دەتوانێت بیکاتە کەیسێکی جێی سەرنج لەپێش چاوی کۆمەڵی نێوودەوڵەتی و ڕاکێشانی هەست و سۆزی گەلانی دونیا بۆ پشتیوانی لە کورد. لانی کەم دەتوانێت بیکاتە کەرەستەی بیناکردن و دەستەبەرکردنی دڵنیایی کە جارێکی دیکە گەلی کورد جینۆساید نەکرێتەوە.
ئەگەر پێشتر تێگەیشتنێکی لە و جۆرە لەناو کوردا درووستببوو کە ئەو ڕۆژگارانە تێپەڕین و جارێکی دیکە کورد ناکەوێتەوە ناو هەلومەرج و بارودۆخێکەوە کە بە کۆمەڵکوژیی میللەتەکەی تەواوبێت، بەڵام هاتنی #داعش# و جینۆسایدکردنی شەنگال ئەوەی پێوتین بەردەوام لە بەردەم هەڕەشەی جینۆسایدداین.
پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی ڕووفاتەکان بۆ کوردستان، دەکرێت بکرێتە بناخەی دەستەبەرکردنی پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی بە جۆرێک کە دڵنیایی ئەوەمان بداتێ‌، ئەو تاوانانە دووبارە نەبنەوە، بەڵام کەمتەرخەمی و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر بەم پرسە، دەرگا بۆ چەند بارە بوونەوەی دەخاتە سەرپشت. [1]
ئەم بابەتە 254 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 254 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
باوان و منداڵان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
وڵاتی ئوللوبا و نەخشەکەی (ملەمێرگی)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!