خوا بۆ هەر کونەمشکێ، مشکێکی داناوە.
مشک: گیاندارێکی بچووکە، دانەوێڵە سەرچاوەی خۆراکییەتی، کۆمەڵگەی کوردیی لەبەرەبەیانی مێژووەوە کۆمەڵگەیەکی کشتووکاڵیی بووە و خاوەن خەرمان و دانەوێڵە بووە، بۆیە مشک لە تەواوی گوندەکانی کوردستاندا بوونی هەبووە، بۆ خۆحەشاردان خۆیان لە کون و کەلەبەری ماڵاندا شاردووەتەوە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هیچ جێگایەک بێخاوەن نییە، ئەگەر کونەمشکێکیش بێت، مشکێ خاوەنییەتی. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,103 times